୨⎯ "ڤێرۆنیکا pov" ⎯୧
هەستم بە تیشکێکی بێزارکەر دەکرد کە لە ڕووخساری دەدام .. دەبێت چی بێت؟ لە ژوورەکەم پەنجەرەی تێدا نیە تا ڕووناکی خۆر بێتە ژوورەوە یان گلۆپەکانی ژوورەکەم هیچیان ئەوەندە بەهێز نین کەواتە ئەو تیشکە چیە ؟ بەهێواشی چاوەکانم کردەوە و دەستم خستە سەر نێوچەوانم .. ئاهـ! من کەی ڕەنگی بنمیچی ژوورەکەم ئالتونی بووە؟ کاتێک هەستم بە نامۆیی کرد چاوەکانم بەفراوانی کردەوە تا زوو هەڵبستم .. دەستم بەسەرمەوە گرت هەرکە هەستم بە ئازارێکی بەهێز کرد لەسەرمدا
پاش ئەوەی ئازارەکە نەما سەیری دەوروبەرم کرد .. ژوورێکی نامۆ؟! من چی دەکەم لێرە ئایا ڕفێندراوم ؟؟ بەڵام وردە وردە بیرەوەریەکانم هاتەوە مێشك تا لەسەر سیسەمەکە هەڵبستم ..
❝ ئەی خوایە ئەی خوایە ئەی خوایە ..❞ لەناوەڕاستی ژوورەکە وەستابووم نەمدەزانی دەبێت چی بکەم
بەرەو لای دەرگاکە ڕۆیشتم و ویستم دەسکەکەی ڕابکێشم بەڵام نەدەکراوە .. کلیلە!! چاوەکانم بەترسەوە فراوان بوون
من چی دەکەم لێرە ؟ بۆچی لێرەم؟ کێ منی هێناوە بۆ ئێرە؟ کۆمەڵێک و کۆمەڵێک لە پرسیار لەناو مێشکم دەخولانەوە ترسەکەم بەوەی لەشوێنێکی نامۆ و ترسەکەم لەوەی نازانم کە پێویستە چی بکەم وایان لێکردم هەست بە گێژخواردن بکەم وام هەست دەکرد خەریکە زەویەکە لەبەرپێم دەجوڵێت
بەهێواشی بەرەو سیسەمەکە ڕۆیشتم تا دابنیشم
❝ بۆ ساتێک هێمنبەرەوە ڤێرۆنیکا با بەجوانی بیربکەینەوە❞ ئەو قسانەم بەخۆم گوت تا کەمێک دەروونم ئارام بکەمەوە
❝ با بیربکەمەوە بزانم چی ڕوویداوە!! باشە من سەرەتا لە ئۆفیسەکەی ئەو بووم و دواتر لەپڕ هات .. و پاشان بەزۆر خستمیە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و بۆ شوێنێک بردمی ... ❞ دەستەکانم دەستیان کرد بە لەرزین هەرکە شوێنەکەم بیرهاتەوە ❝ ئینجا .. ئەو .. ویستی ئەشکەنجەم بدات دڵنیام شتێکی بە جەستەمەوە نا .. شتێکی کارەبایی بوو❞ چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسک کاتێک ئەو ساتەم بیرکەوتەوە ، چەنێک دەترسام و چەنێک گریام ❝ پاشان ئاگام لەخۆم نەما .. پێموایە لەهۆشخۆم چووم .. بەڵام دواتر .. دواتر چی؟؟! ❞
گازم لە نینۆکم دەگرت بە پەشۆکاویەوە .. تەنها ئەوەندەم بەبیرە ئیتر نازانم کەچی ڕوویدا . چاوەکانم بە ژوورەکەدا خشاند تا سەیری هەموو لایەکی بکەم .. هەموو لایەکی بە ڕەنگی قاوەیی و ئاڵتونی داپۆشرابوو فەرشەکان بە ڕەنگی قاوەیی و پەردەکەی پەنجەرەکەش بە ڕەنگی ئالتونی .. وەهەروەها ئەساسەکانی دیکەی ژوورەکە بەهەمان شێوە ..وە هەروەها دەرگایەکی شوشەیی هەبوو لە ژوورەکە کە لەوەدەچوو بەشی ئەولای گەرما و بێت .. زۆر گەورە بوو هەرگیز پێشتر نەچوومەتە ژووری لەم شێوەیە بەڵام بۆ وا هەست دەکەم ئەم دیزاینە نامۆ نیە؟! پێشتر لەشوێنێک بینیومە.. هەڵسامەوە سەر پێیەکانم ، ئەی خوایە!! ڕێک هەمان دیزاین کە لەژوورە تایبەتیەکەی ناو ئۆفیسەکەی ماکس !!! چاوەکانم بەشۆکی فراوان بوون !! بەرە و پەنجەرەکە ڕۆیشتم تا سەیری دەرەوە بکەم .. بەرزە .. من لە نهۆمی چەندەمم ؟ دووەم یان سێیەم ؟؟ لە دەرەوە باخچەیەکی گەورە دەبینم کە نافورەیەکی ئاوی گەورەی لەناوە بەڵام ناتوانم لایەکەی تری ئەوبەر ببینم وە بەشێکی لە دەرگای دەرەوەش کە کۆمەڵێک پاسەوان لێی وەستاوە ؟ بۆ ساتێک بیرکردنەوەم بۆ ئەوە چوو دەکرێت کریستۆڤەر هاتبێت بۆ رزگار کردنم؟ بەڵام نا ئێرە لە ڤێلاکەی ئەو ناچێت وە گومان دەکەم ئەو ترسنۆکە هاتبێت بۆ رزگار کردنم لەکاتێکدا ئەو بووە هۆکاری ئاشکرابوونم
هەناسەیەکی بێ هیوایم دا تا لەسەر زەویەکە دابنیشم و پشت بە دیوارەکە بدەم
بەڵام ماکس هەموو شتێکی زانیوە هەر لەسەرەتاوە ! بۆچی ئەوکات هیچی نەکرد کەواتە؟ بۆچی نەیکوشتم؟ ئایا شێوەمی پێ گاڵتە ئامێز بووە لەکاتێکدا هەوڵمدەدا ئاشکرا نەبم و خۆم ئاسایی دەربخەم لەبەردەمی لەکاتێکدا هەموو شتێکی دەزانی .. وەک ئەوەیە چاوەڕێی ئەوەی کردبێت زیاتر و زیاتر بەبێ هودە هەوڵبدەم وەکو گەمژەیەک
أنت تقرأ
Twisted obsession
Romanceلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...
