⋆ ˚。⋆୨୧˚ڤێرۆنیکا POV⋆ ˚。⋆୨୧˚
୨⎯ " میلان ئیتاڵیا" ⎯୧
زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوەکانم کاتێک ئەو تابلۆیەم تەواوکرد کە ماوەیەکی زۆرە پێیەوە خەریکم ..
❞ لەکۆتاییدا ❝
کەمێک لەوێنەکە دوور کەوتمەوە بۆ ئەوەی بەجوانی سەیری بکەم ، لەکۆتاییدا دامناوە تا لەسەر زەویەکە هەڵبستم نازانم بۆچی زیاتر هەست بە مورتاحی دەکەم کاتێک لەسەر زەویەکە دادەنیشم بۆ وێنە کێشان بەهەرحاڵ
سەیری کاتژمێری سەر شاشەی مۆبایلەکەم کرد خەریک بوو لە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لایدەدا
❝ئۆهـ ❞ ئەوەندەی نەخایەند مۆبایلەکەی دەستم دەستی کرد بە زەنگ لێدان .. وەرمگرت تاوەکو کەمێک لە گوێچکەمی دوور بخەمەوە
❝کچەکە تۆ لەکوێی ها ؟ یەک کاتژمێرە منت لێرە لە شەحن داناوە ❞ پەیوەندیکەرەکە قسەی کرد بە دەنگی بەرزەوە .. بۆیە مۆبایلەکەم لە گوێچکەم دوورخستەوە بێگومان دەمزانی کە یەکەم شت دەست بە هاوارکردن دەکات ، زەردەخەنەیەکم کرد ❝ببوورە بێلا ، بەڕاستی ئاگام لە کات نەبوو کە ئەوەندە درەنگی کردووە ❞ بەهێمنی وەڵامم دایەوە❝ئاهـ ، باشە دەزانم دیسانەوە بەو وێنە سەیر و سەمەرانەت خەریک بوویت ❞
بێلا قسەی کرد تا لێوەکانم گرژ بکەم ❝چ بێرێزیەکە وا بە وێنەکانم دەڵێیت چۆن دەزانیت کە سەیر و سەمەرەن ؟❞
بێ ئەوەی بشمبینم زانیم کە بێلا شانەکانی بە " چوزانم " جوڵاند
بەهەرحاڵ هەناسەیەکم دا ❝ ئێستا خۆم ئامادە دەکەم کەمێکی تر چاوەڕێم بکە ❞ مۆبایلەکەم داخستەوە بێ ئەوەی گوێ لە وەڵامی بێلا بگرم دەزانم کە دیسان بۆڵە بۆڵ دەکات ..
دەستەکانم شۆرد کە پیس ببوون بە ڕەنگی تابلۆکە و بەرەو کانتۆری جلەکانم ڕۆیشتم ماوەیەک بیرم کردەوە ❝همم ، ئەمڕۆ چی لەبەربکەم !!❞
بەهەرحاڵ دووبارە پانتۆلێک و تیشێرتێکی زەردم دەرهێنا و پۆشیم ، و چوومە بەر ئاوێنەکە تا سەیری خۆم بکەم قژم بە نەبەستراوی جێ هێشت .. قژم کەمێک لولە بۆیە کێشەم نابێت گەر وا جێی بهێڵم و لەکۆتاییدا لەماڵ هاتمە دەرەوە .. لە ئێستادا بەتەنها دەژیم ، چەند ساڵێک لەمەوبەر دایک و باوکم لەیەک جیابوونەوە .. ئیدی باوکم بەلایەک دا ڕۆیشت و منیش لەلای دایکم مامەوە .... هەلبژاردنێکی ئەوەندە قورس نەبوو بەو پێیەی کە لەگەڵ یەک بوون بەردەوام شەڕ و دەمەقالێیان بوو منیش لەو نێوانە تەنها خەمخواردنم بۆ دەمایەوە
هەندێک جار کۆتایی هێنان بە پەیوەندیەک کە بەس ئازارت پێ دەگەیەنێت باشترە لە بەردەوامبوون لەسەری بەهەرحاڵ ئێستا زیاتر ئاسودەم .. لە ئێستادا دایکم لە گەشتێکی بازرگانیە کە نزیکەی سێ بۆ چوار مانگ دەخایەنێت ، لە ڕاستیدا لەسەرەتا دایکم زۆر هەوڵیدا بۆ ئەوەی لەگەڵی بچم بەڵام من بە بیانوی ئەوەی کە کولێژم هەیە خۆمم دزیەوە هەر بەڕاستی کێ تاقەتی گەشتێکی بازرگانی هەیە ؟ گەشت خۆشە گەر مەسەلەکە کار نەبێت .. بەر لە جیابوونەوەکەیان ئێمە لە بەرلین دەژیاین ، هەرچەندە دایک و باوکم هەردووکیان ئیتاڵی بوون بەڵام هەر لە ئەڵمانیا یەکیان ناسیوە و هاوسەرگیریان کردووە وە منیش هەر لەوێ لەدایک بووم بۆیە زۆربەی ساتەکانی گەورەبوونم لە ئەلمانیا بەسەربردووە .. بەڵام دواتر دایکم گەڕایەوە ئێرە بۆ ئەوەی دەست بە ژیانێکی نوێتر بکەینەوە ، بەهەرحاڵ سەبارەت بەباوکم همم نازانم ئێستا خەریکی چیە و چی دەکات لەوانەیە هەر لە بەرلین مابێتەوە یان ڕۆیشتبێت بەڵام جار جارە پارە دەنێرێتە ئەکاونتەکەم بەوپێیەی کە هێشتا باوکمە و هەست بە بەرپرسیارەتی دەکات هەرچەندە دایکم بەو شتە بێزار دەبێت و دەڵێت کە پێویست ناکات ئەو پارەم بۆ بنێرێت و خۆی دەتوانێت خەرجیم بکات بەڵام من بەهەرجۆرێک بێت وەریدەگرم .. بێگومان لەشوێنێک هەڵیدەگرم بۆ ڕۆژی تەنگانە کێ دەزانێت رۆژێک پێویستم پێی دەبێت لەم ژیانە ... ئیلا ئەگەر شو بە پیاوێکی دەولەمەند بکەم هاها ...

أنت تقرأ
Twisted obsession
Lãng mạnلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...