مەچەکی لەدەستیدابوو بەدوای خۆیەوە ڕایدەکێشا .. ترپەکانی دڵی ڤێرۆنیکاش لەگەڵ هەر هەنگاوێکی بۆلای ئۆتۆمبێلەکەی زیاتر و زیاتر لێی دەدا
لەکۆتاییدا گەیشتە لای ئۆتۆمبێلەکەی تا دەرگاکە بکاتەوە ..
" سەرکەوە !!" وشەکەی بەساردی گوت ..
ڤێرۆنیکا سەری سوڕاند تا سەیری بکات " بەڵام ماکس .."
" گوتم سەرکەوە ڤێرۆنیکا !! قسەکانم پێ دووبارە مەکەرەوە!!"
بەڕەقی بەشی کۆتایی قسەکەی گوت تا ڤێرۆنیکا بچێتە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە لەو ساتەدا هەڵسانەوە بەدژی قسەکانی هیچ سودی پێ ناگەیەنێت ئەو لەخۆی نەدەترسا بەڵکو ئێستا تەنانەت لە باپیرەی و ئەلیس ـیش دەترسێت .. ئەو پیاوە شێتە !! لەلای زۆر ئاسان دەبێت بگەڕێتەوە و شتێکیان لێ بکات .
کاتێک ڤێرۆنیکا چووە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە و یەکەوسەر قایشی سەلامەتی بەست بێگومان دەزانێت ئێستا لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەش هەست بەسەلامەتی ناکات.
ماکس چووە لایەکەی تر و سەرکەوتە ناو ئۆتۆمبێلەکە .. هیچ وشەیەکی نەگوت بەڵام لەدووای ئەو ڕووکەشە ساردەی بێگومان گرکانێک هەیە کە دەکولێت و بەم نزیکانەش پڕوشکە ئاگرینەکانی بەر ڤێرۆنیکا دەکەوێت.
ڤێرۆنیکا سەیری ئەو کەمە خوێنەی سەر قەمیسە سپیەکەی ماکسی کرد تا برۆکانی گرژ بکات .. " کەسێکت کوشتووە !!!" بەترسەوە پرسیاری کرد تا ماکس بە شەیتانی زەردەخەنە بکات " نا بەڵام بەقەد مردن لێمدا "
بەرلەوەی بێت چووە شوێنی مانەوەکەی کریستۆڤەر تا هەمووی توڕەییەکەی لێوە بەتاڵ بکات سەرەڕای ئەوەی هێشتا کەم بوو !
ڤێرۆنیکا بە تێنەگەیشتنەوە سەیری دەکرد ..
پاشان لەتەواوی ڕێگاکە هەردووکیان بێ دەنگ بوون .. ئەوەندە بێ دەنگ و هێمن بوو کە دەنگی هەناسەکانی یەکتریان دەبیست ماکس لە توڕەییان و ڤێرۆنیکاش لە نیگەرانی و ترسان ..
ڤێرۆنیکا لێوی ناوەوەی گەست هەتاوەکو هەستی بە تامی خوێن کرد لە دەمیدا ، ئەو کەمێکی تر بەنیازە چی لێبکات ؟ لێی دەدا؟ نا ماکس ڕاستە ترسناکە بەڵام دەستی لێ بەرز نەکردۆتەوە .. دەیکوژێت ؟ ئەگەر بیویستبا هەر لەیەکەم ساتەوە دەیکوشت !
سەرەڕای ئەوەش ئێستا باسەکە جیایە ئێستا بارودۆخەکە جیایە ئەوان سەرەتا هیچ لەنێوانیان نەبوو .. بەڵام ئێستا .. جیایە .
ئەوساتە کەمەی کە لەگەڵ یەکیان بەڕێکرد لەوانەیە بۆ ماکس شتێکی وا نەبووبێت بەڵام بۆ ڤێرۆنیکا هەستێکی نوێ بووە ! هەستی بە ئازارێک کرد لەدڵی .. ئایا ئەو هەموو ماوەیە دەبێت بۆ ماکس مانای هیچی نەبووبێت ؟
کاتێک ڤێرۆنیکا لەو بیرکردنەوەکانی بوو بێ ئاگابوو کاتێک ئۆتۆمبێلەکە لەبەردەم دەرگا گەورەکەی ڤێلاکە وەستا ..
تا ماکس لە ئۆتۆمبێلەکە بێتە دەرەوە و بێت دەرگاکەی لای ڤێرۆنیکا بکاتەوە و دووبارە مەچەکی بگرێتەوە و لەدوای خۆیەوە ڕایبکێشێت ..
أنت تقرأ
Twisted obsession
Romanceلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...
