Part-21

278 73 141
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:کەواتە گووندەکەمانت بەدڵە؟؟

تایهی:بەڵێ زۆر خۆشە.

تایهیۆنگ:ژیانی ئێرە خۆشترە یان شار؟

تایهی:لە ڕاستیدا ئێرە،لەوێ کە لەگەڵ دایکم ئەڕۆیشتمە دەرەوە بۆ پیاسە یان شتێک هەموو کات هەستم بە ناخۆشی ئەکرد نازانم بۆ ،لەگەڵ باوکم خۆشتربوو.

(تایهیۆنگ دەستی تووند تر کرد لەسەر سووکانەکە کە ناوی دایکی خۆی هێنا کە ناوی هاوسەری جۆنگکووک هات هەستی بە تیژیەک کرد لە ناخیەوە)

تایهیۆنگ:بۆچی بچکۆل؟(بەڕاستی نەیئەویست ئەم پرسیارەش بکات،یانی لایەنێک ئەیەوێت هەموو شتێک بزانێت،چۆن ڕوویدا)

(چۆن روویدا کە جۆنگکووک هاوسەرگیری کردوو و منداڵی بوو ،یانیش گرینگترینیان چۆن روویدا کە تایهیۆنگی لەبیرکرد؟ کە هەموومان ئەمانەوێت بزانین)

(لایەنێکیش نایەوێت بزانێت و تەنها ئەیەوێت دووربکەوێتە و لە جۆنگکووک و خێزانەکەی،تەنانەت نایەوێت بزانێت کە چۆن لەبیری کرد ئەترسێت کە گوێبیستی بێت)

(خۆشی تێناگات لە کام لایەنە بێت،جارێ لە ناوەڕاستی هەردووک لا چەقیوە ئەزانێت کە هەر ئەبێت لایەنێک بگرێت و بەمزووانەش روودەدات بەس بۆ جارێ بەمجۆرەیە)

تایهی:نازانم تەنها هەستی ناخۆشم هەبوو وەک ئەوەبوو کە بەزۆری لامان بێت.(تایهیۆنگ سەیرێکی تایهی کرد دواتر رێگاکە)

تایهیۆنگ:ئاساییە گرینگ ئەوەیە باوکت لات بووە.

تایهی:راست دەکەیت ئەو زۆر کۆمیدیە یانی هەموو کات هەوڵ ئەدات دڵخۆشمان بکات.(بە زەردەخەنەوە گووتی ،تایهیۆنگیش زەردەخەنەی کرد ئەیزانی جۆنگکووک چۆنبووە یانی کەمێکیش بە لایەنی کەم ئەیناسی)

تایهیۆنگ:جا بچکۆل برسیتە؟

تایهی:وەڵا من هەموو کات برسیمە.

تایهیۆنگ:ئێ کەواتە ئەڕۆین نان ئەخۆین و جا ئەتبەمە ناو بازاڕەکە.

تایهی:زۆر باشە.(سەری لەقاند بە زەردەخەنەوە)

(وەک ئەوەی تایهیۆنگ گووتی ،چوونە چێشتخانەیەک لەوێ خواردنیان داوا کرد ،جا دوای ئەمە تایهیۆنگ شیرینی بۆ تایهیش کڕی)

(وە ئیتر بە پێ بەڕێ کەوتن بۆ ناو بازاڕەکە کە هەردووکیان مۆتەیان لەدەست بوو و ئەیان خوارد ،تایهیۆنگ گوێی لە تایهی ئەگرت کە جارووبار باسی ئەکرد لە سۆل چۆنبووە کە ئەڕۆشتنە دەرەوە)

That time_taekookWhere stories live. Discover now