Chapter Twenty Four

1.5K 251 194
                                        



﹒  ◠   ✩        ⊹    ﹒

بەیانیەکەی کاتێك ڤێرۆنیکا لەسەر پلیکانەکان دەهاتە خوارەوە هەستی بە جموجۆڵی سەرقاڵی خزمەتکارەکان کرد .
کۆتا پلیکانەی بڕی تا سەیری دەوروبەری بکات .. ماکس لەوێ نەبوو پێدەچوو کە دیسان بەیانی زوو ڕۆیشتبێت .
" ببورە ! شتێک بووە؟" ڤێرۆنیکا پرسیاری لە یەکێك لە خزمەتکارەکان کرد کە لە مەتبەخەکە هاتە دەرەوە تا بوەستێت و سەیری بکات .. " ئەمڕۆ ئێوارە میوانێکی گرینگ دەیەن بۆ ڤێلاکە بۆیە خەریکی ئامادە کارین .." خزمەتکارەکە قسەی کرد و پاشان بەپەلە ڕۆیشت لەژێر سەیرکردنە سەرسوڕمانەکانی ڤێرۆنیکا
" میوانی گرینگ ؟! دەبێت کێ بن؟" .. پرسیاری لە خۆی کرد و پاشان بەرەو مێزی نانخواردنەکە ڕۆیشت و نانەکەی خوارد لەکاتێکدا بیری لەو قسانە دەکردەوە کریستۆڤەر پێی گوت لە پەیوەندیەکە ..

" ئەمجارە چیت لێم دەوێت ؟" ڤێرۆنیکا بە کەمێك توڕەییەوە قسەی کرد
" شتێکی ئاسانە .. تەنها کلیلێکم بۆ دەهێنیت " کرسیتۆڤەر قسەکەی کرد
" کلیل؟!" ڤێرۆنیکا بە سەرسوڕمانیەوە قسەی کرد " وە ئەو کلیلە ئیشی چیە؟"
کریستۆڤەر زەردەخەنەیەکی کرد " هەست دەکەم زۆر بوێربوویت "
ڤێرۆنیکا چاوەکانی بە بێزاریەوە جوڵاند سەرەڕای ئەوەی دڵنیابوو کە کریستۆڤەر لەوبەری مۆبایلەکەوە نایبینێت " بیرت بێتەوە کریستۆڤەر من لێت ناترسم .. وە تاکە هۆکاریش کە ئێستا و بۆ کۆتاجار ئەوکارەت بۆ دەکەم لەبەر ماکس ـە" ڤێرۆنیکا بەکەمێك ساردیەوە قسەی کرد
" باشە .. کلیلەکە سندوقێکی پێ دەکرێتەوە کە هەندێک شتی تایبەت بە خێزانەکەمی تێدایە "
ڤێرۆنیکا برۆیەکی بە تێنەگەیشتنەوە بەرزکردەوە " وە بۆچی کلیلەکەی لەلای ماکسە؟!"
" ئەو تەنها کلیلەکەی لەلایە بەشوێنی سندوقەکە نازانێت ، لەکاتی چۆڵکردن و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانی خێزانەکەم کلیلەکەی بردووە "
" ئەو .. بەوە دەزانێت کە ..." ڤێرۆنیکا قسەکەی تەواو نەکرد " کە کلیلەکە هی ئەو سندوقەیە؟ بەڵێ بێگومان چونکە بابەتەکە نهێنی نیە " کرستۆڤەر قسەکەی بۆ تەواوکرد و وەڵامی دایەوە..



لەسەر لایەکی سیسەمەکەی دانیشت . بیری لەوە دەکردەوە کە کریستۆڤەر گوتی .. دەستی خستە سەر دڵی بۆ چەند ساتێک .
" بۆچی هەستێکی نامۆم هەیە ؟ وەك ئەوەی ئەو ڕووداوانەی کە تێیان کەوتووم تەنها سوتفە نەبووبن و پلان بۆ دارێژراو بن وەك ئەوەی منیش بەشێک بم لەو جەنگە سەیرەی نێوان ماکس و کریستۆڤەر !"
قسەکانی زۆر بەڕاشکاویەوە کرد تا دوای چەند چرکەیەك زەردەخەنەیەکی گاڵتەیی بکات و دەست بخاتە سەر نێوچەوانیەوە " ئەوە چ جۆرە بێ سەروبەریەکە باسی دەکەیت ڤێرۆنیکا .. تۆ دەبێت چ پەیوەندیەکی دیکەت بە ماکسەوە هەبێت جگە لە قوربانیەکی دەستی یاریەکەیان "

﹒  ◠   ✩        ⊹    ﹒


لەشوێنێکی تر دوور لە ڤێرۆنیکا و جیهانەکەی .. لە بەشی سەرەوەی ئەو مێزە درێژە دانیشتبوو لە چواردەوری مێزەکەش پڕبوو لە پیاوی جل رەش و ترسناك ، هەندێکیان بەشێکی زۆری جەستەیان بە تاتۆی سەیر داپۆشرابوو و هەندێکیان تەنها بەسەیرکردنی چاویان یان ڕووخساریان هەستت بە مەترسی دەکرد .. بەڵام بێگومان ئەو ترسە بۆ کەسە ئاساییەکانە ئەوانەی هەرگیز لەو جیهانە ڕەشە نەژیاون ئەوانەی هەرگیز بۆ ڕۆژێکیش دەستیان بەخوێنی چۆلەکەیەکیش سور نەبووە ..
" بەڕێز ئەلێکساندەر تۆ دەزانیت کە ئێمە ماوەیەکی زۆر چاوەڕێمان کردووە " یەکێك لە پیاوەکانی ئەوێ قسەی کرد تا ماکس ئاوڕی لێبداتەوە بە چاوانێکی پڕ لە ساردی سەیری بکات
ئانتۆنی زەردەخەنەیەکی لاری کرد " کەواتە زیاتر چاوەڕێبکەن "
پیاوەکە بە توڕەییەك کە لەچاوەکانی دیاربوو سەیری ئانتۆنی کرد بەڵام هیچی نەگوت
" ئەوەی دەتانەوێت لەو نزیکانە دەگات " ماکس بە تۆنێکی جێگری وەڵامی پیاوەکەی دایەوە

Twisted obsession حيث تعيش القصص. اكتشف الآن