˚୨୧⋆。˚ڤێرۆنیکا pov
نەکردنی هیچ شتێک بەدرێژایی رۆژەکە تەواو بێزاری کردبووم .. خزمەتکارەکان پشتگوێم دەخەن و هیچ ناڵێن کاتێک دەمەوێت قسەیان لەگەڵ بکەم یان بەلایەنی کەم ڕێگەم پێ بدەن تا کارێک بکەم ، لێرەدا وەکو هەوا خۆم دەبینم وەک ئەوەی بوونم نەبێت
لەسەر قەنەفەی هۆڵەکەدا هەڵسام تا بەرەو دەرگای دەرەوە بڕۆم
❝ببورە خاتوون بەڵام ناتوانیت بچیتە دەرەوە❞ ئەو پیاوەی لەبەر دەرگاکە وەستابوو خەریک بوو لەگەڵ پاسەوانەکان قسەی دەکرد ئەوەی پێگوتم کاتێک منی بینی ..
نازانم ناوی چیە بەڵام ئەوەندە دەزانم کە لەگەڵ ماکس بینیومە لەهاوڕێی ناچێت زیاتر بە پاسەوانی تایبەتی دەچێت
❝ تکایە دەکرێت پەیوەندیەک بە هاوڕێکانم یان خێزانەکەم بکەم ؟ تەنها دەمەوێت نیگەرانم نەبن ! ❞ بە خەمباری قسەم کرد بەڵام ڕووکەشی ئەو کابرایەی بەرامبەرم هەر وەکو سەهۆڵ وایە گومانی تێدا نیە کە یەکێکە لە پیاوەکانی ماکس
❝ لەئێستادا ناتوانیت پەیوەندی بەهیچ کەسێکەوە بکەیت خانمەکەم ئەو فەرمانە لەلایەن گەورەمەوە دراوە ❞
بە تۆنێکی سارد قسەی کرد تا زیاتر برۆکانم گرژ بکەم ❝ سوێند دەخۆم کە مەبەستم هیچ شتێک نیە ، من تەنها دەمەوێت خێزانەکەم نیگەرانم نەبن تەنها پێیان دەڵێم کە باشم دەتوانن چاودێریم بکەن هەرگیز قسەیەکی هەڵە ناکەم ❞
پیاوەکە هەناسەیەکی هەڵکێشا نازانم ئەگەر بەهەڵە هەستم پێی کردبێت یان نا بەڵام ، پێم وایە هەستم بە کەمێک بەزەیی کرد لە ڕووخسارە ساردەکەیدا
❝ کە گەورەم گەڕایەوە دەتوانیت خۆت داوای لێ بکەیت ، لەسەر ئەوە بڕیار بدات کە ڕێگە بەوە بدات کە لەگەڵ خێزانەکەت قسە بکەیت ❞
سەرم بە خەمباری هێنایە خوارەوە چاوەکانم وردە وردە پڕ دەبوون لە فرمێسك
❝ ئەوە بۆ سەلامەتی خۆت و خێزانەکەتە لە ئێستادا خانمەکەم ❞ پیاوەکە بە تۆنی دەنگێکی هێمنانە قسەی کرد لەبەر نیگەرانیم لەحاڵی دایکم بیرم چوو کە دیقەتی ئەو گۆرانەی تۆنی دەنگی بدەم
هەناسەیەکی قوڵم دا تا بەبێچارەیی بگەڕێمەوە شوێنەکەی خۆم ، خۆم دەمزانی کە ڕێگە بەوە نادەن ڤێلاکە جێ بهێڵم یان پەیوەندی بە خێزانەکەمەوە بکەم بەڵام هەر ویستم تاقیبکەمەوە ..
تەنانەت نازانم کەی ئەو دەگەڕێتەوە وە ئەوەش نازانم کە هەر بەڕاستی ڕێگە بەوە دەدات یان نا . وە بێگومان ئەوەش دەزانم کە ئەمە بۆ سەلامەتی هاوڕێکانم و خێزانەکەمە ئەو نەفرەتی کریستۆڤەرە گەر بزانێت من هەموو شتێکم بە ماکس گوتووە خوا دەزانێت چی لە خێزانەکەم دەکات وە هێشتاش تەواو دڵنیا نیم کە ماکس یارمەتیم دەدات یاخود وەکو سیخورەکانی کە باسی کرد دەمکوژێت .. دووبارە بەبێ چارەیی هەناسەم دایەوە
تا لەژێر هەناسە پچر پچرەکانم نەفرەت لە کریستۆڤەر بکەم
أنت تقرأ
Twisted obsession
عاطفيةلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...
