'' ~ ୨୧ ♡ ·کوڕەکە چاوەکانی بە بێزاریەوە سوڕاند " لارا تۆش لەگەڵ هاتنت بۆ ئێرە یەکەوسەر پرسیاری ماکس دەکەیت "
لارا بەلایەکی چاوی سەیری کرد " تۆ بێ دەنگبە " ..
" ئاهـ بەم شێوەیە لەگەڵ برا گەورەکەت قسە دەکەیت " کوڕەکە قسەی کرد .. تا هەردووکیان بە سەیرکردنێکی شەڕاویانە سەیری یەکتری بکەن ، لەدواوە دەنگی ژنە کەمێك بەتەمەنەکە هات " لارا ، ماثیو هەردوکتان خۆ منداڵ نین بۆچی بەمشێوەیە ڕەفتار دەکەن "
" ببورە دایکە " ماثیو گوتی و لاراش ڕووی بۆلای خزمەتکارەکە سوڕاندەوە کە پرسیاری لێکرد
" بەڕێز ماکس لە ئێستادا لێرە نیە بەمزوانە دەگەڕێتەوە" خزمەتکارەکە بە زەردەخەنەیەك وەڵامی دایەوە کە ڤێرۆنیکا هەرگیز نەیبینیبوو ، لەو ماوەی مانەوەی لێرە هەرگیز هیچ خزمەتکارێك بەڕوویدا زەردەخەنەی نەکردبوو یان تەنانەت بەزۆر وەڵامیان دەدایەوە کاتێک پرسیاری لێدەکردن لەبەر چاوەکانی ئەو ئەوان وەکو ڕۆبۆت وابوون .. پێیوابوو لەبەر ترسیان لەماکس بەم شێوەیەن .
بێگومان ئەو شەڕە منداڵانەییەی لارا و ماثیۆش لەبەرچاوەکانی ڤێرۆنیکا ڕوویدا لەکاتێکدا ئەوان ئاگایان لەو کچە نەبوو کە سەیری دەکردن بە سەرسوڕامانیەوە .
لارا چاکەتە درێژەکەی لەبەرکردەوە تا بیداتە دەست خزمەتکارەکە و بەرەو هۆڵەکە بێت لەو ساتەشدا چاوەکانی کەوتە سەر ڤێرۆنیکا کە لەوێ وەستابوو
" تۆ کێی ؟ خزمەتکاری نوێ ؟" لارا بە تۆنی دەنگێکی سارد قسەی کرد بەڵام ڤێرۆنیکا هیچی نەگوت تا یەکێك لە خزمەتکارەکان قسە بکات
" نەخێر خانمەکەم ئەمە .. میوانێکی بەرێز ماکس ـە لە ئێستادا !!"
" میوانی ماکس !" لارا تۆنی دەنگی زیاتر ساردبوو و سەیری ڤێرۆنیکای کرد لە سەریەوە تا قاچەکانی بە سەیرکردنێکی کەمکردنەوە تا دواتر چاوەکانی لەسەری لابدات
" بەهەرحاڵ .. دەچم بۆ ژوورەکەی ماکس تاوەکو دەیەتەوە "
" لارا .. تۆ چیتر منداڵ نیت .. مناڵانە ڕەفتار مەکە " دایکی وەستاندی تا لارا بەبێزارییەوە سەیری دایکی بکاتەوە
" ژوورەکانمان ئامادەن؟" دایکی پرسیاری لە خزمەتکارەکە کرد تا ئەویش بە " بەڵێ " وەڵامی بداتەوە و پاشان دایک و کچەکە بەرەو نهۆمی دووەم بڕۆن
ماثیۆش لەدوایاندا بەڵام پێش ئەوەی لە هۆڵەکە بڕوات و بەلای ڤێرۆنیکا تێپەڕی تا سەیرێکی بکات و پاشان بڕوات
أنت تقرأ
Twisted obsession
Romanceلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...