⋆ ˚。⋆୨୧˚ڤێرۆنیکا POV ˚୨୧⋆。˚ ⋆هەناسەیەکی قوڵم هەڵمشت و دواتر دامەوە کاتێک قسەکانی کریسم کەوتەوە بیر .. وردە وردە بەڕێگاکە دەڕۆیشتم ، خۆم خستە پشت دیوارێکەوە کاتێک پاسەوانەکانم بینی کە لەبەردەم دەرگای باڵەخانەیەک وەستابوون .. ئەوەی قورگم قوتدایەوە بێگومان ئەوە شوێنەکەیە !!
ماوەیەک لەوێ مامەوە هەتاوەکو ژمارەی پاسەوانەکان وردە وردە کەمی دەکرد و دەچوونە ژووەرەوە ... من دەبێت بچمە نزیکتر ناتوانم ئاوا گوێم لە هیچ بێت .. کاتێک دەنگێکی بەرز هات زیاتر خۆم خستە دواوەی دیوارەکەوە و دانیشتم تا زیاتر شاراوە بم
ئۆتۆمبێلێکی ڕەشیی گەورە وەستا و چەند پیاوێک لێی هاتنە دەرەوە کە پیاوێکیان لەدوای خۆیان ڕادەکێشا بۆ ناوەوەی بالەخانەکە
بەهێواشی جوڵام و بەرەو دواوەی باڵەخانەکە ڕۆیشتم لەکاتێکدا قاچەکانم دەلەرزین . بە درێژایی دیوارەکان ڕۆیشتم تا لەکۆتاییدا کونێکی بچوکم دۆزیەوە ئەوەندەش بچوک نەبوو بەلایەنی کەم دەمتوانی بەناویدا تێبپەڕم بۆ ژوورەوە ، وەک ئەوەی خودا ئەو دەرفەتەی بۆ ڕەخساندم
لەکۆتایدا چوومە ژووەوە و خۆم لەپشت کەلو پەلەکانی ئەوێ شاردەوە .. پیاوەکەیان بە کورسیەکەوە بەستاوە و لەولایەش کۆمەڵەیەک کەل و پەلی سەیر هەبوو وەکو پلایز و سپانە و ئاگر و ئامێری کارەبای ئەی خوایە ئەوانە بەنیازن چی لەو پیاوە بکەن .. دوور بووم بەو ڕادەیەی نەمدەتوانی ڕووخساری ببینم و پشتی لێم بوو بەڵام دەمدیت کە چۆن خوێن بەسەریدا دەهاتە خوارەوە .. بەزۆر خۆم گرتبوو نەڕشێمەوە بەو دیمەنە پیسە
پیاوەکان هیچ قسەیان نەدەکرد ئەی بەنیاز نینە پرسیاری لێ بکەن ؟ یان ... هەموو جەستەم لەرزی کاتێک ئەوەم هاتە بیر .. نانا .. نا خودایە گیان ئەوە نەبێت کە لەمێشکمە .. دەرگای شوێنەکە کرایە تا چاوەکانم بە شۆکی و ترس فراوان ببن کاتێک بینیم هاتە ژوورەوە یەک تۆز بەرەو دواوە گەڕامەوە و لە ناخمەوە نەفرەتم لە کریستۆڤەر دەکرد
دووبارە هەر بەجلە ڕەشەکانیەوە بوو بەڵام ئەمجارە شێوەی زۆر ترسناکتر دیاربوو بەو دەستەوانە ڕەشانەی و ئەو تۆزە ئارامیەی کە لە کۆمپانیاکە لەو ڕووخسارە شەیتانیەم دەدیت هیچی نەمابوو وەک ئەوەئ ئێستا بەتەواوی بە ڕووخسارە ساردە شەیتانیەکەیەوە بێت
بێجگە لە پاسەوانەکانی پیاوێکی تریش لەگەڵی بوو باڵای بەنزیکی بەقەد ماکس دەبوو بەڵام ماکس درێژتر دەردەکەوت و ئەویان ئەگەر بڵێم زۆر ترسناکتر دیاربوو چونکە بەسەیرکردنی هەرگیز نەتدەزانی بیر لەچی دەکاتەوە زەردەخەنەیەکی لار لەسەر ڕووخساری هەبوو بەڵام لەچاوەکانی ئاگر هەبوون❝ واو .. ئەو دیمەنە سەرسامکەرە چیە ❞ پیاوەکە بە زەردەخەنەیەکی گاڵتەییەوە قسەی کرد لەکاتەکدا هاتە پێشەوە
❝ پێتان وایە بەم کارەتان رزگارتان دەبێت ها؟ ئەگەر براکەم بزانێت تۆڵەی منتان لێ دەکاتەوە ❞ پیاوەکەی کە گرتبوویان بە توڕەییەوە قسەی کرد تا ماکس زەردەخەنەیەکی شەیتانی بکات ئەوەی قورگمم بە ئەستەمی قوتدایەوە .. نزیک بووەوە لە ئامێرەکانی لەوێ داندرابوون یەکێک لە سپانەکانی هەڵگرت تا سەیری بکات ❝ با سەرەتا لەگەڵ تۆ تەواو بین دواتر بیر لە براکەشت دەکەینەوە ❞ ماکس قسەی کرد تا پیاوەکە بەترسەوە سەیری سپانەکەی دەستی ماکس بکات .. ئەوە بەنیازە چی لەو سپانەیە بکات ؟

أنت تقرأ
Twisted obsession
Romanceلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...