Part-18

281 77 300
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهی:باوکە ئەی دایە؟(بە جۆنگکووکی گووت ئەوکاتەی جانتای جلەکانی لە تایهی وەرگرت)

جۆنگکووک:ڕۆشتووە بۆ کار گیانەکەم جارێ ناگەڕێتەوە.

تایهی:دووبارە؟

جۆنگکووک:بەڵێ کچەکەم ،ئاساییە ئێستا ئەڕۆین داپیرە و باپیرەت ئەبینی ئەوێت زۆر بە دڵ ئەبێت.(دەستی لەسەر ڕوومەتی تایهیۆنگ دانابوو و ماچی ڕوومەتی کرد تایهی سەری لەقاند)

جووها:باوکە سوویچی ئۆتۆمبێلەکەم بەرێ ئەچم بۆت پێ ئەکەم.

جۆنگکووک:ئەویشیان بردووە.(هەموو کەل و پەلەکانیان هێنا خوارەوە)

جوویی:باشە ئەی مامە جیگیوو و ئەوان؟ هیچ یارمەتیان نەدای؟ خۆ ئەوانیش زۆر دەوڵەمەندن.

جۆنگکووک:تەنها دوو ڕووێک بوون کچەکەم.

جووها:باوکە گووتم یارمەتی ئەم گەمژانە مەدە.(جۆنگکووک سەیری جووهای کرد کە قسەیەکی ناشرینی کرد)

جووها:ببوورە.

جۆنگکووک:ئەوە کارەکەی من بوو ئەبایە بم کردبایە.

جوویی:ئێ خۆ تۆ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بووی لەوان پلەت بەرز تر بوو.

جۆنگکووک:وایە بەڵام منیش لە ژێر فەرمانی سەرۆک بووم ئەویش هەمان فەرمانی کرد.

جوویی:ئێ ئەبایە ئەوان بە تاوانبار بووبان نەک تۆ بەڕاستی زۆر ناداتپەروەرانەیە.

جۆنگکووک:هەموو هەوڵم دا هیچ نەکرا با واز لەم بابەتە بێنین.

جووها:ئەی ئێستا چۆن ئەڕۆین بۆ ئەوێ؟

جۆنگکووک:بە پاس.

تایهی:پاسەکان؟؟ جا ناو پاسەکان خۆشە؟؟

جۆنگکووک:بەڵێ گیانەکەم زۆر خۆشە.(بە زەردەخەنەوە تایهی خستە باوەشی)

جۆنگکووک:هەموو شتەکانتان هێناوە؟

جوویی:بەڵێ باوکە هەموومان هێناوە.

جۆنگکووک:کەواتە بابڕۆین،جووها یارمەتی خووشکەکەت بدە لە کەل و پەلەکان.(جووها سەری لەقاند)

(بە هەموویانەوە توانیان بگەنە شوێنی پاسەکان و لەوێش جۆنگکووک تیکتیان بۆ هەرچواریان کڕی،چوونە ناو پاسەکە دوای ئەوەی شووفێرەکە کەل و پەلەکانی ئەوی دانا)

That time_taekookWhere stories live. Discover now