⋆ ˚。⋆୨୧˚ ڤێرۆنیکا pov˚୨୧⋆。˚ ⋆
ڕۆژێکی نوێ واتە کارەساتێکی نوێ لەژیانی مندا .. گڵاسە ئاوەکەی سەر مێزەکەم هەڵگرت و خواردمەوە ، هەست دەکەم قوڕگم زۆر وشک بووە
لەبەیانیەکی زوو کریستۆڤەر بانگی ڤێلاکەی خۆی کردم لە ڕاستیدا نازانم بڵێم بانگ کردنە چۆن چۆنی بوو هەر خۆی ڕفاندمی !!
ئەوقسانەی کە ئەوڕۆژە لە حەشارگەکە گوێم لێبوو هەموویم پێ گوت . ڕووکەشی ڕووخساری زۆر سەیر بوو نەمدەتوانی بیخوێنمەوە ، ئایا ترسە یان قەلەقی یاخود شتێکی ترە !! لە ڕاستیدا نازانم وە ناشمەوێت بزانم
❝ واتە بە کورتیەکەی تۆ دەبێت لە ئۆفیسەکەی ماکسیمۆ بگەڕێیت ڤێرۆنیکا ❞ کریستۆڤەر قسەی کرد تا ئەو ئاوەی کە دەمخواردەوە لە قورگم بمێنێت و دەست بکەم بە کۆکین هەستم دەکرد خەریکە ئاوەکە لەچاو و لوت دەیەتە دەرەوە .. دوای ئەوەی کەمێک ئارام بوومەوە بە چاوی پڕ لە شۆکیەوە سەیری کریستۆڤەرم کرد ❝ تۆ ئێستا چیت گوت ؟! ❞ نا دڵنیام من هەڵە گوێم لێ بوو
❝ وەکو ئەوەی گوتم تۆ دەچیت لە ئۆفیسەکەی بەدوای بەڵگەنامەکە دەگەڕێیت ❞ کریستۆڤەر هەر زۆر بە ئارامیەوە ئەو قسانەی گوت وەک ئەوەی هەر ئێستا کچێکی شۆک نەکردبێت نانا شۆکی چی ئەو خەریکە بە کوشتم دەدات
❝ تۆ.. تۆ باسی چی دەکەیت ؟ لە ئۆفیسەکەی بگەڕێم ؟؟ تۆ دڵنیام شێت بوویت ❞ هێشتا باوەڕم نەدەکرد لە شۆکیان نەمدەزانی پێویستە سەیری کامە لا بکەم ❝ دواتر !! تۆ پێت وایە ماکس ئەوەندە گەمژە بێت ئەو بەڵگە نامەیەی کە ئەوەندە بەدوای دەگەڕا لە ئۆفیسەکەی دابنێت ؟؟ ئەوەندە بە ئاسانی ؟؟ ❞ کریس برۆیەکی بەرز کردەوە و بە جۆرێک سەیری کردم کە هەستم بە شتێک کرد لەناخم .. ترس !!؟ نازانم بەڕاستی
❝ تۆ تەنها بگەڕێ .. ❞ هەر زۆر بە سادەیی ئەوەی گوت تا وەک شێت پێبکەنم هەر بەڕاستی ئەو پیاوە شێتە
❝ ئەگەر نەبوو چی ؟ یان ئەگەر لەکۆتاییدا ئاشکرا بووم؟❞ قسەکانم بە ساردی بە ڕووی کریستۆڤەر دادا لەکاتێکدا ئەو هێشتا بە ساردی سەیرم دەکات
أنت تقرأ
Twisted obsession
Romanceلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...
