Chapter Thirty Four

2.3K 289 165
                                        




کاتێك تیشکی خۆرەکە بەهێزتر بوو کە لە پەنجەرەی ژوورەکەی دەهاتە دەرەوە ڤێرۆنیکا لەکۆتایی چاوەکانی کردەوە کە کەمێك ئاوسابوو
هەربەڕاستی هەستی بەوە نەکردبوو کە لەدوای گریانەکەی خەوی لێکەوتووە لەکاتێك هێشتا ڕۆژە ..
سەیری کاتژمێری مۆبایلەکەی کرد کاتژمێری دووی نیوەڕۆ بوو .. لەسەر سیسەمەکەی هەڵسا و بەبێ بیرکردنەوە چووە گەرماوی ژوورەکەی ئەو هەمیشە حەزی بە خۆشۆردن بووە چونکە وایدەکرد هەستێکی خۆشی پێبدات و جەستەی چالاك بکات گرینگ نیە ئەگەر کەشەکە گەرم بێت یان نا..
ئاوەکەی کردەوە دوای ئەوەی جلەکانی داکەند و لەبەردەم ئاوە گەرمەکە وەستا کە بەسەریەوە بە جەستەی دەهاتە خوارەوە بە نەرمی ، زۆر بەنەرمی

پاش ماوەیەکی کورت بە خاولیەکە جەستەی بەتەواوی وشک کردەوە و رۆبێکی تەنکی پۆشی و لە گەرماوەکە هاتە دەرەوە
لەبەردەم ئاوێنەکە وەستا و قژی وشک دەکردەوە . بڕیاری خۆی داوە کە هەموو شتێک لەبیر دەکات و دەگەڕێتەوە سەر ژیانی جارانی خۆی
ئایا ئەو لەچی کەمە؟ لە هاوڕێ ؟ لە خێزان ؟ لە خۆشی ؟ یان لە خۆشەویستی ئەو لەئێستادا هەموو شتێکی هەیە و پێویستی بەکەسی دیکە نیە . ئەوەندە بەسە کە هەست بە ترس ناکات ئیتر کەس نایەوێت بیکوژێت
زۆر گەمژەیە ئەگەر هێشتا بیر لەئەو بکاتەوە لەکاتێکدا ئەو تەنانەت بیریشی لێ ناکاتەوە . زۆر دڵنیایە کە ئەویش تەنها وەك هەر ئافرەتێکی ترە لەچاوەکانیدا.
دوای ماوەیەکی کەم جلێکی خاوێنی پۆشی و لەماڵەکە هاتە دەرەوە تا یەکەم کەس بێلا ببینێت کە لەبەردەم ماڵەکە چاوەڕوانی دەکرد
هەرکە بینی یەکەوسەر لەباوەشی گرت بە قایمی تا دەستەکانی لەدەوری توند بکات
ماوەیەک ئاوا مانەوە هەتا لەکۆتاییدا لێی دوورکەوتەوە « کچەکە دەزانی چەندە نیگەرانت بووم ! »
ڤێرۆنیکا زەردەخەنەیەکی کرد « دەزانم »
بێلا لێوەکانی گژکرد تا بە شەقێکی زۆر هێواش لە قۆلی ڤێرۆنیکا بدات

دوای نزیکی نیو کاتژمێر هەردووکیان لەو کافێیە ڕەنگ پەمەییە دانیشتبووم کە وەک ئەوەبوو بەتایبەت بۆ کچان درووستکرابێت ، پێشتر زۆر لەگەل بێلا و هاورێکانی تری دەهاتن .
بێلا کەمێکی لە ڤانێلا مێلک شیکەکەی خواردەوە و ڤێرۆنیکاش سەیری ئایس کۆفیەکەی بەردەمی دەکرد . دوای چەند چرکەیەک بێلا قسەی کرد « کەواتە وازی لێهێنای؟ ئەی کریستۆڤەر؟»
ڤێرۆنیکا سەری بەرزکردەوە تا بە هێواشی سەری بجولێنێت و کەمێک لە خواردنەوەکەی بخواتەوە « کۆتا ڕێککەوتنمان ئەوەبوو هەرکە کلیلەکەی بۆ دەبەم ئیتر وازم لێ دەهێنێت و چیتر حەقی بەسەرم نابێت »
بێل بۆماوەیەکی کورت بێدەنگ بوو تەنها سەیری ڤێری دەکرد « ئەی باوەڕی پێدەکەی کە ئەوە بکات ؟»
« لەڕاستیدا نەخێر ! بەڵام لەو بڕوایە نیم ئەوەندەش ناپیاو بێت دواتر ماکس چیتر هیچ پەیوەندیەکی بەمنەوە نەماوە . »
" همم ! وایە " بێلا قسەی کرد پاشان سەیری دیمەنی دەرەوەی کرد لەپەنجەرەکە ..
" لە ڕاستیدا ویستم پێت بڵێم و ئاگادارت بکەمەوە کە نەکەویە داویەوە ئەو جۆرە پیاوانە لەدەرەوە سەرانجراکێشن بەڵام بەقەد سەیرکردن و ئەشقبوونی کچەکانی دەوروبەریان دڵی رەقە .. تۆ دەزانی یەکەم مەرج چیە بۆ ئەوەی کەسێک ببێت بەمافیا یان بچوکترین کارەکانیشیان ئەنجام بدات؟ دەبێت دڵیان رەق بێت وەک بەرد .. ئینجا چی ئەگەر سەرۆکەکەیان بێت ! پێت وایە ئەو بەردە نەرم ببێت .."

Twisted obsession حيث تعيش القصص. اكتشف الآن