Chapter six

583 117 223
                                    



*+:。.。ڤێرۆنیکا POV。.。:+*

پەنجەکانی لە ملم توند کرد وایکرد بەقایمی ئەو دەستەی بگڕم کە لە ملمە و نینۆکەکانم لە پێستەکەی نقوم بکەم

دەزانیت چی ڕوو دەدات کاتێک کەسێک لە جارێک زیاتر لەبەرچاوەکانم دەبینم !؟ بە دەنگە شەیتانیەکەیەوە ئەوە ترکاند تا هەموو جەستەم دەست بکات بە لەرزین ، ئەی خوایە ! ئایا من ئەمڕۆ دەمرم ؟ وە بەدەستی ئەو ؟ نا نابێت .. نابێت ئاوا بە ئاسانی بمرم .. لێوەکانم کردەوە تا بە سەختی قسە بکەم . وشەکان نایەنە سەر زمانم وەک ئەوەی قورسترین شت بن

بـ ... بەڵام ❞ چاوەکانم بەرز کردەوە تا سەیری چاوەکانی بکەم لەو چاوە شینە بێ بەزەییانەی بڕوانم ❝ دەتەوێت بمکوژیت تەنها لەبەر ئەوەی لەجارێک زیاتر منت بینیەوە؟ ❞ پرسیارم لێی کرد تا برۆیەکی بەرز بکاتەوە

کەواتە دەبوایە تا ئێستا هەموو ئەوانەی ئێرەت بکوشتبا ❞ بە ڕووبەڕووبونەوە و چاو نەترسی قسەکانم بە ڕوویداکرد و سەیری چاوەکانم دەکرد بۆ چرکەیەکیش لامنەدا سەرەڕای ئەوەی لەناخمەوە دەتۆقیم
زەردەخەنەی کرد و پەنجەکانی لە ملم شل کردەوە تا لەکۆتاییدا بەریدام و کەوتمە سەر زەویەکە

همم .. وام دەزانی تەنها کچێکی لاواز و ئاسایی کەچی دەبینم بوێریت! قسەکانی بە زەردەخەنەیەکەوە کرد کە لە واتاکەی تێنەگەیشتم

بە هەنگاوەکانی بەرەو جێگاکەی گەڕایەوە و لەسەر کورسیەکەی دانیشت و قاچی خستە سەر قاچ وەک ئەوەی کەمێک بەر لە ئێستا هەوڵی کوشتنی نەدابم
لەسەر زەویەکەی لای دەرگاکە کەوتبووم و دەستم بە ملمەوە گرتبوو .. بێ ئەوەی بشمبینم سوێند دەخۆم کە دەزانم ئێستا شوێن پەنجەکانی بە ملمەوە دیارە
کاتێک سەیری کردم بەزۆر هەڵسامە سەر پێ و دۆکیۆمێنتەکەم هەڵگرت و بە هەنگا و قاچی لەرزیوەوە بەرەو لای ڕۆیشتم و فایلەکەم لەسەر مێزەکەی دانا .. 

ئەوە .. ئەوەبوو کە داوات کردبوو

دەتوانی بڕۆیت❞ بەو دەنگە ساردەیەوە فەرمانی کرد تا بە هەنگاوی خێراوە بەرەو دەرگاکە بچم و لەژوورەکە بچمە دەرەوە وەک ئەوەی خەریکە لە مردنی خۆم ڕادەکەم ..
چوومە ناو بەرزکەرەوەکەوە ❝ئەو شێتە.. سوێند دەخۆم ئەو پیاوە شێتە نەخۆشی دەروونی هەیە ❞ ئەو قسانەم بەخۆم گوت

Twisted obsession حيث تعيش القصص. اكتشف الآن