" دووبارە چیت دەوێت ڤێرۆنیکا" ماکس بە بێزاری و تۆنێکی هێمنەوە قسەی کرد تا ڤێرۆنیکا لێوەکانی گرژ بکات بە توڕەییەوە " لێبگەڕێ بچمە دەرەوە " بێگومان ئەوە یەکەمجار نەبوو ئەگەر بەپێی ژماردنی ماکس بێت کە چەند جار هەمان قسەی کردۆتەوە سی و یەکەمین جارە .
" خۆت دەزانیت وەڵامەکەم نەخێرە . بۆیە خۆت ماندوو مەکە و بگەڕێوە ژوورەکەت " ماکس بە ساردی قسەکەی کرد
ڤێرۆنیکا دەویست دووبارە بتەقێتەوە و هاوار بکات بەڵام بەزۆر خۆی گرت " تکات لێدەکەم .. تەنها ئەمجارە .. تەنها بۆ جارێک ڕێگە بدە بیانبینم " بە چاوانێکی پڕ فرمێسک کە خەریک بوو دەگریا قسەکەی کرد ، کاتێک ماکس هیچ وەڵامێکی نەدایەوە " هەر شتێک کە تۆ بتەوێت دەیکەم بەڵێن بێت تەنها ڕێگەم پێبدە" کاتێک ئەو قسەی کرد ماکس چاوەکانی کردەوە تا سەیری بکات " هەر شتێک ؟" ڤێرۆنیکا سەری بە بەڵێ چەند جارێک جوڵاند بێ ئاگا بوو لەوەی ئایا ئەو چ جۆرە داوایەکی لێ دەکات ..
ماکس دانیشتنەکەی ڕێک خستەوە لەسەر سیسەمەکە تا دەست بە قژە ڕەشەکەی دابهێنێت و بەشی پێشەوەی بۆ دوواوە بباتەوە چاوەکانی لە ژوورەکەدا دەگەڕا وەک ئەوەی بیر لە شتێک دەکاتەوە ڤێرۆنیکاش سەیرکردنەکانی لا نەدەدا لەسەری و بەهیواوە دەیڕوانیێ ..
" همم .." ماکس سەیرکردنەکانی گەڕاندەوە سەر ڤێرۆنیکا تا زەردەخەنەیەکی شەیتانی بکات .. " کەواتە .. ماچم بکە .."
ڤێرۆنیکا چاوەکانی جارێک تروکاند دوای ئەوەی گوێبیستی قسەکەی ماکس بوو . سەیری کرد کە ئەو زەردەخەنە شەیتانیە لێوەکانی جوانتر کردبوو . " چی !! .. نا ئەوە ناکەم .." ڕەتی کردەوە تا ماکس شانەکانی بە گرینگی نەدانەوە بجوڵێنێت " گوتت هەر شتێک .. کەواتە یان بیکە یان لەو ژوورە بڕۆ دەرەوە ، بریار لەدەستە خۆتە "
چاوەکانی ڤێرۆنیکا بەشۆکی فراوان بوو ئەو نەفرەتیە وا خەریکە یاری لەگەڵ دەکات و دەیەوێت بەم شێوەیە وایلێبکات جارێکی دیکە داوای لێ نەکات کە خێزانەکەی ببینێت . برۆیەکانی گرژ کرد .. نایەوێت ئەوە بکات بەڵام ئەگەر بیکات دەتوانێت لەکۆتاییدا خێزانەکەی ببینێت . بیری دەکردەوە بۆ ماوەیەك کە چەند خولەکێکی کەم بوو بەمشێوەیە وەستا .. تا لەکۆتاییدا لێوەکانی بکاتەوە و قسە بکات " باشە ..." .. ماکس بۆ ساتێک شۆک بوو بێگومان پێشبینی ئەوەی نەدەکرد ڕازیببێت وای دەزانی توڕە دەبێت و لە ژوورەکە دەچێتە دەرەوە بەڵام کە گوێی لە بەڵێیەکەی بوو سەرسامبوو تا برۆیەکی بەرز بکاتەوە ..
" بەڵام بەڵێم پێ بدە کە لەدوای ئەمە دەیەڵیت خێزانەکەم ببینم ..". .. ماکس زەردەخەنەیەکی لاری کرد لەکۆتاییدا ڤێرۆنیکا کەوتە داوەکەیەوە بێگومان یاری لەگەڵ دەکات بە ئارەزووی خۆی .. " همم .. ئەوە دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی تا چەنێک ماچەکەم بەدڵ دەبێت " قسەکەی بە لوت بەرزی و زەردەخەنەیەکی لاراوە گوت تا ڤێرۆنیکا هەست بکات بیەوێت بە نینۆنەکانی ئەو زەردەخەنە لارەی سەر ئەو ڕووخسارە جوانەی بریندار بکات ..!!
" م .. من هەرگیز کەسم ماچای پیاوێکم نەکردووە پێشتر .. بۆیە نازانم چۆن دەیکەم " بە پەشۆکاوی و شەرمەوە قسەکەی کرد تا ماکس برۆیەکی بەرز بکاتەوە " هیچ پیاوێک ؟" پرسیاری کرد وەک ئەوەی هەر خۆی بەهەموو شتێک نەزانێت و هەموو زانیاریەکی دەربارەی ڤێرۆنیکا لەلا نەبێت هەتا ئەگەر بۆی دەربکەوتبا کە پێشتر خۆشەویستی هەبووە بێگومان ئەو کوڕە داماوە هێشتا زیندوو نەدەبوو .
" بەڵێ " ڤێرۆنیکا بە شەرمەوە سەری جوڵاند تا زەردەخەنەکەی ماکس فراوانتر ببێت کە ئاماژەی بەو هەستی خاوەنداریە دەرکرد کە بەرامبەر ڤێرۆنیکا هەیبوو . بۆ ڤێرۆنیکا ئەو تاکە پیاو بوو تەنها بەبیرکردنەوە لەوە وایدەکرد زیاتر و زیاتر ئەو هەستی خاوەندارییە گەشەبکات .
ماکس پشتی دا بە پشتی قەنەفەکەوە تا ئاماژە بە ڤێرۆنیکا بکات " وەرە .." بە دەستی نیشانەی بۆ سەر ڕانی کرد تا ڤێرۆنیکا ئەوەی گەروونی قوتبداتەوە و بەهەنگاوی هێواش نزیک ببێتەوە . کردنی ئەوە گران نابێت هەر خۆی ئەو یەکەم ماچی لێ برد بۆیە کردنی ئەوە بۆ جارێکی دیکە کێشە نابێت وە لەپێناو بینینی هاوڕێکانی و قسەکردن لەگەڵ دایکی هەموو شتێک دەکات دڵخۆشبوو کە ماکس داوای لەوە زیاتری لێ نەکرد ..
لەکۆتاییدا لەبەردەمی وەستا بەڵام بەهۆی ئەو نزیکیە زۆرەوە لێیەوە لەپڕ هەستی بە ترسێک کرد وەک ئەوەی بەبیری هاتبێتەوە کە ئەو پیاوە کێیە .. کە هیچ نەجوڵا ماکس بە دەستێکی مەچەکی گرت تا بۆ خۆی ڕایبکێشێت و وایلێبکات لەسەر قاچی دابنیشێت .. ئەو نزیکیە زۆرە وایکرد ڤێرۆنیکا روومەتەکانی پەمەیی هەڵبگەڕێن لەشەرم ! هەرگیز ئەوەندە بوێر نەبووە لە هیچ پیاوێک نزیک ببێتەوە ئینجا چی بگاتە ئەو پیاوەی بەرامبەری .. ماکس بە هەردوو دەستەکانی ناوقەدی ڤێرۆنیکای گرت و هێشتاش بەو سەیرکردنە شەیتانیە و زەردەخەنە لارەی سەر لێوەکانی سەیری دەکرد وەک ئەوەی بارودۆخەکەی ئێستای زۆر بەدڵ بێت . " دەی .." ماکس قسەی کرد تا ڤێرۆنیکا بە هێواشی گاز لە لێوی خوارەوەی بگرێت هەستی دەکرد کە پەشیمانە لەوەی ڕازیبوو ئێستا چۆن ئەوە بکات !؟ تەنها بە هەستکردن بە دەستەکانی ماکس بە خاوەنداریەتیەکی زۆرەوە ناوقەدە باریکەکەی گرتبوو بەس بوو بۆ ئەوەی ڕووخساری سور هەڵبگەڕێت و هەناسەکانی خێرابن . بێگومان ترپەکانی دڵی دەمێکە خەریکە دەیەوێت لە سنگی بێتە دەرەوە . دەیزانی کە ماکس گوێی لەو ترپە بەهێزانەی دڵیەتی بەهۆی فراوانبوونی زەردەخەنەکەی رووخساری ..
ڤێرۆنیکا بە زمانی لێوەکانی تەڕکرد و لەکۆتایی کەمێک ڕووخساری نزیک کردەوە و دەستەکانی خستە سەر سنگە بەهێزەکەی ماکس تا لێوەکانی بخاتە سەر لێوەیە و چاوەکانیشی بە قایمی نوقاند .. تەنانەت هەناسەکانیشی ڕاگرتبوو وەک ئەوەی خەریکە گورگێک گازی لێ دەگرێت ..
چەند چرکەیەکی کەم کە نیازی ئەوەی هەبوو دوور بکەوێتە ماکس یەکێک لەدەستەکانی لەسەر ناوقەدی لابرد تا بیخاتە پشتی سەریەوە و پاڵ بەسەریەوە بنێت و دووبارە لێوەکانی بخاتەوە سەر لێوەکانیەوە ئەومجارە ئەو دەست بەسەر ماچەکدا بگرێت وردە وردە قوڵببێتەوە . دەستی لەسەریەوە خشاندە سەر ملی و دەستەکەی تری لەسەر ناوقەدی لابرد و بەسەر قاچە ڕووتەکانیەوە خشاند تا نزیکی کۆتایی تەنورەکەی تا کەمێک بەرەو سەرەوەی ڕانی ببات لەژێر تەنورەکەیەوە و دەستەکەی تری لەملیەوە خشاندە خوارەوە و تا کۆتایی قەمیسەکەی و ئەمجارە بیخشێنێتە ژێرەوەی قەمیسەکەیەوە تا دەستی بەر پێستە نەرمەکەی پشتی ببێت . ڤێرۆنیکاش وەکو بێ هۆش و کەسێکی سڕبووی لێهاتبوو . هەر چەندێک رقی لەو پیاوە ببێتەوە یان هەر چەندێک بە دەمی بڵێت رقی لێ دەبێتەوە هێشتا ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە تەنها بەسەیرکردنەکانی کە بۆماوەیەکی درێژ لەسەری دەبن وەکو مەستێکی لێ دێت ئینجا چی بگاتە ئەوەی دەستی لێبدات .. هەموو جەستەی وەکو ئەوە وابوو سڕ کرابێت و شوێنی دەست لێدانەکانی ماکس یان هەر بەشێک لە پێستەکەی کە پەنجەکانی ماکس بە هێواشیەوە لەسەریەوە دەخشا وەکو ئەوە وابوو بسوتێت و هەست بکات دەتوێتەوە لەناو باوەش و دەستەکانی ئەو پیاوەدا .
لەکۆتاییدا کاتێك ماکس هەستی کرد کە ڤێرۆنیکا هەناسەی نامێنێت بەرلەوەی دووربکەوێتەوە گازی لە لێوی خوارەوەی دا و پاشان لێوەکانی دوورخستەوە لێیەوە .
ڤێرۆنیکا چاوەکانی بەهێواشی کردەوە تا بەخێرایی هەناسە بدات و ڕوومەتەکانی و گوێچکەشی سور هەڵگەڕابوون هەم بەهۆی شەرمەوە هەم بەهۆی ماچە درێژەکە و دەستەکانی ماکس لەسەر جەستەیەوە ..
ئەوەی قورگی قوتدایەوە و هەوڵیدا سەیری چاوەکانی ماکس بکات کە بەجۆرێکی دیکە سەیری دەکرد بە ویست و حەزێک کە ئەگەر ڕێگری لێ نەکردبایە شتی زیاتر ڕوویدەدا بەڵام نەیدەویست لەوساتەدا زیاتر بیترسێنێت بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە کە لەداهاتوویەکی زۆر نزیک ئەو کچە بەتەواوی نەکاتە موڵکی خۆی کە وەکو نەفرەتێک وایە بۆی . بەتەواوەتی ~
لەکۆتاییدا هەرکە هەناسەکانی ڤێرۆنیکا جێگیر بوون هەوڵیدا قسە بکات .. " دەهێڵیت ..!؟" بەهێواشی گوتی و بەچاوەکانی تکای لێدەکرد .. ئەگەر دەیزانی ئەگەر هەموو جارێک بەم شێوەیە ڕەفتار بکات وا دەکات ماکس هەموو شتێکی بۆ بکات
ماکس زەردەخەنەیەکی کرد تا دەستی کە هێشتا لەسەر پێستە ڕووتەکەی ڕانەکانی بوو بەرز بکاتەوە و بیخاتە ژێر چەناگەی ڤێرۆنیکا .. " بەڵێ .. بەڵام ئەوان دەیەن بۆ ئێرە تۆ ناڕۆیتە دەرەوە .." .. لێوەکانی ڤێرۆنیکا کەمێک گرژ بوون بەڵام هەرچۆنێک بێت لەوە باشترە کە هەرگیز نەیانبینێت بۆیە سەری بە باشە جوڵاند تا ماکس زەردەخەنە بکات و دەستەکانی بگەڕێنێتەوە سەر ناوقەدی و بەرزی بکاتەوە و لەسەر قاچی لایبدات و لەسەر قەنەفەکە هەڵبستێت و بەرە و لای مێزەکەی بڕوات .. بێگومان ئەگەر خولەکێک زیاتر ئەو کچە لە نێوان دەستەکانی بمێنێتەوە گرێنتی ئەوە نادات کە چیتر بتوانێت کۆنترۆلی خۆی بکات .. " بەیانی بانگیان بکە بۆ ڤێلاکە .. وە ئێستاش بگەڕێوە ژوورەکەت کات درەنگە بخەوە .." ماکس هە هێمنی قسەکەی کرد تا ڤێرۆنیکا زەردەخەنە بکات و لە ژوورەکە بڕواتە دەرەوە و بەدڵخۆشی بەرە و ژوورەکەی خۆی بڕوات ..
چەند ساتێک و چەند هەنگاوێک کاتێک گەیشتەوە ژوورەکەی خۆی دەرگاکەی داخست و پشتی دا بە دەرگاکەوە تا لەوێ بۆ ماوەیەك بوەستێت .. ئێستا بەتەنهایە و بۆی هەیە بیری لەهەموو ئەو شتە بکاتەوە کە ڕوویدا !! ئەو تازە چی کرد ؟ هەرگیز لەژیانیدا خەیاڵی نەکردبوو .. پەنجەی بەسەر لێوەکانی خشاند و هێشتاش ئەو دیمەنە لەبەرچاوەکانی بوو وەک ئەوەی مێشکی دووبارە و دووبارە هەمان دیمەن لێبداتەوە .. ئەو نەک تەنها ڕێگەی دا ماچی بکات بەڵکو ڕێگەیدا دەستیشی لێبدات !! ئەو پیاوەی کە رقی لێیەتی .. بەڵام لەو ساتەی کە لەنێوان دەستەکانی ئەو بوو وەک ئەوەبوو کات وەستابێت و تەنها ئەو دووەیان لەو جیهانەدابن .. لە ژێر دەستلێدانەکانی وەکو بوکەشوشەیەکی لێهاتبوو وەکو کەسێکی بێهۆشی لێهاتبوو . ئەو هەستە تێکەڵاوەی کە هەیبوو . ئەو هەستەی کە دەیویست ئەو ساتە بەردەوام بووبایە و لەلایەکی دیکەش کە نەفرەتی کەخۆی دەکرد کە چەندە دەیەوێت دووبارە و دووبارە ئەو بەهەمان نەرمی و سۆزەوە مامەڵەی لەگەڵ بکاتەوە ..
لەلایەکەی تریش ماکس هێشتا هەر لە فەرمانگەکەی بوو .. بەرە و ڕەفەی شوشە مەیە گرانبەهایەکانی چوو تا یەکێك لە بەهێزترین مەیەکان بکاتە ناو گلاسێکی شوشەوە و بیخواتەوە . وەک ئەوەی ئەو مەیە بەهێزەش کاریگەری لەسەر هەبێت نیوەی ئەوەی ئەو کچە کاریگەری لەسەری هەیە .. وەک ئەوەی بەهێزترین مەیەکانی جیهان لەو کچەدا بدۆزێتەوە .. بەیەك جار هەموو مەی ناو گڵاسەکەی خواردەوە تا بە زمانی لێوی خوارەوەی بسرێت و پاشان بەدەستی ڕووخساری بسڕێت .. پێنج خوڵەک .. ئەگەر لەو ماوەیە ڤێرۆنیکا لەم ژوورە نەچووبایە دەرەوە ئەوا ئەوەی لە مێشکی بوو دەیکرد .. وەک کەسێکی برسی کە چەندین ڕۆژ بێت نانی نەخواردبێت لەکۆتاییدا ژەمە خواردنێکی بەلەزەت لەبەردەمی بێت .. " نەفرەت ..." لە ژێر هەناسەکانیەوە نەفرەتی لەو ئاڵودەبوونە کرد لەو ساتەوەی چاوی کەوتۆتە سەری ..
لەگەڵ زەنگی مۆبایلەکەی لەو خەیاڵەی هاتە دەرەوە .. " گەورەم .." دەنگی ڕۆبێرت لە پەیوەندیەکەوە هات .. " شوێنی کریستۆڤەرمان دۆزیەوە ..". .. رۆبێرت قسەکەی کرد تا ڕووکەشە ئارامەکەی ماکس کە بەهۆی ڤێرۆنیکاوە هێمن ببووەوە بگۆڕێت بۆ ڕووکەشە تاریکە ساردە سەهۆڵاویەکەی و چاوەکانی تاریک ببن ... بێگومان ڕقەکەی بەرامبەر کریستۆڤەر شتێکی نوێ نیە تەنانەت کە زانیشی کە کچێکی بێتاوانی ناردووە بۆ سیخوریکردن بەسەریدا ویستی وەکو جاران پشتگوێی بخات چونکە ئەو پێشتر تۆڵەکەی خۆی بە کوشتنی دایک و باوکی کردبۆوە بەڵام لەوساتەوەی کریستۆڤەر بیری لەوە کردەوە ئازاری ڤێرۆنیکا بدات لەو ساتەوە ئاگری توڕەییەکەی دووبارە سەری هەڵدایەوە و سوێندی خواردووە کە بەدەستەکانی خۆی وای لێدەکات لەو ڕۆژە پەشیمان ببێتەوە کە ڤێرۆنیکای بۆ نیازە پیسەکانی بەکار هێنا و خستیە ناو ژیانیەوە !!
₊˚⊹౨ৎ بەردەوام دەبێت₊˚⊹
کچە جوانەکان چۆنن 🎀 پارتی ئەمڕۆ چۆن بوو ؟ 🤭
لەم ماوانە بیرم لە ڕووداوەکانی کۆتایی چیرۆکەکە دەکردەوە .. جارێ بەنیاز نیم 😂 بەلایەنی کەمی جارێ ماویەتی ..
بەهەرحاڵ بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش بۆ هەموو لایەک بای بای 💗
أنت تقرأ
Twisted obsession
Romansaلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...
