Chapter Twenty Two

1.5K 283 61
                                        



୧ ‧₊˚ ཐིཋྀ ⋅ ☆ ౨ৎ
*ੈ✩‧₊˚ *ੈ✩‧₊˚

بەیانی ڕۆژی دواتر ، ڤێرۆنیکا بەرەو ژووری نانخواردنەکە ڕۆیشت تا ماکس ببینێت کە لەوێ ئامادەیە .. بۆ چەند جارێك وەستا و بیری دەکردەوە کە سەیرە ئەمڕۆ لە کاتی نانخواردن دەیبینێت چونکە هەمیشە درەنگ گەڕاوەتەوە و بەیانیەکەشی زۆر زوو ڕۆیشتووە بەجۆرێک نانخواردنیان پێکەوە زۆر بەکەمی بووە .. زەردەخەنەیەك کەوتە سەر لێوی تا لە کورسیەکان نزیک ببێتەوە .. " بەیانی باش .." ڤێرۆنیکا بە هێمنیەوە قسەی کرد تا ماکس سەر لەسەر مۆبایلەکەی بەرزبکاتەوە و سەیری بکات .. بێگومان ئەو لەوجۆرانە نیە کە وەڵامی بداتەوە ئەو هەمیشە پیاوی چەند قسەیەك بووە ، واتا تەنها لەکاتە گریگەکان قسەی کردووە وەك ئەوەی نەیەوێت وشە بەنرخەکانی لە قسە و بابەتی هیچ بەفیڕۆ بدات بەڵام ئەوەی وای لە ڤێرۆنیکا کرد شۆك بێت وەڵامەکەی و دەنگە قوڵەکەی بوو کاتێك بەر گوێچەکانی کەوتن .." باشتر .."
بۆ چەند چرکەیەك وەستا تا لەکۆتاییدا نزیک ببێتەوە و لەسەر یەکێك لە کورسیەکان دابنیشێت و زەردەخەنەیەکی بچوکیش لەسەر لێوەکانی بوو خزمەتکارەکان خواردنەکانیان لەپێش دانان تا بە هێمنی دەست بکات بەخواردن و ئاگاداری سەیرکردنەکانی ئەو پیاوەش نەبوو لەسەری .
" ئەمڕۆ دڵخۆش دیاریت .." ماکس قسەی کرد و سەیرکردنەکانی گەڕاندەوە سەر مۆبایلەکەی وەك ئەوەی سەیری شتێکی گرینگ بکات
ڤێرۆنیکا سەری بەرزکردەوە " بەڕاست؟ .. همم نازانم لەوانەیە ڕۆژێکی خراپ نەبێت ئەمڕۆ بۆیە " وشەکانی بە زەردەخەنەیەک گوت تا ماکس بێ ئەوەی سەیریشی بکات زەردەخەنە بکات

نانخواردنەکەیان لەدووای ئەم گفتووگۆ کورتە کۆتایی هات بەبێدەنگی . تاوەکو ئەوکاتەی ماکس سندوقێکی بچوکی لەسەر مێزەکە دانا لەبەردەم ڤێرۆنیکا تا هەڵبستێتەوە لەسەر کورسیەکە و دەستەکانی بخاتەوە ناو گیرفانی ..
ڤێرۆنیکا چەند جارێك سەیری سندوقەکەی کرد تا سەری بەرز بکاتەوە و سەیری ماکس بکات " ئەمە چیە؟"  ... " بیکەرەوە"
سندوقەکەی کردەوە تا ببینێت مۆبایلێکە لە نوێترین و گرانبەهاترین بڕاند .. بۆ ساتێك سەیری مۆبایلەکەی کرد تا دووبارە سەری بەرز بکاتەوە و سەیری ماکس بکات
" لە ڕۆژی ڕووداوەکە مۆبایلەکەت لێکەوت و شکا .. دەتوانیت ئەوە بەکار بهێنیت هەموو زانیاریەکانت خراونەتە ناوی بۆیە ئاسودەبە .."
ڤێرۆنیکا چەند جارێک چاوەکانی تروکاند .. هەر بەڕاستی بیری چووبوو کە چی بەسەر مۆبایلەکەی هاتبوو ئەو ڕۆژە وە پێی وابوو کە ماکس دووبارە لێی سەندۆتەوە .
" واتا دەتوانم پەیوەندی بە دایکم و هاوڕێکانم بکەم ؟" .. پرسیارەکەی بە زەردەخەنەیەك لەسەر ڕووخساری کرد تا وەکو منداڵێک کە شیرینیەکی پێ درابێت دەربکەوێت لەبەرچاوەکانی ماکس .. ویستی زەردەخەنە بکات بەڵام هەر زوو ڕووخسارە ساردە بێ ڕووکەشەکەی گەڕاندەوە .." بەڵێ .. بە ئارەزووی خۆت "
زەردەخەنەکەی ڤێرۆنیکا لەگەڵ قسەکانی ماکس فراوانتر بوو .. ئەگەر خۆی نەگرتبایە خەریک بوو هەڵبستێتەوە و باوەشی پێدا بکات سوپاس بۆ خوا کە لەوکاتە بیری کەوتەوە کە کارێکی وا نەکات بۆ تەواوی ڕۆژەکە هەست بە شەرمەزاری بکات هەر وەکو دوێنێ شەو کە نەیدەتوانی خەوی لێبکەوێت و شێوەی ماکسی لە خەیاڵ دەرنەدەچوو بۆ ساتێك وای هەست کرد کە خەریکە لەدووای ناسینی ئەو پیاوە بێ ئەدەب دەبێت .. بەڵام ئایا خەتای ئەوە ؟ بێگومان شێوەی ماکس بەسبوو بۆ ئەوەی وا لە بەرامبەرەکەی بکات بۆ کۆتا ساتی ژیانی بیری نەچێتەوە ئەی چی لە خەیاڵ و دڵی کچێکی وەکو ڤێرۆنیکا ..

Twisted obsession حيث تعيش القصص. اكتشف الآن