Chapter Four

607 113 98
                                    



*ೃ༄
لە یەکێک لە گازینۆ گەورە و بەناونانگەکانی میلان .. کە بەردەوام پڕە لە کەسە دەوڵەمەند و ناودارەکان لەهەمان کاتتدا سەرۆک باندەکان و مافیاکان ..
لە قاوشە گەورەکەی نهۆمی دووەمی گازینۆکە باڕێک هەیە ، بێگومان هەموو کەسێک نەیدەتوانی پێ بنێتە نهۆمی سەرەوە بەبێ پرسی ئەو ! ماکسیمۆ دێ ئەلێکساندەر .. ئەم گازینۆیەش یەکێک بوو لە موڵکەکانی لە میلان ..
بە ئارامی لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو و لەکاتێکدا باڕتێندەرەکە خەریکی ئامادەکردنی کۆکتێلە گران بەهاکەبوو بۆی .. لەبەرامبەریشی پیاوێک هەبوو کە بە نزیکی بیست شەش بۆ بیست و حەوت ساڵ تەمەنی بوو .. ڕووخسارێکی هێمنی هەبوو بێگومان وەکو کەسایەتیە پڕ وزە و چاڵاکەکەی « ئانتۆنی ڤیکتۆر » لە شێوەیدا وەکو کەسێکی ڕووخۆش و قسە خۆش دەردەکەوێت بەڵام یەکێک بوو لە مەترسیدارترین نیشانەگرەکان کە یەکجار نیشانەی لەکەسێک دەگرت و یەکەوسەر دەیکوشت .. پیاوی دەستە ڕاستی ماکیسمۆ و تا ڕادەیەك کەسێک بوو کە دەیتوانی خۆی لەگەڵ کەسایەتیە دڕندەکەی ماکس بگونجێنێت .. نیوە ئیتاڵی و نیوە ڕووسی بوو لەهەماکاتیشدا باوکی بەشێک بوو لە مافیاکانی براتڤا

کەواتە .. ❞ ئانتۆنی قسەی کرد ❝ پلانت چیە ؟ ❞ پرسیاری لەو پیاوە ڕووکەش ساردەی بەرامبەری کرد
پیاوەکان کۆبکەرەوە و حەشارگەکە بەسەریاندا بڕووخێنە یان خراپتر بیسوتێنە ❞ ماکس بە هێمنی قسەی کرد وەک ئەوەی کەمێک بەر لەئێستا فەرمانی کوشتن و ئیبادەکردنی چەند کەسانێکی نەدا
ئانتۆنی پشتی ئیسراحەت پێدا بە قەنەفەکەوە و مۆبایلەکەی دەکرد ❝ ئۆهـ .. داماو ئادەم .. دەتەوێت وەکو مریشک سور بکرێتەوە ؟ پێم وابوو خۆشتر دەبوو بە زیندویەتی بیگرین و ئەشکەنجەی بدەین
ماکس گڵاسە مەیەکەی لەسەر مێزە شوشەکەی بەرامبەری هەڵگرت و قاچەکانی خستە سەر یەکتر و پشتی دایەوە بە قەنەفەکەوە ❝ گەمژە مەبە .. بە دڵنیاوە ئەو مشکە دووبارە کونێک دەدۆزێتەوە تا لێی ڕابکات
ئانتۆنی برۆیەکی بەرز کردەوە لێی ❝ کە دەزانیت دووبارە ڕادەکات بۆچی فەرمان دەکەیت حەشارگەکە بسوتێنین
ماکس گڵاسەکەی لە لێوەکانی نزیک کردەوە بەرلەوەی بیخواتەوە ❝ بۆ ئەوەی ببینێت هەموو ئەوەی هەیەتی لەبەرچاوی بسوتێت و لەناو بچێت  ❞ زەردەخەنەیەکی شەیتانی کرد ئانتۆنی لە شوێنی خۆی ڕاچەڵەکی سەرباری ئەوەی خۆشی لەو باشتر نیە ❝ ئازاری دەروونی همم ! ❞ ئانتۆنی قسەی کرد تا ماکس بەشێک لە مەی ناو گڵاسەکە بخواتەوە ❝ بەڵێ ..
ئانتۆنی پشتی بە قەنەفەکە داوە ❝ بەهەرحاڵ .. ئەمشە و تێپەڕناکات هێرشەکە دەکرێت
ماوەیەکی کەمی پێنەچوو پیاوێکی باڵا بەرزی قات ڕەش هاتە ژوورەوە کە جلەکانی فەرمی بوون بەڵام درێژیەکەی هێشتا بەقەد ماکس نەبوو هاتە نزیک تا ئەو فایلەی دەستی بدات بە ماکس ❝ گەورەم ئەوەی داوات کردبوو ❞ ماکس بێ ئەوەی سەیر بکات فایلەکەی وەرگرت و کردیەوە تا سەیری بکات .. ❝ ئەوە دەردەخات کە ئەم ماوەیە کریستۆڤەر و پیاوەکانی خەریکی شتێکن بەڵام بەشێوەیەکی نامۆ هیچ بەڵگەیەکمان لەسەر ئەوە بەدەست نەکەوت پێ دەچێت بە شێوەیەکی زۆر نهێنی کار بکەن کە یەکەوسەر شوێن پێیان ڕەشبکەنەوە
ماکس فایلەکەی خستەوە سەر مێزە شوشەکە تا سەیری رۆبێرت بکات .. ❝ بێجگە لەوە چاویان بە هیچ کەسێکی جێی گومان کەوتووە ؟ ❞ رۆبێرت کە چاوەکانی لەسەر زەوی کردبوو گرینگ نیە هەرچەند کات و ساڵ تێپەڕیبێت بەسەر ئەوەی لەژێر دەستی ماکس کاری کردووە وەک سێبەر بەڵام هێشتا ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زیاتر لە پێنج چرکە سەیری چاوەکانی بکات ❝ نەخێر گەورەم
کەسی گوماناوی ؟ وەکو کێ؟ ئانتۆنی پرسیاری کرد ❝ باشە .. دەتوانیت بڕۆیت ، ئاهـ ، وە چاودێری ئەو کچەش بکەن قسەکەی بە جێگری قوت تا رۆبێرت سەری نزم بکاتەوە و پاشان لە شوێنەکە بڕوات
ئانتۆنی برۆیەکی بەرز کردەوە و سەیری ماکسی کرد ❝ نێچیرێکی نوێ ؟ کاتێک ماکس زەردەخەنەیەکی لاری کرد و گڵاسە مەیەکەی دووبارە هەڵگرتەوە ئانتۆنی تێگەیشت ، هەندێک جار پێویست ناکات وەڵامی بداتەوە تاوەکو تێبگات سەیرکردنەکانی و ئەو زەردەخەنە شەیتانیەی بەسە ..

Twisted obsession حيث تعيش القصص. اكتشف الآن