𓂃˖˳·˖ ִֶָ ⋆͙ ִֶָ࣪☾. ⋆ ִֶָ˖·˳˖𓂃 ִֶָ
دەستەکانی قایمتر کرد لە ناوقەدی کە بەحاڵ دەگەیشتن بەیەك .. و سەری نقومکرد لە سنگە فراوانە پتەوەکەی و گریانەکەی زیاتر دەبوو لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر خولەکێك ، ماکس ـیش بە بێدەنگی مایەوە و دەستی هێنا بە قژی و پاشان خزاندیە خوارەوە بۆ پشتی تا بە هێواشی هەستی پێبکات سەرەڕای ئەوەی نەیدەزانی هۆکار چیە و بۆچی بارودۆخی ڤێرۆنیکا لەپڕ وایلێهاتووە
لەکۆتاییدا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەك ڤێرۆنیکا هێمنبوەوە و وەستا لە گریان و بیری کەوتەوە کە ئێستا لە چ بارودۆخێک دایە و لە باوەشی کێدا دەگریت ! لەوانەیە خوە خراپەکەی کە هەرکاتێك هەستی دەکرد دەگریت بۆلای باوەشی یەکێك لە هاوڕێکانی ڕایدەکرد یان باوەشی دایکی . بەڵام ئەمجارە ئەوەی خۆی فڕێداوەتە باوەشی نە دایکیەتی نە یەکێك لە هاوڕێکانی ..
بەخێرایی دەستی خستە سەر سنگی و دوور کەوتەوە لێی .. " ئێهـ ... ببورە " وشەکانی بە سەختی گوت لەکاتێکدا سەیری هەموو لایەکی دەکرد تەنها ڕووخساری ماکس نەبێت
" چی بووە؟" ماکس قسەکەی بە ڕاشکاویەکی ترسناك کە بە تۆنی دەنگیەوە ڕووندیار بوو کرد و ڤێرۆنیکاش سەری بەرز کردەوە تا چاوەکانی بکەوێتە سەر چاوەکانیەوە .
ماوەیەك وەستا ، لەوانەیە چەند چرکەیەك یان چەند خولەکێك بووبێت بەڵام بەبێدەنگی مایەوە و تەنها سەیری ماکسی دەکرد .
" هیچ شتێك نەبووە " قسەکانی کرد و هەڵسایەوە سەر قاچەکانی " تەنها هەستم بە کەمێك دڵ تەنگی کرد . ببورە کە بێزارم کردی ئەو لایەنە شەرمەزارکەرەم نیشاندای لەڕاستیدا تەنها خوێکی منداڵیمە " لە کۆتایی قسەکانی زەردەخەنەیەکی کرد و ویستی هەنگاوێك بنێت بۆ دوورکەوتنەوە لێیەوە بەڵام دەستە بەهێزەکەی ماکس کە مەچەکی گرت و ڕاکێشا تا وایلێبکات لەسەر قاچی دابنیشێت و ڕێک ڕووخساری بکەوێتە بەرامبەر ڕووخساریەوە
ڤێرۆنیکا شۆک بوو بەو جوڵە لەناکاوە تا بەچاوی شۆکیەوە سەیری بکات .
" مەبەستت ئەوەیە هەرکاتێك کە هەست بە دڵتەنگی دەکەیت باوەش دەکەیتە هەر کەسێك ؟" قسەکەی ماکس وایکرد ڤێرۆنیکا چەند جارێك چاوەکانی بتروکێنێت " ها؟" تاکە وشەبوو کە لێوەکانیان بەجێهێشت .
" ڤێرۆنیکا .. هەر کەسێك هم؟" ماکس قسەکەی دووبارە کردەوە پەستانی خستە سەر وشەکانی کۆتایی تا ڤێرۆنیکا زیاتر شۆک ببێت . ئەو پیاوە خەریکە چی دەڵێت ..
بێگومانی لە تۆنی دەنگی ماکس غیرەیەکی توندی تێدابوو تا چاوەکانی گرژ بکات و ئەو تاریکاییەی ناو چاوەکانی بگەن بە ڤێرۆنیکا ..
" بـ .. بێگومان نا .. کەسی بێگانە نا "
" کەسی بێگانە هم؟" .. ڤێرۆنیکا سەری بە بەڵێ جوڵاند " واتە تەنها کەسانێك کە ناسراو بن . ببورە پێموایە هەڵەیەکم کردوە"
" مەبەستت ئەوەیە ئەگەر کەسەکە ناسراو بێت ئەگەر پیاویش بێت هەمان شت دەکەی ؟" چاوەکانی ڤێرۆنیکا دووبارە بە شۆکیەوە فراوان بێت . و چەند جارێک هەمان ڕستە لە مێشکی خۆیدا دووبارە کردەوە .. ئایا ئەو پیاوە ئێستا غیرە دەکات بەوەی خۆم فڕێدابێتە باوەشی پیاوانی تر ؟.. دەبێت خەون بێت ! چەند جارێک هەمان ڕستە لە مێشکی سوڕایەوە تا بێ ئەوەی هەست بەخۆی بکات زەردەخەنەیەك بکەوێتە سەر لێوەکانی .. ماکس کە زەردەخەنەکەی بینی برۆیەکی بەرز کردەوە تا ڤێرۆنیکا زوو زەردەخەنەکە لاببات و دووبارە سەیری ئەو چاوە تیژانەی بکاتەوە .
" لەوانەیە .. خۆت دەزانی من لە خێزانێکی کراوەوە هاتووم " ڤێرۆنیکا بە سادەییەوە قسەکانی کرد .. و بۆساتێك قسەکان و بابەتی کریستۆڤەری هەر لەبیرچووەوە .. چۆن لەبیری ناکات لەکاتێکدا توانیویەتی ئەگەر کەمێکیش بێت غیرە بخاتە چاوەکانی ئەو پیاوە مەزنەوە ..
چێژی دەبینی لە کاردانەوە تاریکەکانی ماکس تا لەکۆتاییدا بڕیار بدات بابەتەکە دابخات بەرلەوەی بۆ لایەکی دیکە بڕوات ئەوە ماکس ـە نەك پیاوێکی ئاسایی ! ئەوەی لە دڵی خۆی گوت
" ئێهـ وە ئێستا دەمەوێت بگەڕێمەوە ژوورەکەم "
ویستی هەڵبستێت بەڵام دەستەکانی ماکسی لەسەر مەچەکی بیر نەمابوو کە زیاتر بۆلای خۆی ڕایکێشا و نەیهێشت جوڵەیەکیش بکات .
" سەرەتا بڵێ کە ئەو گریانەت هی چی بوو؟ " ماکس بە تۆنی دەنگێکی قوڵەوە پرسیارەکەی کرد تا ڤێرۆنیکا ئەوەی قورگی قوتبداتەوە و هەوڵبدات لە نواندنەکەی بەردەوام بێت " وەکو گوتم هەستم بە دڵتەنگی دەکرد "
" ڤێرۆنیکا .." هەر لەگەڵ ناوهێنانی هەستی بە تەزینێك کرد لە جەستەیدا . بەو شێوەیەی کە ئەو پیاوە ناوی دەهێنێت وایلێدەکات هەست بە هەستانێك بکات کە نوێیە بۆی و هەرگیز هەستی پێ نەکردووە .
" بێگومان پێتوانیە کە من باوەڕ بە شتێکی وا دەکەم وانیە؟" لە تۆنی دەنگی ماکس ڕاشکاویەکی یەکجار زۆری تێدابوو کە بۆ چەند ساتێك ڤێرۆنیکا هەستی بە هەڕەشەیەك کرد لە دەنگیدا تا دووبارە ئەوەی قوڕگی قوتبداتەوە ، دەی ڤێرۆنیکا تۆ لە نواندن باشیت ! ئەوەی لەناخی خۆیەوە گوت ..
" بەڵام ئەوە ڕاستیەکەیە . من لێرە بەردەوام بەتەنهام ، ڕاستە کە دەتوانم جار جارە هاوڕێکانم دەبینم بەڵام ئەوە هیچ شتێك لە ڕاستیەکە ناگۆڕێت کە زۆربەی کاتەکان بەتەنهام خزمەتکارەکانت وەکو ڕۆبۆت وان تەنانەت ڕێگە نادەن یارمەتیشیان بدەم یان قسەم لەگەڵ ناکەن "
قسەکانی بە هێواشیەوە گوت وەکو منداڵێكی بچوك کە نارەزایی لەلایەن دایک و باوکیەوە بکات و لێوەکانی گرژ کرد .
ماکس برۆیەکی بەرز کردەوە و بە دەستێکی ناوقەدە باریکەکەی ڤێرۆنیکای گەمارۆدا تا وایلێبکات بەر سنگی بکەوێت " دەتەوێت خزمەتکارە قسەت لەگەڵ بکەن ؟" پرسیارەکەی کرد لەکاتێکدا هەناسە گەرمەکانی بەر ڕووخساری ڤێرۆنیکا کەوتن تا بۆ چرکەیەك چاوەکانی دابخات و پاشان سەری بە بەڵێ بجوڵێنێت ..
" همم .. کەواتە فەرمانیان پێ دەکەم " ماکس قسەی کرد تا زیاتر ناوقەدی پاڵ بنێت و بەخۆیەوە بنوسێنێت " وە تۆ پێویست ناکات یارمەتیان بدەیت . لێرە خزمەتکاری پێویستم هەیە تا کارەکان بکەن "
" بەڵام . بەڵام لێرەدا وا هەست دەکەم کە تەنها زیادەیەکم " ڤێرۆنیکا قسەکەی بە خەمبارییەوە کرد تا ماکس بیەوێت قسە بکات بەڵام دەنگی مۆبایلەکەی کە ئاماژەی بۆ هاتنی پەیوەندیەك دەکرد وەستاندی تا چاوەکانی لەسەر ڤێرۆنیکا لابدات و سەیری شاشەی مۆبایلەکەی بکات کە لەسەر مێزەکە داینابوو
خۆی کەمێك چەماندەوە تا مۆبایلەکەی بەردەمی هەڵبگرێت ئەو جوڵەیەشی وایکرد جەستەی ڤێرۆنیکا زیاتر بە جەستەیەوە بنوسێت .
أنت تقرأ
Twisted obsession
Romanceلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...
