Chapter two

913 157 68
                                    


✧༺♥ ڤێرۆنیکا POV༻∞

لەگەڵ زەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بوویەوە ، سەیری کاتژمێرەکەم کرد یەکی نیوە شەو بوو .. مۆبایلەکەم هەڵگرت تا وەڵام بدەمەوە ❝ بەڵێ دایکە
دەنگێکی هێمن لەدواوەی مۆبایلەکە قسەی کرد ❝ئازیزەکەم .. ببورە کە بەم کاتە درەنگە تەلەفۆن دەکەم ، خەبەرم کردیتەوە ؟
زەردەخەنەیەکی خەوالوانەم کرد ❝ کێشە نیە دایکە گیان ، شتێکبووە ؟ کەمێک بە نیگەرانیەوە پرسیارم کرد ❝نەخێر .. تەنها ویستم لەهەواڵت بپرسم .. بەڕاستی هەردەم نیگەرانم کچەکەم دەبوایە لەگەڵم بهاتیتایە ! ❞ دایکم بە دەنگێکی نیگەرانەوە قسەی کرد دەزانم چەنێک نیگەرانە چونکە لەگەڵی نەچووم بەڵام من ئیتر منداڵ نیم بۆ هەموو لایەك لەگەڵی بچم دەبێت فێرم بم بەتەنها پشت بەخۆم ببەستم ❝ئاهـ .. نیگەران مەبە دایکە ، بێگومان میلان سەلامەتە و وەکو ئەوەش نیە کە بەتەواوی بەتەنها بم بێلا و هاوڕێکانی ترم بەردەوام ئاگەدارمن وە باپیرەشم ئەم ماوەیە زوو زوو هەواڵم دەپرسێت وە بێگومان ئێستا کچێکی گەورەم و چیتر منداڵ نیم بەهێمنیەوە قسەکانم کرد بێگومان زۆر خەمبار دەبم گەر ئەو بەردەوام بێت لە نیگەران بوون
دەزانم ئازیزەکەم بەڵام .. نازانم چۆن روونیبکەمەوە تەنها هەستێکی باشم نیە
برۆیەکانم بەرز کردەوە ❝ خەمت نەبێت هیچ شتێکی خراپ ڕوونادات تۆ تەنها بەبێ هۆ نیگەرانی دایکە

زەردەخەنەیەکم کرد و هەوڵمدا بابەتەکە بگۆڕم ❝بەهەرحاڵ پاریس چۆنە ؟ هەردەم حەزت دەکرد سەردانی بکەی بیرمە کاتێک منداڵ بووم باوکم ڕەتی کردەوە کە بۆ ساڵیادی رۆژی هاوسەرگیریتان بتبات بۆ پاریس تا مانگێک لێی زویر بوویت ❞ بە پێکەنینەوە قسەم
ئۆهـ بۆچی لەکاتێکی ئاوایە باسی ئەو دەکەیت !!! بەهەرحاڵ همم خراپ نیە کەشەکەی خۆشە بەڵام وەکو ئەوەش نا کەمن بۆ گەشت و گەران هاتبم بەردەوام سەرقاڵم لەبەیانیەوە تا شەو
کەمێک پشوو بەخۆت بدە دەزانم بە مەبەستی کار ڕۆیشتوویت بۆ ئەوێ بەڵام ڕۆژێک یان دووان زۆر نابێت بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەوێ

Twisted obsession حيث تعيش القصص. اكتشف الآن