❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|تایهیۆنگ:ئەرێ ئەمە چییە بەڵێ دڵنیام ئەم هەموو پرسیارە چییە.(هەستایەوە و جلەکانی پاک کردەوە،جۆنگکووک پێکەنی)
(ئیتر دەستی کرد بە هەنگاو نانا ئەم کاتە زەنگیش لێیدابوو هەموو قووتابیەکان ئەچوونە پۆلەکەیان کەسی لێنەمابوو،جۆنگکووک خێرا هەستایەوە)
جۆنگکووک:پەمەیەکەم بوەستە.(ڕایکرد قۆڵی گرت و سووڕاند ،تایهیۆنگ سەری بەرز کردەوە و سەیری جۆنگکووکی کرد)
(جۆنگکووک چەناگەی بە دەستێکی گرتبوو و سەیری چاوی ئەکرد ،جارێکی تر زەردەخەنەی کرد ،تایهیۆنگ زۆر بچکۆلانە دیاربوو کە ڕووخساری لەناو دەستی جۆنگکووک بوو)
جۆنگکووک:ئەیکەم.
تایهیۆنگ:بیکە.
(جۆنگکووک نزیکی بۆوە و بەخێرای ماچی لێوی کرد ،تایهیۆنگ چاوی تووند داخستبوو و جۆنگکووک دوورکەوتەوە ،هەردووکیان لە یەک دوورکەوتنەوە)
(تایهیۆنگ هەستی ئەکرد جەستەی هەموو وەستاوە و شۆکیش ببوو و رووخساریشی سوور ببوو بەتەواوی ،یانی بەڕاستی چاوەڕێی نەئەکرد جۆنگکووک بیکات)
(جەستەی هەموو گەرم داهاتبوو ،ناو زگیشی بە هەمان شێوە،جۆنگکووک هەستی بە گەرم بوونی مێشکی ئەکرد ،تایهیۆنگ بە لاچاوێک سەیری جۆنگکووکی کرد)
جۆنگکووک:بابرۆین.
تایهیۆنگ:باشە.(هەردووکیان بەبێ دەنگی گەڕانەوە پۆلەکەیان،تەواوی کاتەکە تەنها بێدەنگ بوون ،هەردووکیان کە ماچەکەیان بیر ئەهاتەوە جەستەیان گەرم دا ئەهات)
(ڕۆژەکە تەواوبوو لە قووتابخانە ،گەڕانەوە ماڵەوە ،ئەمجارە تایهیۆنگ بەهۆی ئەوەی ماچەکەیان لەبیر نەکردبوو گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی)
(یەکسەر چووە ژوورەکەی ،تۆزێک بیری ئەکردەوە لە شتەکان ،کاغەزی هێنا و لەسەری نووسی"جۆنگکووک بەڕاستی کردمان نەفرەت،بەڵام زۆر خۆشیش بوو")
(لە پەنجەرەکەی دا و خێرا چووە خوارەوە و نانەکەی خوارد ئینجا هاتەوە ژوورەکەی و خۆی شۆری و دواتر خەوت)
(یانی خەوتن نا بێگوومان نەیئەتوانی بخەوێت بەهۆی دڵخۆشیەوە ،هەردووک دەستی بە ڕووخساریەوە گرتبوو و پێ ئەکەنی وەک شێتێک،جاروبار لە سیسەمە گووناحەکەشی ئەدا)
(جۆنگکووکیش لە ژوورەکەی بوو و نانی خواردبوو و خۆشی گۆڕیبوو ،سەیری ژوورەکەی تایهیۆنگی کرد دیتی ئەم کاغەزانەی لێدابوو،بەبێ ئەوەی هەستی پێبکات زەردەخەنەی کرد)

YOU ARE READING
That time_taekook
Fanfictionتایهیۆنگ و جۆنگکووک پێکەوە لەدایک بوون،پێکەوە یەکیان ناسی،پێکەوە تێکەڵ بوون،پێکەوە بوونە باشترین هاوڕێ،جۆنگکووک تایهیۆنگی خۆشەویست ،تایهیۆنگیش ئەوی خۆشەویست ،جۆنگکووک خەونی جیای هەبوو تایهیۆنگیش هەروا ،پێک گەیشتنیان چی بەسەر دێت؟ #taekook Starts:30...