⇢ ˗ˏˋڤێرۆنیکا pov ࿐ྂ
شوێنەکە ئەوەندە بێدەنگ بوو کە تەنها دەنگی هەنگاوەکانمان دەبیسترا .. لەکاتێکدا بەدوای خزمەتکارەکە کەوتبووم
زۆر بەهێمنی ڕەفتاری دەکرد نەک هەر ئەو هەموو ئەوانەی ئەوێ بۆ ساتێک وام هەست دەکرد رۆبۆتن و مرۆڤ نین
لەبەردەم دەرگایەک وەستا تا بەهێمنی لەدەرگا بدات
❝ وەرە ❞ دڵم دەستی کرد بەخێرا لێدان و ئەوەی گەروون بەسەختی قوتدایەوە کاتێک خزمەتکارەکە قسەی کرد ❝ بڕۆ ژوورەوە ❞
دەرگاکەم بەهێواشی بە دەستە لەرزیوەکانم کردەوە تا هەنگاو بنێمە ژوورەوە
ژوورەکە بێدەنگ بوو بەجۆرێک گوێم لە دەنگی ترپەکانی دڵم بوو وە ئەوەی لەبەردەمم لەسەر ئەو قەنەفەیە دانیشتووە کە بە چاوانێکی پڕ لە تاریکی سەیرم دەکات زیاتر و زیاتر دەیترساندم
❝ ڤێرۆنیکا ❞ بە دەنگە قوڵەکەی گوێم لەناوی خۆم بوو بوێری ئەوەم نەبوو سەرم بەرز بکەمەوە و سەیری بکەم
❝ سەرت بەرزکەوە ❞ کاتێک فەرمانی پێکردم بۆ چەند چرکەیەك وەستام تا دوای ئەوە بەهێواشی سەرم بەرز بکەمەوە و سەیری بکەم
❝ مـ .. من ...❞ دەمویست پێی بڵێم کە من هیچ تاوانێکم نیە .. یان هەر شتێک کە بتوانم خۆمی پێ لە مردن رزگار بکەم بەڵام دەنگم و لێوەکانم خیانەتیان لێکردم بە بێدەنگی مانەوەیان و هیچ نەترکاندنیان
❝ پێم بڵێ ، بەفەرمانی کێ سیخوریت بەسەر دەکردم ؟ ❞ زۆر بە دەنگێکی ئارام و هێمنەوە قسەی کرد بەڵام ساردی تۆنی دەنگی بەس بوو بۆ بەستنی هەموو گیانم
بە بێدەنگی مامەوە دەزانم کە بەم جۆرە زیاتر توڕەی دەکەم زیاتر وادەکەم گومانم لێ بکات بەڵام وا هەست دەکەم لێوەکانم قفل دراون
❝ دەزانی تۆ بەم بێدەنگیە هۆکاری زیاترم پێ دەدەیت تاوەکو بتکوژم ؟ ❞ دووبارە بەو دەنگە ساردەیەوە قسەی کرد بەڵام ئەمجارە هەستم بە تورەییەک دەکرد لە دەنگی
❝مـ .. من .. ناتوانم بیڵێم ❞ برۆیەکی بەرز کردەوە هەرکە قسەم کرد تا گلاسەکەی سەر مێزەکە هەلبگرێت .. هیچی لێ نەخواردەوە تەنها لەنێوان پەنجەکانی گرتبووی بۆ ساتێک هەستم کرد چاوەرێی دەرفەتێک دەکات تاوەکو بیکێشێت بە دەموچاوم
❝ بۆچی ؟!❞ کاتێک ئەو پرسیارەی کرد چاوەکانم بەرزکردەوە تاوەکو سەیری بکەم !! بۆ ساتێک شۆک بووم ! ئایا ئەو ئێستا پرسیاری هۆکارەکەی لێکردم ؟ پێموابوو تەنها دەمکوژێت چونکە لەو کەسانە نیە کە ئەوەندە میهرەبان بێت بێگومان
لێوەکانم لەیەک جیاکردەوە ❝ چونکە ئەو کەسە .. ئەوکەسە هەڕەشەی لێکردووم ❞ هەوڵمدا ئەوەی پێ بڵێم هەرچەندە لەو بڕوایە نەبوو کە باوەڕم پێ بکات بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەگەر بتوانم کریستۆڤەر تووش بکەم وەکو چۆن ئەو منی تووش کرد دڵخۆش دەبم
أنت تقرأ
Twisted obsession
Romansلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...
