Part-36

371 70 149
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:تایهی بێ گوێی تایهیۆنگ نەکەیت باش؟ وە لەو دوور مەکەوە.

تایهی:باشە باوکە گیان نیگەران مەبە تۆش خۆ مناڵ نیم.(جۆنگکووک پێکەنی)

جۆنگکووک:مناڵ نیت؟؟

تایهی:بێگوومان گەورەم.

جۆنگکووک:باشە کچە گەورەکەم ،وە ئەگەر پێت بڵێم ئاگاداری خۆتبە مانای ئەمە نیە مناڵ بیت.

تایهی:بەڕاست؟ کەوایە باشە،ئاگاداری خۆم ئەبم و هەموو کات لای مامە ژیکەڵە ئەبم.

جۆنگکووک:ئافەرین.(دەستی لە قژی کچەکەی خشاند)

جۆنگکووک:دەی لە دەرگاکە بدە.(تایهی بەپەرۆشیەوە لە دەرگای دا)

(دوێنێ شەو تایهیۆنگ و جۆنگکووک پێکەوە گەڕابوونەوە یانی تایهیۆنگ جۆنگکووکی گەڕاندبۆوە ماڵەوە،وە لەوێش تایهیۆنگ بە تایهی گووت حەزەکات لەگەڵی بڕواتە شاری یاری)

(تایهیش وەک مناڵێک یانی نانا وەک خۆی گووتی گەورەیە زۆر بەپەرۆش بوو پرسیاری لە باوکی کرد تاکوو ڕێگەی بدات،نەشی ئەزانی تایهیۆنگ هەرزوو پێشی گووتبوو)

(هەرچۆنێک بێت ئیتر بەمجۆرە پلانەکە دانرابوو ،وە سبەی کۆتایی حەفتە بوو تایهی قووتابخانەی نەبوو جۆنگکووکیش کاری تەنها بەیانیەکە هەبوو بۆ نیوەڕۆکە گەڕایەوە ماڵەوە)

(چێشتخانەکەی تایهیۆنگیش هەموو کات کراوەیە بەس خۆی سەرۆکە کەوایە بە دڵی خۆیەتی بچێت یان نا،ئیتر تایهیۆنگ گووتی کە نیوەڕۆکەی ئەڕۆن)

(وە جۆنگکووکیش گووتی کە من تایهی ئەهێنم بۆ ماڵەکەت و ئێستاش وا لێرەن و تایهی لە دەرگاکەی دا،دوای تۆزێک تایهیۆنگێکی زەردەخەناوی و دڵخۆشی نیشان دا)

تایهیۆنگ:بەخێربێن.

تایهی:مامە ژیکەڵە سڵاو.(بە پێکەنینەوە گووتی و تایهیۆنگ خۆی نزم کردەوە بۆ ئاستی تایهی و قسەی لەگەڵ کرد)

(لە کاتێکیشدا کاک جۆنگکووک لە جوانی زەردەخەنەکەی تایهیۆنگەکەیدا سڕ ببوو ،چاوی رێک ببۆ دڵ و بە دڵەوە سەیری تایهیۆنگی ئەکرد)

تایهیۆنگ:جۆنگکووک؟ ئەلوو؟ دیسان بۆ کوێ ڕۆشتی؟؟

جۆنگکووک:ئایش خوایە.(دەستی لەسەر دڵی دانا ،تایهیۆنگ سەیری تایهی کرد ،تایهیش سەیری ئەوی کردەوە)

تایهی:بابڕۆین مامە ژیکەڵە.(چوونە ژوورەوە لەگەڵ تایهیۆنگ و جۆنگکووکیان جێهێشت)

That time_taekookWhere stories live. Discover now