Part-19

495 90 490
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(جۆنگکووک سەری هەڵبڕی و سەیری تایهیۆنگی کرد ،دیتی سەری دانەواندووە و زەردەخەنەشی لەسەر دەم بوو)

(پێی سەیربوو ئەمانە مانای چیبوو؟؟ تایهیۆنگ پێی بڵێ مانای چییە؟؟ ،جۆنگکووک تۆ بۆچی مێشکت بەمە سەرقاڵ کردووە؟)

(تازە حەڤدە ساڵ تێپەڕیوە تایهیۆنگ هی تۆ نییە تا تۆزێک نیگەرانی بیت چۆن هەڵسووکەوت ئەکات،کەسێکی تر پێویستە ئەوە بکات ،تۆ مافت نییە نیگەرانی ئەو بیت بە هیچ جۆرێک)

(جۆنگکووک سەیری تایهی کرد و سەری بۆی لەقاند ،خواردنەکانیان هەڵبژارد ،جووها شتەکانی داوا کرد ،تایهیۆنگ بە زەردەخەنەکەیەوە سەری بۆی لەقاند)

(جۆنگکووک نەیدەتوانی چاوی لابدات لە تایهیۆنگ،ئەم قژە ڕەشوو فڵەفی و لوولەی لەگەڵ سەر پێچێکی سووری منداڵانەی ژیکەڵەدا کە گووڵێکی پەڕۆی سووری پێوە بوو ڕازاندبۆوە)

(ڕوومەتی خڕ بوو و لێویشی سوور بوو ،هەندێک لە قژەکەشی هاتبۆ سەر ڕووخساری،هەر کەسێک با نەیئەتوانئ چاوی لادات لەسەری)

(یانی خۆشی ئەم کڕیارانەی کە ئەهاتن لەبەر خاوەنی ئێرە بوو کە تایهیۆنگ بوو ئەو چەند ساڵێک ئەبێت ئێرەی کڕیبۆوە و کاری ئەکرد لێرە)

(خۆی دوای ئەوەی زانکۆی تەواو کرد بۆ ماوەیەک خەریکی ئەمە بوو لە دەرمانخانە کار بکات تاکوو تۆزێک پارەی بەدەست هێنا دواتر وازی هێنا)

(چوونکە حەزی پێ نەمابوو،لە گووندەکە هەر جارەو لە شوێنێک کاری ئەکرد،لە ئەنجامی کارکردنی لە دەرمانخانەکان پارەی باشی کۆکردبۆوە و خۆی بەتەنها ئەژیا هەر لە نزیک ماڵی دایک و باوکی بوو)

(دواتر ئەم چێشتخانەیەی کڕیەوە هەندێک پارەشی بە قەرز لە دایک و باوکی وەرگرت،بەڵام بەهۆی ئەوەی قازانجی زۆربوو پارەکەیانی زوو دایەوە)

تایهیۆنگ:بە زووترین کات ئەگات.

جوویی:سووپاس.(تایهیۆنگ یەکسەر ڕۆیشت،جۆنگکووک لە شوێنی خۆیەوە داڵغەی لێدابوو)

(پاش حەڤدە ساڵ بۆچی ئێستاش جەستەی گەرم دادێت بە بینینی تایهیۆنگ؟،بۆچی کە ئێستا سی و پێنج ساڵیشە هەستەکانی خەریکە جەستەی ئەخۆن؟ دوای ئەوەی سێ منداڵیشی هەیە)

(تایهیۆنگ کە چووە چێشتخانەکە لای شێفەکان خواردنەکانی پێگووتن ئەوانیش دەستیان کرد بە ئامادەکاری،دوای ئەوە تایهیۆنگ چووە دەستشۆرەکە)

(چووە یەکێک لە توالێتەکان و دەرگاکەی داخست،سەری توالێتەکەشی داخست و لەسەری دانیشت،دەستی لەسەر دڵی دانا و هەناسەی قووڵی ئەدا)

That time_taekookWhere stories live. Discover now