Chapter eight

1.5K 250 56
                                        





୭ 🧷 ✧ ڤێرۆنیکا pov˚。ᵎᵎ🎀

..

دووبارە لە ئۆفیسەکەی وەستابووم خەریکی درووستکردنی قاوە بووم .. ئەی خوایە ئێستا دەبێت ئەو کارانە بکەم کە سکرتێرەکەی بۆی دەکات سەرم بە بێ چارەییەوە لەقاند ، نزیکەی مانگێک تێپەڕیوە بەسەر کارکردنم لە DC ، هەست دەکەم ئەم ماوەیە ئەوەندەی لە ئۆفیسەکەی ئەوم ئەوەندە لە خودی شوێن کارەکەی خۆم نیم . نازانم ئەوە بە نیشانەیەکی باش بخوێنمەوە یان خراپ ئایا گومانی لێمە و تاقیم دەکاتەوە یاخود سەرسامە پێم . ناتوانم لەناو مێشکم ئەم بیرۆکە ئاڵۆزانە لێک بدەمەوە
سینیەکەم هەڵگرت کە کوپی قاوەکەی تێدابوو بە هەنگاوی جێگیر بەرە و مێزەکەی ڕۆیشتم ، چاوی لەسەر کاغەزەکانی بەردەمی بوو تەنانەت ئاگاداری ئەوەش نەبوو کە کوپی قاوەکەم خستە لایەکی مێزەکەیەوە دوور لە کاغەزەکان

من دەتوانم بڕۆم ؟ ❞ بە هێمنی پرسیارم کرد تا بێ ئەوەی چاویشی لەسەر کاغەزەکانی بەردەمی هەڵبگرێت کە بە وردیەوە سەیری دەکردن ❝ نەخێر ئەو وەڵامە کورتەی دایەوە ❝ بەڵام ..

لەسەر قەنەفەکەی بەرامبەرم دابنیشە ڤێرۆنیکا .. ❞ قسەکەی پێ بڕیم تا هەناسەیەک بدەم و بەرەو قەنەفەکە بڕۆم

سەیری کاتژمێرەکەی دیوارەکەم کرد و پاشان سەیرکردنەکانم گەڕاندەوە بۆسەری هێشتا سەرقاڵ دیارە .. ماوەیەک چاوەکانم لەسەری وەستاند ڕاستە مانگێک دەبێت بەردەوام دەیبینم بەڵام ئێستا هەست دەکەم کە تەنانەت شێوەی بەسەرقاڵیشەوە هەر ناوازەیە ..
بۆچی ئەوەندە خۆی ماندوو و سەرقاڵ دەکات بە کارەکانی ئەم کۆمپانیایە ؟ لەکاتێکدا ئەو سەرۆکی گەورەترین دەستەی مافیایە لە ئیتاڵیا




...

تۆ باسی چی دەکەیت ؟ ❞ لەسەر سیسەمەکەم هەڵسام هەوڵمدا درک بە ئەوە بکەم کە کریستۆڤەر گوتی

هەر ئەوەی کە گوتم ، ئەم ئێوارەیە بەنیازن کارەکە بکەن هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی تا خۆم ئارام بکەمەوە ❝ وە تۆش دەتەوێت بڕۆم بۆ ئەوێ؟ بەنیازی بە کوشتم بدەی خۆت گوتت کە ئەوان بەنیازی کوشتنی کەسێکن لەوێ

گوێبگرە ڤێرۆنیکا هیچ ڕێگە چارەیەکی ترمان نیە جگە لەمە . من ناتوانم پیاوەکانم بنێرم چونکە پاسەوانیەکەیان زۆر توندە ئەگەر ئاشکرا بکرێن تەواوی باندەکە دەکەوێتە مەترسی

Twisted obsession حيث تعيش القصص. اكتشف الآن