𐙚⋆˚✿˖° ᭝ ᨳଓ ՟
بە هێواشی لەدەرگاکەی دا تا گوێی لەدەنگی بوو ❝ وەرە ژوورەوە ! ❞
بەهێمنی دەرگاکەی کردەوە و هەنگاوی نا بۆ ژوورەوە . ماکس لەبەردەم مێزەکەی وەستابوو پشتی دابوو بە مێزەکە لەکاتێکدا سەیری ڤێرۆنیکای دەکرد کە لە بارودۆخەکە تێنەدەگەیشت
❝ دانیشە ❞ ئاماژەی بە یەکێک لە قەنەفەکانی نزیکی مێزەکە کرد کە نزیک بووی لەخۆی تا ڤێرۆنیکا بڕوات و دابنیشێت ، بە بێدەنگی .
کاتێک دانیشت ماکس ئەو کاغەزەی کە لەشێوەی فایلێکی ڕەشبوو لەدەستیدا خستیە سەر مێزە بچوکەکەی بەردەم ڤێرۆنیکا تا ئەویش بەچاوی سەرسوڕمانەوە سەیری فایلەکەی بەردەمی بکات و پاشان چاوەکانی بەرز بکاتەوە و سەیری ماکس بکات .
❝ ئەمە دەبەیت بۆ کریستۆڤەر ! ❞ قسەکانی زۆر بەهێمنی کرد وەک ئەوەی هیچ شتێک نەبێت بەڵام بۆ ڤێرۆنیکا وەک ئەوەبوو کە هەورە بروسکە لە سەری دابێت ، بۆ چەند خولەکێک شۆک بوو تەنها سەیری فایلەکەی دەکرد
❝ گـ گەورەم !! ❞ وشەکەی بە شلەژاوی گوت ❝ دەتەوێت ئەوە ببەم بۆ کریستۆڤەر؟! ❞ قسەی دووبارە کردەوە تا ماکس زیاتر پشتی بدات بە مێزەکە و هێشتاش سەیرکردنەکانی هەر وەکو خۆی بوو ، سارد و بێ کاردانەوە !
❝ پێی دەڵێیت کە ئەوە ئەو بەڵگە نامەیەیە کە لە ئۆفیسەکەمت دۆزیوەتەوە ❞
ڤێرۆنیکا هێشتا هەر نەیدەتوانی درك بە قسەکانی بکات . گەڕانەوەی بۆ لای کریستۆڤەر هەر خۆی وەکو خۆکوشتن وایە ئینجا بردنی ئەو بەڵگە نامەیەش ! چ گرێنتیەك هەیە کە لەدوای ئەوە نایکوژێت ؟ یان بڕوای پێ دەکات؟ بەپێی ئەو ماوەیەی کە سیخوری دەکرد لەژێر دەستی کریستۆڤەر تێگەیشت کە پیاوێکی زۆر بە وردەیە وە بێگومان بە ئاسانیش متمانە بەکەس ناکات تەنانەت کەسە نزیکەکانیشی . چۆن باوەڕبکات کە هەر لەسەرەتاوە هەستی نەکردووە کە ماکس ئەوی ئاشکرا کردووە!
❝ مەترسە ! ئەو نازانێت کە ئاشکرا بوویت .. ❞ قسەکەی بە هێمنی کرد وەک ئەوەی هێوری بکاتەوە بەڵام لەوانەشە گوێی ڤێرۆنیکا بە هەڵە گوێبیستی بووبێت ئەو شەیتانە ئەوەتا دەینێرێتەوە کولانەی گورگەکە یان بڵێین ورچەکە .. کەواتە چۆن دەکرێت چاوەڕێی بەزەیی لەکەسێکی وەکو ئەو بکات . نا هەرگیز نا
ڤێرۆنیکا بە سەرسوڕمانی سەیری کرد ❝ بەڵام .. چۆن ؟... ❞ ؟ ❞ بەرلەوەی قسەکەی تەواوبکات ماکس قسەکەی بۆ تەواوکرد
❝ چۆن بەوە نازانێت ؟❞ .. تا ڤێرۆنیکا سەری بە بەڵێ بجوڵێنێت
ماکس لە مێزەکە دوور کەوتەوە و ڕۆیشت تا لەسەر قەفەکەی بەرامبەری دابنیشێت
❝ تۆ پێت وایە من کارێک دەکەم کە دوژمنەکانم لێیەوە ئاگادار بن ! ❞ قسەکەی بە تۆنێکی ساردەوە کرد بێگومان ئەوە پرسیار نەبوو بەڵکو زانیاریەکی نوێ بوو بۆ ڤێرۆنیکا کە تەنانەت شتێکی لەو شێوەیەش کە چەندین ڕۆژە ڤێرۆنیکای لە ناخۆشی و ترس و قەلەقی ناوە شاراوەیە و کەس پێی نازانێت
أنت تقرأ
Twisted obsession
Romanceلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...
