ئانتۆنی لە دەرگاکەوە هاتە ژوورەوە تا یەکەوسەر لەسەر قەنەفەکە دابنیشێت
❝ئەو نەفرەتیە چی؟❞ ماکس بێ ئەوەی سەری لەسەر فایلەکانی بەردەمی هەڵبگرێت پرسیاری کرد
❝ تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە ❞ ئانتۆنی وەڵامی دایەوە تا پشتی بە قەنەفەکەوە بدات "بەڵام .. کێ پێشبینی ئەوەی دەکرد کە لە پەنجەرەکەوە خۆی فڕێبداتە خوارەوە ئەو ترسنۆکە " بە گاڵتەییەوە پێکەنی تا . سکرتێرەکە هاتە ژوورەوە تا سینیە قاوەکەی کە هەڵیگرتبوو یەکێک لە کوپەکان بخاتە سەر مێزەکەی بەردەم ئانتۆنی و ئینجا بەرەو لای ماکس بڕوات ..
ئانتۆنی سەیری سکرتێرەکەی کرد کە بەو جلە تەسکانەوە و لەش و لارە لاوازەیە بەرەو مێزەکەی ماکس ڕۆیشت تا کوپە قاوەکە بخاتە لایەکی و بۆ ماوەیەك لەوێ وەستا تا ماکس بە دەستی ئاماژە بەوەبکات بڕواتە دەرەوە .
ئانتۆنی زەردەخەنەیەکی لاری کرد ❝ سکرتێرێکی سەرنجڕاکێشت هەیە . داماوە هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی سەیری بکەی چەند بێ بەزەییت ❞ بە تۆنێکی گاڵتەییەوە قسەی کرد بەڵام ماکس هیچ وەڵامی نەدایەوە تەنها بەردەوام بوو لەکارەکەی خۆی تا ئانتۆنی هەناسەیەک بدات ❝ئەی دەربارەی ئەو کچە چی .. ناوی چی بوو ... ئەها ڤێرۆنیکا ؟❞
ماکس چاوەکانی لەسەر کاغەزەکانی بەردەمی هەڵگرت تا سەیرێکی بکات بەڵام ئەمجارە چاوەکانی تاریک بوون وەك ئەوەی رقی لەوە بێت کە ناوی ئەو لە دەمی ئانتۆنیەوە ببیستێت ❝ دەتەوێت چی لێ بکەیت !!❞ ئانتۆنی بە پەرۆشیەوە پرسیاری کرد بەڵام بەداخەوە دووبارە ماکس پشتگوێی خستوو وەڵامی نەدایەوە تا ئانتۆنی دووبارە هەناسەیەك بدات ❝دە دەی ماکس خۆت دەزانیت چەند بەپەرۆشم بزانم ئەو خانمە جوانە کێیە کە لە کۆشکەکەت بەندت کردووە هم ! ❞ ....
❝ پەیوەندی بە تۆوە نیە ئانتۆنی .. تەنها کارەکانی خۆت بکە ❞ ماکس بە ساردی وەڵامی دایەوە تا ئانتۆنی وەکو منداڵ برۆیەکانی گرژبکات بەبێزاریەوە
بێگومان ئەوە واناکات زیاتر بەپەرۆش نەبێت بەو پێیەی ئەوەندە ساڵە ماکس دەناسێت یەکەمجارە ببینێت خۆی بە کچێکەوە سەرقاڵ بکات یان لەلای گرینگ بێت بەجۆرێک سەرباری ئەوەی زانی سیخوری بەسەر دەکات کەچی هێشتا نایەوێت بیکوژێت .
𝜗𝜚 ࣪ڤێرۆنیکا pov˖ ִ𐙚
لەوانەیە هەفتەك تێپەڕیبێت یان چەند ڕۆژێک بەسەر ئەو کاتەی ماکس بەشۆکی لەو ژوورە جێیهێشم . لەو کاتەوە نەمبینیوە تەنها کاتی ژەمەکان خزمەتکارەکان بانگم دەکەنە خوارەوە بۆ نانخواردن بێگومان بەتەنها . ئەو وەک ئەوەی هەرگیز نایەتەوە بۆ ڤێلاکە لەتەواوی ڕۆژەکە و تەنانەت شەوەکانیش نایبینم
لەوانەیە ئەوە بۆ من باشتر بێت کە نەیبینم ئەو ..ئەو .. لەڕاستیدا نازانم پێویستە چی پێ بڵێم یان چۆن چۆنی نەفرەتی لێ بکەم و جوێنی پێ بدەم
کەوچکی خواردنەکەم لە لێوەکانم نزیک کردەوە تا دووبارە هەمان دیمەنم بکەوێتەوە بەرچاوم .. تا کەوچکەکە بهێنمە خوارەوە و دووبارە ئاگری توڕەییەکە لەناو ناخم سەر هەڵبداتەوە
ئەو بە چ مافێك ماچم دەکات ها ؟ کێ مۆڵەتی ئەوەی پێداوە ئەوەندە بەبێ بەزەییانە !! لەدوای ئەوە تا دوو سێ ڕۆژ لێوەکانم ئازاریان هەبوو و ئاوسابوون وەك ئەوەی پڵنگ پەلاماری دابم نەوەک لەلایەن کەسێکەوە ماچ کرابم
بە توڕەیی کەوچکەکەم خستە دەممەوە .. ❝ نەفرەت ! ئەوە ماچی یەکەمم بوو . هەڵمگرتبوو بۆ کەسێک کە خۆشم بوێت کەچی ئەو بردی ❞
دەمویست هاواربکەم و هەموو شتێک بشکێنم لەو ڤێلایەدا بەڵام وەك ئەوەی شکاند و وێرانکردنی ئەوانەی ئێرە تەنانەت تۆزێکیش زیانی لێ بدات بێگومان دە ئەوەندە زیاتری هەیە
وە شتەکانی ئێرە هەمووی جوان و سەرنج ڕاکێشن بێگومان دڵم نایەت توڕەییەکەمی لێ بەتاڵ بکەمەوە
أنت تقرأ
Twisted obsession
Romanceلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...
