Part-12

475 74 272
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

یی چان:هەمووتان ئامادەن؟؟(تیمەکەی زەردەخەنەی گەورەیان کردوو سەریان لەقاند)

یی چان:شووتی...(بە هاواری گەورەوە گووتی،ئەوانی تریش هەموو هاواریان کردوو و گووتیان شیرین)

یی چان:بژی...(ئەوانی تریش بە هاوارەوە وەڵامیان دایەوە و گووتیان تەمەن)

(ئینجا یەک یەک چوونە سەر ستەیجەکە لەوێشەوە هەریەکە  چووە جێگاکەی خۆی،تایهیۆنگ لە پێشەوە بوو ،جۆنگکووک لە دەستی چەپی)

(یی چان لە دەستی ڕاستی و بەز و جانیش لە دواوە بوون،سەیری هەوادارەکانیان کرد ،خۆی ئەم ڤیستیڤاڵە بێجگە لە گروپی شووتی شیرین کەسانی تریش گۆرانیان ئەگووت)

(بۆیە خەڵکی زۆری لێبوو ،ئینجا ئەوان پێش ماوەیەک هەر یەکە لە قووتابخانەکەی خۆی ئەو کاتەی چیۆنال کەل و پەلەکانی تەواوکرد بەو دیزاینەی دایکی تایهیۆنگ درووستی کردبوو)

(ئەیان فرۆشت و ڕیکلامیان ئەکرد ،قووتابیەکان زۆر ئەهاتن و سەیری شتەکانیان ئەکرد ،زۆریشیان لێ ئەفرۆشت ئێستا نزیکەی هەمووی بردرابوو)

(وە لە ناو قەڵەباڵغیەکەدا قووتابیەکانی قووتابخانەکەی خۆیان کەل و پەلەکانی ئەوانیان پێبوو وەک هاندان،بە بینینی ئەوانیش هاواریان ئەکرد)

(گرووپەکە بە زەردەخەنەوە سەیری بەرامبەریان ئەکرد ،یی چان وەک سەرۆک گرووپەکە سەری لەقاند بە مانای ئەوەی با دەستپێ بکەین)

(جۆنگکووک دەستی پێکرد بە گیتارەکە ئینجا دوای ئەوە هەموویان ،تایهیۆنگیش دەستی کردبوو بە گۆرانی گووتن،لە دواوەشی کووڕەکانی تر وەک پاڵپشتێک گۆرانیان ئەگووت)

(هەموو شتەکان نایاب بوون ،گۆرانی گووتنەکە ،میوزیکەکە ،گروپەکە،هەوادارەکانیش ،کە گۆرانیەکە کۆتایی پێهات ،گرووپەکەیان چەپڵەڕێزان کرد)

(تایهیۆنگ بە زەردەخەنە گەورەکەیەوە یەکسەر سەیری جۆنگکووکی کرد ،جۆنگکووکیش زەردەخەنەکەی گەڕاندەوە ،بەڕاستی ساتێکی خۆش و لەبیرنەکراوە بوو)

-

(لە دوای ئەم ڕۆژەوە ئەوان لە گووندەکە بەناوبانگ ببوون،گروپی شووتی شیرین جار و بارە لە شوێنی ڕاهێنانەکان کۆ ئەبوونەوە و ئەڕۆیشتنە دەرەوە)

(چەند ڕۆژێکی تر ڕۆژی لەدایکبوونی دوانەکە بوو،وە چەند تاقیکردنەوەیەکیشیان مابوو لە پۆلی یازدە و ئینجا دەرئەچوون و ئەچوونە ناو کۆتا ساڵی خوێندنیان)

That time_taekookWhere stories live. Discover now