୨⎯ "ڤێرۆنیکا pov" ⎯୧بە قژە تەڕەکەمەوە لەسەر سیسەمەکە دانیشتم .. هێشتا دەستەکانم دەلەرزن و هێشتا لێدانی دڵم ئاسایی نیە ، ئەوەی ئەمڕۆ پێیدا تێپەڕبووم تۆقێنەرترین شت بوو لەژیانمدا .. فرمێسکێک لەچاوەکانم کەوتە خوارەوە
من بۆچی تووشی ئەوە بووم ؟ بۆچی من خوایە گیان ؟ یەک بەدوای یەک فرمێسکەکان بەدوای یەکدا هاتن و لەچاوەکانم دەهاتنە خوارەوە
لەدوای ئەوەی خەریک بوو ئاشکرا بم ئەوەندە ڕامکرد کە ئێستاش بەتەواوی هەست بە قاچەکانم ناکەم ، سوپاس بۆ خودا کە ئۆتۆمبێلێک بە نزیک ئەوێدا ڕێی دەکرد و بۆم وەستا و منی گەیاندەوە ناوەوەی شار .. پیاوەکە زۆری هەوڵدا بزانێت چیم بەسەرهاتووە بەڵام من درۆم کردوو پێم گوت کە ئاژەڵێک دووام کەوتووە .. دڵنیاشم پیاوەکە دەیزانی کە ئەوەئ دووام کەتووە ئاژەڵ نیە چونکە شوێنەکەم دیار بوو بەڵام هیچ پێداگری نەکرد و منی گەیاندەوە لای ماڵەکەم
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و سەیری کاتژمێری مۆبایلەکەم کرد . کاتژمێر سێی شەوە .. من دەبێت چی بکەم ؟ ئایا بەیانی بڕۆم بۆ کۆمپانیاکە !! لەپڕ ئەو ساتەم هاتەوە بەرچاو کە چاوەکانی ماکس کەوتە سەرم .. من دڵنیام کە شێوەمی نەبینی تەنها چاوەنانمی بینی .. ئایا بەچاوەکانم منی ناسیەوە ؟ دەزانم ئەوە ئەستەمە بۆ کەسانی تر بەڵام ئەوە ماکسیمۆیە گومانی ئەوە ناکەم کە بتوابێت بە سێبەریش خەڵک بناسێتەوە✧・゚: *✧・゚:*
بەهێواشی لە بەرزکەرەوەکە هاتمە دەرەوە . دوودڵبووم، دەترسام لەوەی ئەمڕۆ شتێکی خراپ ڕووبدات . لەپرسگەکەی خوارەوە پێیان وتم کە ئەمڕۆ ڤیەنا مۆڵەتی وەرگرتووە و نایەت کەواتە دەبێت هەموو کارەکان خۆم بیانکەم ئەوەش مانای ئەوەیە ئەگەری زۆرە دووبارە بانگی ئۆفیسی بەڕێوەبەر بکرێمەوە
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمشت ❝ ئارامبەرەوە ، ئارامبەرەوە هەموو شتێک باش دەبێت ❞ ... ❝ چی باش دەبێت ؟ ❞ دەنگەکەی دوواوەم لە شوێنی خۆم ڕایچەڵەکاندم تا بە ترسەوە ئاوڕبدەمەوە
ماکس لەپشتمەوەبوو بە سەیرکردنێکی زۆر سەیر سەیری دەکردم .. ❝ئاهـ ... ببوورە تەنها لەبەرخۆمەوە قسەم دەکرد ❞
برۆیەکی بەرز کردەوە پاشان دەستەکانی خستەوە ناو گیرفانی ، نەمدەتوانی .. هەرگیز نەمدەتوانی شێوەکەی دوێنێی لەبەرچاوەکانم لاببەم .. دوێنێ ئەشکەنجەی کەسێکی دا خەریک بوو دەستەکانی ببڕێتەوە !! خەریک بوو کەسێک پارچە پارچە بکات ئێستاش وا لەبەردەممە وەک ئەوەی ئەو کەسەی دوێنێ نەبووبێت وەک ئەوەی هیچ شتێک ڕووینەدابێت ، بەرەو لای بەرزکەرەوەکە ڕۆیشت ❝ کاتژمێرێکی دیکە وەرە ئۆفیسەکەم ! ❞ ئەوقسانەی کرد و بەرلەوەی درک بەوە بکەم کە گوتی بەرزکەرەوەکە ڕۆیشتە سەرەوە دەفەرتی ئەوەشی پێ نەدام وەڵام بدەمەوە

أنت تقرأ
Twisted obsession
Romanceلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...