𐙚˙✧˖°ڤێرۆنیکا pov ༘ ⋆。 ˚
چاوەکانم قورس بوون هەموو جەستەشم ئازاری هەبوو هێشتا هەست بە ئازاری ملم دەکەم .. وە هەست دەکەم لەباوەشی کەسێک دام ؟! بە زۆر چاوەکانم کردەوە تا یەکەم شت بیبینم ماکس بوو
بوەستە ! من لە کوێم ؟ بۆچی منی هەڵگرتووە؟ جەستەم وەکو جاران نالەرزێت بەڵام تەنها بەبیرکردنەوەی ئەوەی لەنێوان دەستەکانی ئەوم وایکرد دووبارە جەستەم دەستبکاتەوە بە لەرزین
چاوەکانم هێشتا زۆر ماندوون بەزۆر دەتوانم بیانکەمەوە و تەنانەت ناتوانم وشەیەکیش بڵێم ..
نازانم بەرەو کوێ دەمبات بەڵام گوێم لەدەنگی داخستنی دەرگاکە بوو ، لەوانەیە دووبارە ڤێلاکە بێت
کاتێک بەهێواشی لەسەر سیسەمەکەی دانام و لەوێ وەستا بەبێ جوڵە و ڕووکەش سەیری دەکردم
دووبارە ئەو کاردانەوەیە ساردە . ئەو ڕووخسارە بەتاڵ لە ڕووکەشە کە هەرگیز نازانم بیر لەچی دەکاتەوە چ شتێک لەدواوەی ئەو ڕووکەشە ساردەیەوە هەیە ! هەرگیز نەمتوانیوە بزانم لەو بڕوایەش نیم لەداهاتووش لێی تێبگەم
هەر بەڕاستی دەمویست هاواری بەسەردا بکەم بەهەموو دەنگم هاوار بکەم و توڕە ببم لەلام گرینگ نیە کە لەوایە بمکوژێت لەلام گرینگ نیە کە ئەو کێیە تەنها دەمەوێت هەموو توڕەییەکەم لێی بەتاڵ بکەمەوە
بەڵام تەنانەت ئەگەر بشمەوێت ئەوە بکەم توانای کردنم نیە . دەنگم ئامادە نیە لە قورگم بێتە دەرەوە
بۆ ماوەیەك بەم شێوەیە مایەوە و سەیری دەکردم تا چاوەکانم دووبارە گران بوون
لەگەڵ دەنگی کردنەوەی دەرگاکە هەڵسام تا سەیری بنمیچی ژوورەکە بکەم خزمەتکارە ڕۆبۆتەکان . ئەو ناوەیەی خۆم لێم نابوون چونکە ڕێک وەکو ڕۆبۆت وابوون وەکو گەورەکەیان بێدەنگ سارد ! نازانم ئەگەر بێ بەزەییش بن وەکو ئەو
سینیە خواردنەکەی لەسەر مێزەکە دانا کاتێک ویستی بچێتە دەرەوە ❝ بە گەورەکەت .. ماکس بڵێ دەمەوێت قسەی لەگەڵ بکەم ❞ خزمەتکارەکە وەستا تا بسوڕێتەوە و سەیرم بکات ❝ ببورە خاتوون بەڵام گەورەم لە ئێستادا لێرە نـیـ ❞ بەرلەوەی قسەکەی تەواو بکات سینیە خواردنەکەم فڕێدایە سەر زەویەکە تا هەموو ئەو خواردنەی کە لەناوی بوو بڕژێت ❝ پێم وتی بانگی بکە❞ بە دەنگی بەرزەوە قسەکەم دووبارە کردەوە تا خزمەتکارە سەری نزم بکاتەوە و ژوورەکە بەجێ بهێڵێت ..
پاش ماوەیەکی کورت دوو خزمەتکاری دیکە هاتن تا سەر زەویەکە پاك بکەنەوە . لە ئاوێنە درێژەکەی بەردەم سیسەمەکە سەیری خۆمم کرد ، ئەو نیشانە مۆرە سورانەی ملم شوێن دەستی کریستۆڤەر .. ئەو نەفرەتیەیەی کە خەریک بوو بمکوژێت
لەوێ بەبێ جوڵە مامەوە هیچم نەخوارد یان لە شوێنی خۆم نەجوڵام دڵنیا بووم کە خزمەتکارەکان ئەویان ئاگادار کردبووەوە
کاتێک خەریک بوو دەبوو بە نیوەشەو ماکس هاتە ژوورەوە
دووبارە ئەو سەیرکردنە ساردە نەفرەتیە
کەمێک دوور لە دەرگاکەوە وەستا و دەستەکانی خستەوە ناو گیرفانی پانتۆڵەکەی تا سەیرێکی ئەو خواردنە نەخواردراوانە یاخود دەستلێنەدراوانە بکات کە لەسەر مێزەکە بوون برۆکانی گرژ کرد ❝ چیمان گوت دەربارەی نەخواردن هم ؟ ❞
هێشتا بەو سەیرکردنە توڕەییە سەیرم دەکرد و بەبێ دەنگی مامەوە و وەڵامم نەدایەوە تا چەند هەنگاوێکی دیکە بنێت بەرەو ڕووم و لە سیسەمەکە نزیک ببێتەوە ❝ چ شتێک هەیە کە وایکردووە خواردنەکانت نەخۆیت تەنها بۆ ئەوەی بمبینیت ! ❞ تۆنی دەنگی هەر وەکو جاران سارد بوو بەڵام دەمتوانی یەک تۆز هەست بە گاڵتەییەک بکەم ئەمجارە لە دەنگیدا کە وایکرد زیاتر توڕە ببم ، ئەو خەریکە گاڵتەم پێ دەکات . ❝ کریستۆڤەر! چی بەسەرهات ..؟ ❞ پرسیارەکەم بەروویدا کرد تا بۆ ماوەیەک بێدەنگ بێت ئینجا بە گرینگی نەدان وەڵامم بداتەوە ❝ تۆ پێویست ناکات بزانیت ❞ .. لەخۆمەوە حەزم دەکرد پێبکەنم . پێکەنی دڵخۆشی نا پێکەنین بە بارودۆخی خۆم ❝ پێویست ناکات بزانم ! ❞ قسەکەیم دووبارە کردەوە ❝ بۆچی نابێت دەربارەی ئەو پیاوە بزانم کە دەیویست بمکوژێت یان با بڵێین خەریک بوو بمکوژێت ها بەڕێز ئەلێکساندەر! ❞ لەکۆتایی ڕستەکەم ناوی خانەوادەیەکەیم بە دەنگێکی بەرز گوت تا ماکس برۆکانی گرژ بکات . دەمزانی خەریکە توڕەیی دەکەم .. وەک ئەوەی لەلام گرینگ بێت تورە دەبێت یان نا چیتر لەلام گرینگ نیە بەڵام ئەوەی زیاتر وایکرد ئاگری توڕەییەکەی ناخم زیاتر بێت ئەو بێ وەڵامیەی بوو وەک ئەوەی من بونەوەرێک نەبم شایەنی زانینی ئەمەش بم .. هەوڵمدا ڕێگە لە فرمێسکەکانم بگرم و نەگریم لەبەردەمی وەکو کەسێکی بێ چارە ❝ کەواتە پێم بڵێ .. کە منت بۆلای ڕەوانەکردەوە ، ئەوەش یەکێک بوو لە پلانەکانت ؟ ❞ ... ❝ وایە .. ❞ یەکەوسەر وەڵامی دامەوە تا زیاتر شۆک ببم ! ❝ کە بەنیازبوویت هێرشی بکەیتە سەر و بیگریت ئەی بۆچی منت بۆ ئەوێ نارد ؟❞ .. ❝همم .. با بڵێین ویستم دڵخۆش بێت کە پلانەکەی سەرکەوتوو بووە تا لەدوای ئەوە تێکی بشکێنم ❞
پێکەنینێکم لێوە دەرچوو بە باوەڕ نەکردنەوە ❝ دەزانیت ئەو تەنانەت باوەڕیشی نەکرد ؟ ❞ .. ❝ دەزانم ❞
بۆ ساتێک بێ دەنگ بووم تەنانەت هەر لەخۆیدا چی هەبوو بیڵێم؟ ئەو پیاوەی بەردەمم هەموو ڕۆژێک و لەگەڵ هەر کردەوەیەکی زیاتر ڕووە ڕاستەقینەکەیم نیشان دەدات
❝ ئەو خەریک بوو بمکوژێت ! ❞ فرمێسکێک لەچاوەکانم کەوتە خوارەوە کە بەزۆر ڕێگریم لێی کردبوو تا بە چاوانێکی پڕ لە توڕەیی سەیری بکەم ❝خـ خەریک بوو .. خەریک بوو .. ❞ فرمێسکێکی دیکە و هی دیکە بەدوایدا هاتنە خوارەوە ڕێگرم بوون لە تەواوکردنی وشەکانم ❝ دەزانم ❞ دووبارە بەساردی وەڵامی دامەوە بەڵام ئەو سارد وەڵام دانەوەیەی یان ئەو وەڵام کورتانەی ئەوەندە ئازاریان نەدام لەچاو ئەو ڕاستیەی کە منی وەکو مشکی تاقیکردنەوە بەکارهێنا و یاریپێکردم بەدڵی خۆی هەروەکو یەکەمجار سەرباری ئەوەی هەموو شتێکی دەزانی بەڵام لێگەڕا خۆم وەکو گەمژەیەک دەربخەم و نمایشی سیخورێکی شارەزا بکەم .. هەر بەڕاستی دەبێت چەنێک خەندەئامێزبووبم لەبەرچاوەکانی ! ❝ تۆ .. تۆ چ جۆرە مرۆڤێکی ؟ چ جۆرە دڕندەیەکی ؟ تەنها پێم بڵێ ! ئایا یاریکردن بەژیانی کەسانی دیکە و ئازاردانیان دڵخۆشت دەکات؟ ئایا یاریکردن بەکەسێکی لاوازی بێ دەسەڵاتی داماوی وەکو من دڵخۆشت دەکات ؟ وا دەکات ژیانە بێ مانایەکەت خۆشتر ببێت ؟ پێم بڵێ بۆ قسە ناکەیت !!❞ هیچی نەگوت دووبارە ڕووکەشە ساردە نەزاندراوەکەی هەموو ئەوەبوو کە بەمنی نیشان دەدا وایکرد زیاتر و زیاتر ئاگری توڕەییەکەی ناخم زیاتر بێت ❝ ئەگەر دەتویست بمکوژیت هەر لەسەرەتاوە بەدەستی خۆت بتکوشتبام . هەر لەو ساتەوەی پێت زانیم هەر لەو ساتەوەی کە چاوت کەوتە سەرم ئەوکاتە لەناوت ببردمان بەلایەنی کەم مردنێکی کەمێک بێ ئازار دەمردم و ئەو ناخۆشی و ترسەم نەدەچەشت نەدەبینی بۆچی ویستت زیاتر ئازارم بدەی هاا ؟؟❞ وشەکانم هەموو بەهاوارەوە گوت لەکاتێکدا فرمێسکەکانم لەدوای یەک دەهاتنە خوارەوە ❝ ڕقم لێت دەبێتەوە .. تا ئەوساتەی دەمرم تاکە هەست کە بەرامبەرت هەستی پێ بکەم تەنها ڕق و کینە دەبێت ❞ کاتێک قسەکانم هەموو بەدوای یەکەوە و بەهاوارەوە تەواوکرد هەستم دەکرد کە بەخێرایی هەناسە دەدەم
❝ تەواو بوویت ؟! ❞ ئەو وشانەی گوت تا چاوەکانم بە شۆکی فراوان ببن ❝چی !؟ ❞
بێ گرینگیدان سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد ❝ ئەگەر لە قسەکانت تەواو بوویت کەواتە دەبێت بڕۆم کارم هەیە ❞
لە شوێنی خۆم شۆک بوو .. هەربەڕاستی !! نەمدەتوانی باوەڕ بەوە بکەم کە دەیبینم
کاتێک هیچ شتێکم نەگوت ڕووی وەرگێڕا و ویستی بڕوات تا لەسەر سیسەمەکە بەخێرایی هەڵبستم و بچمە بەردەمی ❝ بۆ کوێ دەڕۆیت !!؟ تۆ تەنات گوێت لەو وشانە بوو کە گوتم ها ؟ ❞ زەردەخەنەیەکی لارای کرد تا کەمێک سەری نزم بکاتەوە و سەیرم بکات ❝ بەڵێ گوێم لێیان بوو .. وە ئێستا دەمەوێت بڕۆم لەبەردەم لاچۆ ❞ زیاتر شۆک بووم تا زیاتر بەردەمی بگرم ❝ ناڕۆیت ❞ چاوەکانی بە بێزارییەوە سوڕاند و سەیرکردنەکانی گەڕاندەوە سەرم ❝ کەواتە چیت دەوێت ؟ ❞
أنت تقرأ
Twisted obsession
Romanceلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...
