Part-17

392 79 370
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

~~:باوکە...

تاین:کچەکەم .(باوەشی بۆ کچە دوو ساڵەکەی کردەوە کە ناوی زیایە)

زیا:ئەی کاکە تایۆن؟(وردە وردە فێری قسەکردن ئەبوو ،تاکوو ئێستا برا گەورەکەی تایهیۆنگی بە تایۆن بانگ ئەکرد)

تاین:لە زانکۆیە شەو ئەگەڕێتەوە.(زیا سەری لەقاند)

زیا:ئەگەر هاتەوە یاری ئەکات لەگەل زیا؟

تاین:بێگوومان تایهیۆنگ لەگەڵ خووشکە جوانە ژیکەڵە بچووکەکەی ئەیکات،لەوانەشە شیرینیشت بۆ بهێنێتەوە.(زیا زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد)

زیا:شیرینی؟؟ بە کاکە تایۆن بڵێ زوو بێت.

تاین:باشە ،دەی بابڕۆینە لای دایە.

زیا:ئەو لەلای دایە ووڵیایە.(تاین پێکەنی)

تاین:ووڵیا نا جووڵیا جیم جیم دەی بیڵێوە.

زیا:شووڵیا خووڵیا .

تاین:جوو جوو.(زیا هەناسەیەکی قووڵی دا ،لە دوای باوکی دووبارەی ئەکردەوە بە بێزاری،یانی نابێت هەر بڵێت وولیا؟؟)

زیا:دە باوکە واز بێنە نایڵێم.(تاین سەری لەقاند لە نائوومێدی دا)

(زیا بەتەواوی لە تایهیۆنگ ئەچوو لە ڕووی قسەکردن و هەڵسووکەوت و شێوەشەوە،جا زۆریش لەگەڵ یەکتر ڕێک ئەکەون)

(تایهیۆنگ خووشکە بچووکەکەی زۆر خۆشەوێت ،زیاش تایهیۆنگی لە پێش هەموو کەس داناوە کە دێتە ماڵەوە لە زانکۆ هەر لە باوەشی براکەی ئەبێت)

(ملی تایهیۆنگ ئەگرێت و ماچی ڕوومەتە خڕەکەی تایهیۆنگ ئەکات،تایهیۆنگیش چاوی دادەخات و لە ژێر ماچی زیای ژیکەڵە ئارام ئەبێت)

(لێوەکانی زۆر نەرم و بچووک بوو ،جا دوای ماچەکە ئەبایە تایهیۆنگ رووخساری بشوات چوونکە ماچەکەی تفاویە)

(بەڵام لاری نییە و هێشتا ئەهێڵێت ئەم کارە بکات،تایهیۆنگ لە قووتابخانەکەی کە تەواوبوو و دەرچوو بە دەرەجەیەک کە ئەوەی ئەیویست ئەیتوانی بچێت کە پەرستاری بوو)

(بەڵام تەنها چووە زانکۆی دەرمانسازی و بە ئاسایی ئەخوێنێت بۆ ماوەی شەش ساڵ ئەویش ساڵی سێیەمیەتی،زانکۆکە بیست خوولەک لە دەرەوەی گووندەکەیە)

(سەبارەت بە جۆنگکووک ئەو سەر و شوێنی دیار نییە دوای سێ ساڵ تاکوو ئێستاش نەگەڕاوەتەوە ،تایهیۆنگ لە جووڵیای پرسی سەرەتاکان سەبارەت بە جۆنگکووک)

That time_taekookWhere stories live. Discover now