Part-8

325 60 249
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:جۆنگکووک وەرە لە دوام.

جۆنگکووک:بۆ کوێ؟

تایهیۆنگ دە وەرە تۆش.(جۆنگکووک هیچی نەگووت کە ڕاکێشرا لەلایەن تایهیۆنگەوە ،ئینجا خۆیان لە دەستشۆرەکەی قووتابخانەکە دیتەوە)

(جۆنگکووک تەنها لەوێ وەستابوو و سەیری تایهیۆنگی ئەکرد ،تایهیۆنگیش سەیری دەرەوەی ئەکرد ،ئینجا گەڕایەوە لای جۆنگکووک)

(یەکسەر ڕوومەتی جۆنگکووکی گرت و ماچێکی خێرای لێوی کرد ،ئینجا ڕایکردە دەرەوە،جۆنگکووک چاوە ڕەشە کەروێشکیەکانی زەق کردبۆوە و بە هێواشی ئەیلەقاند)

(دەستی لە لێوی خشاند و زەردەخەنەیەکی کەروێشکی گەورەی کرد ،لە دەستشۆرەکە ئەسووڕایەوە و هەناسەی قووڵی ئەدا)

جۆنگکووک:واو واو واو واو.(زلەی لە ڕوومەتی ئەدا،خەریکە ئەتەقێتەوە)

(دوای ماوەیەک باشبوو کەمێک هاتەوە سەرخۆی و ڕۆشتە دەرەوە لە دەسشۆرەکە ،دیتی تایهیۆنگ لەلای وەستاوە و سەری نەوی کردووە وادیارە چاوەڕێی ئەوی ئەکرد)

جۆنگکووک:پەمەیەکەم.

تایهیۆنگ:بابڕۆین.(سەیری نەئەکرد و یەکسەر بەپێشی کەوت و گەڕایەوە پۆلەکەی لە کاتێکدا جۆنگکووکێکی زەردەخەناوی لەگەڵ بوو)

(تەواوی وانەکە جۆنگکووک دەستی بە لێویەوە گرتبوو و بە زەردەخەنە سەیری تایهیۆنگی ئەکرد کە سەری لەسەر مێزەکە دانابوو،تایهیۆنگیش تەنها مۆڕەی لێ ئەکرد)

(وە بە چاویەوە پێی ئەگووت چی ئەوێت یان بۆوا بەبێ شەرمانە سەیری ئەکات ،جۆنگکووک تەنها بە زەردەخەنەوە ئەیگووت هیچ نییە)

تایهیۆنگ:بەخوا دواتر کە کاتی تاقیکردنەوە هات و بڵێی لەم بابەتە تێنەگەشتم ئەزانم چی ئەکەم .(جۆنگکووک چاوی سووڕاند)

(یانی تاکە شت لێرە کە ئەیکرد ئەوەبوو بە ئاقڵی دانیشتبوو و سەیری تایهیۆنگی ئەکرد ،ئەوەش هەر تایهیۆنگ لێی تێکدا)

(ئینجا ئێستاش ئەبێ جۆنگکووک لە بابەتەکە تێبگات ئەگەر دواتر بڵێت تێنەگەیشتووم ،تایهیۆنگ قسەی وەک ئەوەی بێ ئوومێدم لێت و نازانم چی تەواوی کاتەکە جۆنگکووک ئازار ئەدات)

(ئەویش ئەم قسانەی حەز پێ نییە بەتایبەت لە دەمی تایهیۆنگەوە بۆیە ئەبێت ببێتە شینە ئاقڵەکەی تایهیۆنگ)

-

(چەند حەفتەیەک تێپەڕیوە ،سەبارەت بە گرووپی شووتی شیرین ئەوان هەریەکە گۆرانی ئەنووسن و دواتر لە یەکی ئەدەن تاکوو ئێستا شتێکی زۆر نایابیان ئەکرد)

That time_taekookWhere stories live. Discover now