Chapter Seven

561 119 93
                                    


⋆ ˚。⋆୨୧˚ ˚୨୧⋆。˚ ⋆

୨⎯ "Veronica pov" ⎯୧

بە هێمنی لە دەرگاکەم دا .. بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو ! ئایا کەس لە ژوورەوە نیە!؟ تەنانەت سکرتێرەکەش لێرە نەبوو
بەهەرحاڵ دەرگاکەم بە هێواشی کردەوە تا بچمە ژوورەوە و سەیری تەواوی ژوورەکە بکەم بەڵام بەتاڵ بوو

داوای فایلەکەی کردوو خۆشی لێرە نیە ❞ هەناسەیەکم دا تا نزیک ببمەوە لە مێزەکەی .. دووبارە سەیری ژوورەکەم کردەوە بەڕاستی کاتێک ئێستا ئاوا بە ئارامی سەیری دەکەم ئینجا هەستم کرد کە ئەو ژوورە تەواوی نهۆمی کۆتایی داگیرکردووە چەند دەرگایەک هەبوون پێدەچوو ژووری دیکە بن بێجگە لەم ئۆفیسە
سەیری سەقفی ژوورەکەم کرد هیچ شوێنەوارێکی کامێرای چاودێری نیە .. زەرخەدەنەیەکی گاڵتەییم کرد بەڵام من ئەوەندە گێژ نیم هەڵبخەڵەتێم .. لەوانەیە هەرگیز پێشتر سیخوریم بەسەر کەس نەکردبێت یان لەو جۆرە کارانە تێنەگلاوم بەڵام بەشی ئەوەندە سەیری فیلم و شتم کردووە تا بزانم ئەم فێلانە بۆ ئاشکراکردنی سیخور و کەسە گوماناویەکان بەکار دەهێنن بێگومان منیش ئەوەندە گەمژە نیم تێبکەوم بە ئاسانی وە بۆ بەڵگە نامەیەکی ئەوەندە گرینگ کە کەسێکی وەکو کریستۆڤەر کچێکی ئاسایی وەکو من بەکار دەهێنێت بۆ بەدەستهێنانی ، ماکسیمۆ ئەوەندە گەوج نیە لە ئۆفیسەکەی دابنێت وەک ئەوەی بڵێت دەی وەرن بیبەن

هەرچەندە گومانی ئەوە ناکەم گەر ڕێک لەبەرچاومیشی دابنێت و بەو سەیرکردنە شەیتانانیە سەیرم بکات و پێم بڵێت ئەگەر بوێری دەکەیت بیبە بەیانی پرسەکەت دەبێت ❞ ئەو قسانەم لەبەرخۆمەوە وت و کەوتمە پێکەنین ، کەمێکی دیکە لە مێزەکەی نزیک بوومەوە و فایلەکەم خستە سەر مێزەکەی تا لەژوورەکە بچمە دەرەوە





چەند کاتژمێرێک تێپەڕی کاتێک لە هۆڵەکەبووم خەریکی قاوە تێکردن بووم دەرگای بەرزکەرەوەکە کرایەوە تا ئەو ببینم دووبارە بەو قاتە ڕەشەیەوە و دەستەکانی لەگیرفانیەتی .. وامزانی تەنها ئەوها پشتگوێم دەخات و دەڕوات بەڵام لەجێی خۆم وەستام کاتێک بە دەستێکی نیشانەی بۆ کردم کە نزیک ببمەوە ، ماوەیەک وەستام کەمتر لە چەند چرکەیەک تا ئەوەی لەدەستمە دایبنێمە سەر مێزەکە و بەرەو لای بڕۆم تا نزیک بوومەوە
دەرگای بەرزکەرەوەکە کرایەوە و ئەو چووە ژوورەوە .. منیش لەجێگای خۆم وەستابووم تا بە برۆیەکی بەرزبووەوە سەیرم بکات

ناتەوێت بێیت !؟ ❞ بە تۆنێکی گاڵتەپێکەریەوە قسەی کرد بەڵام من بۆ ماوەیەک هەستم دەکرد ون بووم لەناو ئەو دەنگەی ئەمجارە هێمنتر بوو وەک ئەوەی کەسێکی ئاسایی بێت ، چوومە ناو بەرزکەرەوەکە تا لە تەنیشتی بوەستم ! کاتێک دەرگاکە داخرا هەنگاوێکی کورت بەرەو پشتەوە گەڕامەوە بۆچی وا هەست دەکەم تەنانەت وەستان لە تەنیشتیشیەوە زۆر ئەستەمە؟ .. چەند ماوەیەکی کورت بوو بەڵام بوونم لەگەڵی بەتەنها لەناو ئەو بەرزکەرەوەیە و ئەو بێدەنگیەش وای لە ترپەکانی دڵم کرد خێراتر و خێراتر ببن .. چاوەکانم بەرزکردەوە تا سەیری بکەم لەدوواوە .. پشت و شانەکانی زۆر ڕێک و پێکن وەک ئەوەی وێنەکێشێکی بەهرەمەند کێشابێتی ، من باڵام زۆر کورت نیە بەڵام لەچاو باڵایە درێژەکەی ئەو وەکو مشکێک بەدەردەکەوم لەبەردەم چیایەکی گەورە .. ماوەیەکی کەم تاوەکو دووبارە دەرگای بەرزکەرەوەکە کرایەوە و بە هەنگاوە گەورەکانی لێی چووە دەرەوە و بەرە و ژوورەکەی ڕۆیشت . منیش بەو هەنگاوە تێکەڵاوانەم هەوڵمدەدا پێی بگەمەوە ئەی خوایە خۆ هەر زۆر بە ئاساییش ڕێ دەکات بەڵام لەپێش چاوەکانی من وەک ئەوەیە ڕابکات

Twisted obsession حيث تعيش القصص. اكتشف الآن