Chapter thirty Three

2.5K 292 235
                                        






" من ئازادم!؟" ئەو پرسیارەی بەدەم خۆیەوە دەگوت کاتێك بەشەقامە بەتاڵەکەدا ڕێی دەکرد.
باوەڕبەخۆی ناکات کە چۆن لەڤێلاکە هاتە دەرەوە و ڕێی کرد هەتاوەکو شەقامە سەرەکیەکە تەنانەت ئاگای لەکاتیش نەبوو
ئایا ئەو دەبێت ئێستا دڵخۆش بێت یان خەمبار ؟ بەڕاستی هەستەکانی ئەوەندە تێکەڵن کە نازانێت چۆن وەڵامی مێشکە ئاڵۆزەکەی بداتەوە .
لەناوەڕاستی ڕێگاکە وەستا هەستی بە دڵۆپەیەکی گەرم کرد لەسەر ڕوومەتەکانی تا دەستی ڕاستی بەرزبکاتەوە و بە پەنجەی دڵۆپە فرمێسکەکە بسڕێت و سەیری پەنجەی خۆی بکات .. " ئەوە من چیمە؟!" زەردەخەنەیەکی گاڵتەیی کرد " بێگومان ئەوە فرمێسکی دڵخۆشیە بێگومان" ئەوەی بەخۆی گوت بەڵام کاتێك فرمێسکەکان دەستیانکرد بە هاتنە خوارەوە یەك لەدوای یەك وەکو دڵۆپە بەخورەکانی باران .. دەستی بەدەمیەوە گرت تا ڕێگری لەدەنگی گریانە زۆرەکانی بکات سەرەڕای بەتاڵی شوێنەکە ..

ماوەیەکی کورت تاکسیەکی گرت کە خۆشی نازانێت لە کوێیوە پەیدابوو و بەرەو ماڵی باپیرەی گەڕایەوە
کە دەرگاکەی کردەوە یەکەم کەس کە بینی ئەلیس بوو کە وەك ئەوەی چەندین کاتژمێر بێت چاوەڕێی بکات لەوێ وەستابوو
ئەلیس هەرکە ڤێرۆنیکای بینی بەخێرایی بەرەولای چوو ..
" ڤێرۆنیکا .. نیگەرانت بووم ! پێم بڵێ تۆ باشیت ..؟"
ڤێرۆنیکا سەری بەرزکردەوە تا سەیری بکات و زەردەخەنەیەکی هێواشی کرد
" من باشم .."
" بەڵام ڤێرۆنیکا .."
" تکایە ئەلیس .. لە ئێستادا دەمەوێت تەنها بم تکایە"
تۆنی دەنگی لە وشەی کۆتایی شکا وەك ئەوەی ئاماژە بە دڵە شکاوەکەی بکات ..
ئەلیس بێدەنگ بوو هیچی نەگوت و ڕێگەی دا بڕوات .. بێگومان گەمژە نەبوو دەیزانی شتێک هەیە لەنێوان ڤێرۆنیکا و ئەو پیاوە ! هەرچەند دوعای دەکرد شتێک نەبێت کە لێی دەترسێت بەڵام لەدوای بینی شێوەی ڤێرۆنیکا دڵنیابوویەوە
ڕووخسارە سور هەڵگەڕاوەکەی و چاوە ئاوساوەکانی منداڵیش دەیزانی کە گریاوە!

لەیەکێك لەو ژوورە بچوکانە دانیشت لەسەر سیسەمەکە و قاچەکانی بەرەو لای سنگی هێنایەوە تا خۆی لەباوەش بگرێت .. ئێستا پێویستە چی بکات ؟ بگەڕێتەوە ماڵەوە و دووبارە ژیانە ئاساییەکەی بژیت؟ کردنەوەی کۆلێژەکەشی ئەوەندەی نەماوە ، پێویستە هاوڕێکانی ببینێت .
ئیتر ماکس بوونی نیە کریستۆڤەر بوونی نیە و ئەو مافیا ترسناکانە بوونیان نیە کەس هەرەشەی لێناکات کەس چیتر نایەوێت بیکوژێت..
هەستێکی خۆشە زۆریش خۆشە بەڵام نازانێت بۆچی هەست بەبەتاڵی دەکات !


لەشوێنێکی تر و دوور لە ڤێرۆنیکا .. ئانتۆنی هاتە یانەشەوانەکەوە تا سەیری بکات بە ڕووخسارێکی بەتاڵ سەیری بەردەمی دەکرد لەدەستیشی ئەو شوشەی مەیە هەبوو کە کەس نەیدەزانی چەندین شوشە بوو کە خواردبوویەوە .
" کەواتە ئەوەی زانیم ڕاستە ، هاتم تا دڵنیا ببمەوە .."
ئانتۆنی قسەی کرد و خۆی بە قەنەفەکەی کە ماکس ـی لەسەر دانیشتبوو دا .
بەڵام ماکس هیچ وەڵامی نەدایەوە هەرچۆنێک بێت ئەو چاوەڕوانی وەڵام نەبوو .
لە قەنەفەکەوە دوور کەوتەوە و ڕۆیشت و لەبەردەمی دانیشت .
" ببورە کە وا دەڵێم بەڵام لە ئێستادا با بابەتی خۆشەویستە بچوکەکەت بەلا بنێین .."
ماکس بە سەیرکردنێکی تاریک سەیری کرد بەڵام ئانتۆنی گوێی پێ نەدا و بەردەوام بوو لە قسەکەی
" لە ئێستادا دەبێت خەمی خۆمان بێت بەپێی ئەو بەلگانەی کەوتۆتە دەستی کریستۆڤەر ئێمەش لەمەسەلەکە تێوەگلاوین ."

Twisted obsession حيث تعيش القصص. اكتشف الآن