ˏˋ°•*⁀➷ڤێرۆنیکا pov❝ بـ .. بەڵام چۆن !!! ❞ چاوەکانم بەشۆکی و ترسەوە فراوان بوون . چۆن ئەو لێرەیە؟ چۆن زانی کە من لە ئۆفیسەکەی دەگەڕێم چۆن !!
❝ چۆن ؟! .. ئەها ❞ هەنگاوێک لێم نزیک بوویەوە تا بەو چاوانە سەیرم بکات ❝ نەمدەزانی ئەوەندە بێ مێشکیت ڤێرۆنیکا .. ئەگەر بیرت بێت من پێم گوتیت کە کامێرای چاودێری لە ژوورەکە نیکە نەک ئۆفیسەکە❞ قسەکانی بە زەردەخەنەیەکی لار کرد .. تێگەیشتم .. ئێستا تێگەیشتم ..
❝ ئاشکرا کردنت لەوە ئاسانتربوو کە پێشبینیم دەکرد .. بێ هیوات کردم پێم وابوو زیاتر یاریم لەگەڵ دەکەیت ❞ چاوەکانم بەشۆکی فراوان بوون و جەستەم دەستیکردەوە بەلەرزین کەواتە ئەو هەر لەسەرەتاوە هەموو شتێکی دەزانی !! بەڵام چاوەڕێی هەلێکی دەکرد تا بەداوەکەمەوە بکات .. وە منی گەمژەش خۆم خۆمم توش کرد بە ئاسانی چوومە ناو ئەو تەڵەیەی کە بۆی دانابووم ..
شۆک بووم .. دەترسام . نا نەخێر تۆقیبووم ئێستا چی بکەم و چیم لێ بەسەردێت ، سەرم نزم کردەوە تا سەیری زەویەکە بکەم تا بەقایمی چەناگەم بگرێت و سەرم بەرز بکاتەوە ئەوەندە بەقایمی گرتبوو وام هەست دەکرد چەناگەم دەشکێت لەنێوان پەنجەکانی . وایکرد سەیری ڕووخساری بکەم .. نا نامەوێت چیتر سەیری ئەو چاوە ترسناکانە بکەم❝ کێ تۆی ناردووە ؟ ❞ دەنگە رەقە قوڵەکەی ئەمجارە ترسی خستە ناو ناخم بەو پرسیارەی .. لەو چرکەساتەدا ڕووکەشی ڕووخساری بەتاڵ بوو لەهەر جۆرە کاردانەوەیەک ئەوەی قورگمم بەقورسی قوتدایەوە بەڵام نەمتوانی یەک وشەش بڵێم . ئەسڵەن نازانم کە چی بڵێم
❝ قسەبکە ڤێرۆنیکا !! ❞ ئەمجارە بە تۆنی دەنگێکی کەمێک بەرز قسەی کرد تا لەرزین بە سەرتاپای جەستەمدا بێت .. سەرباری ئەوەی بەقایمی چەناقەمی گرتبوو هەوڵمدا چاوەکانم لەسەری لاببەم سەیری هەر لایەک بکەم تەنها چاوەکانی ئەو نەبێت .. ❝ هـ .. هیچ کەسێک .. ❞
❝ هـممم .. کەواتە هێشتا بەنیازی درێژە بەو نواندنەت بدەی ❞ دووبارە هەستم کرد خەریکە قورگم وشک دەبێت .. چاوەکانم گەڕاندەوە سەری تا ڕاستەوخۆ سەیری چاوەکانی بکەم ❝ هیچ کەسێک منی نەناردووە ❞ سەرەڕای ئەوەی کە لەترسان خەریک بوو دەتۆقام بەڵام ناتوانم دەریبخەم .. بەتایبەتیش لەبەردەمی ئەو .. نامەوێت
زەردەخەنەیەکی شەیتانی کەوتە سەر لێوەکانی تا ترسەکەی دڵم زیاتر بکات .. پەنجەکانی لە گەردەنم قایمتر کرد تا ڕووخساری نزیک بکاتەوە لە ڕووخسارم و ئەو وشانە بڵێت کە چاوەکانمی بەشۆکی فراوان کرد
أنت تقرأ
Twisted obsession
Romanceلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...