Chapter Thirty one

1.3K 246 222
                                        



کاتێك ڤێرۆنیکا لە دەستشۆرەکە هاتە دەرەوە کەسی نەبینی .. بەرەو ئەو شوێنە چوو کە کەمێك پێش ئێستا ماثیۆ لێی وەستابوو بەڵام هیچ کەسێکی لێ نەبوو تەنانەت کەل و پەلەکانیش کە کڕیبووی دیار نەبوو ..
ڤێرۆنیکا بە قاچی بە توڕەیی لە زەویەکەی دا " ئەی نەفرەتت لێ بێت .. دەمزانی بەنیازی شتێکە !"
بۆماوەیەك لەوێ وەستا نەیدەزانی چ بکات بێگومان ئێستا ماکس وا دەزانێت کە ڕایکردووە ..
نە ناونیشانی ڤلاکەی دەزانی و نە دەشیویست بگەڕێتەوە ئەوێ ، لە مۆڵەکە هاتە دەرەوە و تەکسیەکی گرت تا بەرەو ماڵی باپیرەی بڕوات کە کەمێك دووتر لەناو شارەکە دەژیا ..
لەناخیەوە دوعای ئەوەیکرد کە ماکس نەیدۆزێتەوە لەوانەیە ئەوە باشتر بێت بەوەی کە کلیلەکەی دا بە کریستۆڤەر کەواتە نێوانی نێوان هەردووکیان کۆتایی هاتووە لەوانەشە ماکس هەر بەدوایدا نەگەڕێت لەناخیەوە هەستی بە شتێک کرد بە ئازارێک وەك ئەوەی دڵی ئەوەی نەوێت کە پشتگوێی بخات.
دەستی خستە سەر دڵی " دڵە نەفرەتیەکەم تاکەی دەتەوێت خۆت سوك بکەیت بۆ ئەو پیاوە نەفرەتیە!" لە ژێر هەناسەکانیەوە چرپاندی.


لە شوێنێکی دیکە ماکس لە ئۆفیسەکەی دانیشتبوو سەیری ئەو بەڵگە نامانەی دەکرد کە هەر ئەمڕۆ تەواوی تۆڕەکانی داگیر کردبوو
" چۆن ئەو بەڵگەنامانەیان دەستکەوتووە؟" ئانتۆنی بەشۆکیەوە سەیری شاشەی لاپتۆپەکەی دەکرد لەدواوەی ماکس ـەوە کە بەساردی دەیڕوانیە شاشەکە.
" لەکاری کریستۆڤەرە نەفرەتی دەچێت بەڵام نازانم دەستی کەوتووە !" ئانتۆنی کەمێك لە ماکس دوورکەوتەوە
ماکس پشتی بە کورسیەکەی نا " بەڵگە نامەکان سەبارەت بە بازرگانیەکەی دەستەی مافیای مەکسیك! ئەو بابەتە هی چەندین ساڵ لەمەوبەرە "
دووای ماوەیەك هەردووکیان سەیری یەکتریان کرد " ڕێی تێناچێت ! ئەوە بەلگەنامەکانی ناو سندوقەکەیە!!"
ماکس ڕووکەش لەسەر ڕووخساری ون بوو تا سەیری بەردەمی بکات " مەحالە ! کلیلەکە لەلای منە .."
لەکاتێکدا ئەوان لەنێوان شۆکیەکەی خۆیان بوون مۆبایلەکەی ئانتۆنی زەنگی لێدا تا هەڵیبگرێت وەڵام بداتەوە " چیە ماثیۆ !! "
" بۆچی ماکس وەڵام ناداتەوە؟"
ئانتۆنی هەناسەیەکی دا " ماکس بێ کار نیە وەڵامی تۆ بداتەوە دەی بڵێ چیە !"
" ئۆهـ .. کەواتە پێی بڵێ شازادە بچوکەکەی دیار نەماوە !" ماثیۆ بە تۆنی دەنگێکی گاڵتەییەوە قسەی کرد تا ئانتۆنی لەشوێنی خۆی بوەستێت
" مەبەستت چیە دیار نەماوە ؟ "
" نازانم !!"
ئانتۆنی هەناسەیەکی هەڵمژی " سوێند دەخۆم ماثیۆ ئەمەش یەکێك بێت لە گاڵتەکانت ئەوا ..."
ماثیۆ قسەکەی پێ بڕی تا بڵێت " کەواتە وەرە خۆت ببینە "
تەنها ئەوەندەی گوت و مۆبایلەکەی داخست .
ئانتۆنی بۆ ماوەیەك سەیری مۆبایلەکەی دەکرد و سەری بەرز کردەوە تا سەیری ماکس بکات کە بە چاوانێک سەیری دەکرد وەك ئەوەی هیوا بخوازێت ئەوە نەبێت کە لەمێشکیەتی !
" ماکس .. ڤێرۆنیکا دیار نەماوە !"
کە ئانتۆنی ئەو قسانەی کرد هەرچی ڕووکەشبوو ڕووخساری ماکسی جێهێشت تا یەکێکی سارد و تاریک جێگای بگرێتەوە وەك ئەوەی دڕندەکەی ناوی دەستیکردبێت بەهاتنە دەرەوە لەناوەوەی ..

Twisted obsession حيث تعيش القصص. اكتشف الآن