Chapter Three

2.3K 296 184
                                        

ڤێرۆنیکا POV*・゚:*・゚

بەخێرایی ڕام دەکرد و ئاوڕم لە دوواوەم دەدایەوە تاوەکو بەبێ ئەوەی هەست بەخۆم بکەم بەر شتێکی ڕەق کەوتم .. دەستم بە سەرمەوە گرت کاتێک گوێم لەدەنگی ئەوانەی پشتەوەم بوو ئاوڕمدایەوە تا بەترسەوە سەیر بکەم بەڵا کەسەکەی دواوەم لەپڕ دەستی ڕاکێشام تاوەکو کێشم بکاتەوە بەشی دواوەی کتێبخانەکە و پاڵم پێوە بنێت تاوەکو هەستم کرد پشتم بەر دیوارەکە کەوت
سەرم بەرزکردەوە تا ببینم .. هەناسەکانم لەخۆیانەوە دەستیان کرد بە پچرپچر بوون وەکو ئەوەی خەریکە بوەستن دڵیشم دەستیکرد بە خێرا لێدان .. کاتێک ڕووخساریم بینی .. نەخێر .. لەناوەوەی خۆمەوە ئەوەم چرپاند
لەنزیک سەیرکردنەکانی و چاوەکانی تاریکتر و تیژترن لەوەی ئەوڕۆژە بینیم ! ڕووخساری .. هێشتا وا هەست دەکەم کە سەیری کەسێکی بێ ڕووکەش دەکەم نازانم ڕووکەشەکەی توڕەیە یان ئارامە یان سارد؟! یەکەمجارە لەژیانمدا نەتوانم ئەوە بزانم کە کەسی بەرامبەرم بیر لەچی دەکاتەوە
کاتێک دەنگی پیاوەکان زۆرتر و نزیکتر بوویەوە .. زیاتر بە دیوارەکەوە پاڵی نام .. ڕێک جەستەی بەجەستەمە نوساوە ئەوە لەهەر بارودۆخێکی تربووایە ئەتوامەوە لەشەرمان بەڵام لەئێستا کاتی ئەوەم نیە ئەو جۆرە هەستانەم بۆ بێت بە قورسی ئەوەی قورگمم قوتدایەوە تا هەوڵ بدەم سەرم بەرزبکەمەوە و سەیری ڕووخساری بکەم ، چەنێکەوە ڕووخساری لێم نزیکە ؟! لە ڕاستیدا نازانم چۆن وەسفی بکەم هەر ئەوەندە نەبێت هەست بە هەناسە گەرمەکانی دەکەم لەسەر ڕووخسارم .. بۆچی بێدەنگە ؟ بۆچی یارمەتیم دەدات؟ بۆچی گومان ناکات؟ کۆمەڵێک پرسیار لەناو مێشکم دەخولانەوە کاتێک سەیری چاوەکانیم دەکرد .. سوێند دەخۆم وەک ئەوەی هەستی بەو پرسیارانە کردبێت لەناو مێشکم یان وەک ئەوەی بیرم بخوێنێتەوە ، چونکە زەردەخەنەیەکی لاری کرد کە تەزین بە هەموو گیانم داهات ئەی خوایە !!

ماوەیەکی زۆری پێنەچوو .. لەوانەیە پێنج خولەک تاوەکو دەنگی پیاوەکان نەماو ڕۆیشتن ، بەڵام بۆ من بەقەد پێنج ساڵبوو .. بوونی یەک خولەکیش لەگەڵ ئەو پیاوە لەشوێنێکی ئاوایە کە وا هەست دەکەم سەیرکردنەکانی بە زیندووێتی دەمسوتێنێت وەک یەک سەدە وایە
لەکۆتاییدا کەمێک لێم دوورکەوتەوە تا جلەکانی ڕێک بخاتەوە وەک ئەوەی دەقیان گرتبێت یان چی! ئەوە تۆ بوویت کە منت بەدوارەکەوە پاڵ نەبوو همم .. ڕووم وەرگێرا
کەواتە .. دەکرێت ئەو بارودۆخە ڕوون بکەیتەوە ؟❞ لەگەڵ دەنگی ڕاچەڵەکیم تا دووبارە سەیری بکەمەوە .. ئەوەی قورگمم قوتدایەوە تا قسە بکەم ❝ ئێهـ .. ئحم ! ببوورە بۆ ئەوەی ڕوویدا ❞ بە دەنگێکی یەک تۆز کزەوە قسەم کرد تا برۆیەکی بەرز بکاتەوە ❝ بۆچی پیاوانێکی وا دووای کچێکی بچوکی وەکو تۆ کەوتبوون ؟❞ کە پرسیاری کرد هەستم کرد دڵۆپێک لە ئارەقی نێوچەوانم هاتە خوارەوە چاوەکانم لادا تا سەیری ئەولایەی تری کتێبخانەکە بکەم
تەنها .. لە ڕێگا هەوڵیاندا کچێک بێزاربکەن منیش بەردێکم لەیەکێکیان گرت ئەوانیش توڕەبوون و هەوڵیاندا بمگرن و منیش ڕامکرد ❞ هەموو قسەکانم بەیەکەوە گوت دوعام دەکرد کە هەست بە تۆنە لەرزیوەکەی دەنگم نەکات
همم !! ❞ دەنگە قوڵەکەی خەریک بوو لە گوێچکەم دەزرینگایەوە پێویستە تا زووە لێرە بڕۆمە دەرەوە بۆ دڵم باشە نیە ..

Twisted obsession حيث تعيش القصص. اكتشف الآن