Part-37

432 76 151
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:سەیرکە ئەوان هەموو چاوەڕێمانن بۆیە بۆستە.(هەوڵی دەدا جۆنگکووک دووربخاتەوە،یانی باشتر بڵێی خۆی دووربخاتەوە)

جۆنگکووک:ئێ یانی ئەگەر زووتر بگەین چ سوودێکی ئەبێت بەس بزانم؟؟(جۆنگکووک ڕاست ئەکات)

تایهیۆنگ:ئێ دە ئاخر زۆرمان پێچووە،دەی چاو ڕەشەکەم.(ماچێکی لێوی جۆنگکووکی کرد،یانی لێوە هەڵئاڵساوەکەی باشتر بڵێین چوونکە ماوەیەک بوو خەریکی ماچکردنی یەکتر بوون)

جۆنگکووک:باشە.(هەناسەیەکی قووڵی دا)

جۆنگکووک:چییە؟(کە تایهیۆنگ سەیری ئەکرد)

تایهیۆنگ:دە بەرم بدە.(جۆنگکووک تووند کەمەرە باریکەکەی تایهیۆنگی گرتبوو)

جۆنگکووک:بەخوا کارێکی زۆر قورسە.(بە گریانی ساختەوە گووتی،تایهیۆنگ پێکەنی ،دوای بەکارهێنانی هێز گەڕایەوە جێگاکەی خۆی)

(لە ناو ئۆتۆمبێل بوون و جا لە ناوەڕاستی ڕێگاکەش هۆنی ببوون،هۆنی وشەیەکە کە تایهیۆنگ ماوەیەک بوو دایهێنابوو کە مانای ئەوە بوو حەزیان بەرز ببۆوە بۆ یەکتری)

(ئیتر تایهیۆنگیش ئۆتۆمبێلەکەی لێ ئەخووڕی و لەلایەک ڕایگرت و جۆنگکووکیش ئەوی هێنایە سەر ڕانەکانی داینیشاند ،وە ماچە قووڵەکانیشیان دەستی پێکرد)

(وە ئێستاش ئەڕۆشتنە سەیران،لەگەڵ خێزانەکانیان ،خێزانی هەردووک لا لەوێ بوون ،بەس ئیتر ئەبینن دوانەکە بە چی درەنگ کەوتن)

(تایهیۆنگ ئۆتۆمبێلەکەی پێکردەوە و جۆنگکووکیش مۆبایلەکەی دەرهێنا ،وە لەم کاتەشدا تایهیۆنگ پەیوەندیەکی بۆهات،دایکی بوو)

تایهیۆنگ:وا خەریکە ئەگەین رێگاکە زۆر قەرەباڵغ بوو.(بەڵێ بەڵێ زۆر زۆریش)

(یانی ئەگەر ئێستا سوێند بخۆین کە یەک ئۆتۆمبێلیشی لێنەبوو درۆ نییە بەس دەی چی بکەین تاکە فێڵە کە بۆی هات لەم کاتەدا)

(تایهیۆنگ پەیوەندیەکەی داخستەوە و سەیری جۆنگکووکی کرد کە زانی دیسان خەریکی چییە هەناسەیەکی قووڵی دا هەرگیز بێزار نابێت لەم کارە)

تایهیۆنگ:هەر بەجدی بێزار نابیت؟

جۆنگکووک:وازم لێبێنە پەمەیە بکووژەکەم.(بە زەردەخەنەوە گووتی و زیاتر سەیری مۆبایلەکەی کرد)

(ئەو کاتەی کە تایهی و تایهیۆنگ ڕۆشتنە شاری یاریەکە و ئیتر ئەم هەموو ڤیدیۆ و شتەی بۆ جۆنگکووک نارد ،لەم کاتەوە کە نزیکی چوار پێنج مانگ پێش ئێستا ئەبێت جۆنگکووک هەر سەیری ئەم ڤیدیۆیانە ئەکاتەوە)

That time_taekookWhere stories live. Discover now