Chapter Twenty eight

1.5K 267 108
                                        




کاتژمێرێك تێپەڕی ڤێرۆنیکا بەتەنها لە ژوورەکە چاوەڕێی دەکرد .. کاتژمێرەکە زیادی کرد بۆ دوو و سێ و چوار کاتژمێر تاوەکو شەوەکە تێپەڕی و خۆر هەڵهات .
لەناخەوە دەیویست بگریت و هاوار بکات هەر بەڕاستی ماکس دەیویست گاڵتەی پێبکات و بەئەنقەست وایکرد ، وەك ئەوەی تۆڵەی ئەوەی لێبکاتەوە کە قسەکانی شکاندووە
تاکە هۆکار کە واینەکرد ڤێرۆنیکا لەدوای ئەو چاوەڕوانیە بێ سودە بگەڕێتەوە ژوورەکەی ئەوەبوو هەرخۆی ئەو نەفرەتیە ژوورەکەی لێ وێران کردووە
لەسەر لێواری سیسەمەکە هەڵسا و بەرەو ژووری جلەکان ڕۆیشت .. چاوی بە شوێنەکەدا خشاند ، بێگومان شایەنی ئەوەیە شۆك بێت بەو جلە گران بەهایانەی کە نرخەکانیان هەزاران دۆلار بوو یان ئەو کاتژمێرە بەنرخانە کە کڕینیان لەلایەن هەندێك چین وەکو خەون وایە .
شۆکیەکەی بەلاوە نا تا بەدوای ئەوە بگەڕێت کە بۆی هاتووە ،
هەر وەکو ئەوەی کریستۆڤەر گوتی دەرگایەکی بچوك لەدواوەی چاکەتە گران بەهاکانی هەبوو .. خۆشبەختانە دەرگاکە دانەخرابوو . دەستی درێژکردوو کردیەوە و لەناوەوەی تەنها یەك سندوق هەبوو سەیرەکەش لەوەدابوو کە سندوقەکە کلیل یان قوفلی پێوە نەبوو وایکرد ڤێرۆنیکا برۆکانی گرژ بکات
" ماکس دووبارە نایەوێت هەڵمبخەلەتێنێت وایە!"
سەری سندوقەکەی کردەوە تا کلیلێکی ڕەنگ زەرد ببینێت کە یاقوتێکی لەناوەڕاست بوو .
کلیلەکەی لەناو سندوقەکە دەرکرد و بۆ ماوەیەك سەیری کرد هەستێکی نامۆیی بۆهات ! وەك ئەوەی پێشتر بینیبێتی !
بەخێرایی کلیلەکەی خستە ناو گیرفانیەوە و سندوقەکەی داخستەوە و خستیەوە جێگای خۆی لەپاشاندا لە ژوورەکە هاتە دەرەوە و بەرەو ژووری سەرەوە ڕۆیشت .

نزیکی دوای نیوەڕۆبوو کاتێك ڤێرۆنیکا گوێی لە دەنگە دەنگێك بوو لە خوارەوە تا لە ژوورەکە بهێتە دەرەوە .
لەسەرەوەی پلیکانەکان بینی ژنێکی کەمێک بەتەمەنە بەسەر خزمەتکارەکان هاوار دەکات

" ئێوە چ جۆرە بونەوەرێکی بێ کەڵکن چۆن ماکس سەرپەرشتیکردنی ئەم ڤێلایەی داوە بە ئێوە کە تەنانەت ناتوانن کارەکانیشتان بەباشی بکەن ها !"
ژنەکە بە توڕەییەوە قسەی دەکرد وا بە ئاسانیش ناوی ماکس ـی دەهێنا وەك ئەوەی کەسێکی نزیکی بێت .
ڤێرۆنیکا بیری کەوتەوە کە ئەو ژنەش لەگەڵ خێزانەکەی ماکس هات بۆ ڤێلاکە ..
ویستی بەرەو ژوورەکەی بگەڕێتەوە بێگومان ئەو حەز بە دەنگە دەنگ ناکات بەڵام دەنگی ژنەکە وەستاندی ..
" تۆ .. بوەستە "
ڤێرۆنیکا ئاوڕی دایەوە تا سەیری بکات ..
" وەرە خوارەوە .."

ڤێرۆنیکا برۆکانی گرژ کرد بەو شێوازی قسەکردنەی ژنەکە تا بەسەر پلیکانەکان بهێتە خوارەوە ..
" بەڵێ ! "

Twisted obsession حيث تعيش القصص. اكتشف الآن