ماکس چاوەکانی کردەوە تا هەست بە دەستانێکی بچوك بکات کە لەدەوری ملی ئاڵاوە .
زەردەخەنەیەك کەوتە سەر لێوەکانی ، هەر لەگەڵ چاوکردنەوەی ئەو دیمەنە کیوتەی بینی ..
دەستی بە ڕووخساری خۆی داهێنا تا سەیری کاتژمێرەکەی مۆبایلەکەی بکات .. لە کاتژمێر حەوت و نیو لایدابوو .
چاوەکانی گەڕاندەوە سەر ئەو کچەی کە بە ئارامی لەباوەشیدا خەوتووە . سەیری ڕووخسارە هێمنەکەی کرد
هەناسە هێواشەکانی کە دەیدا وەك ئەوەی لەباوەشی دایکی خەوتبێت نەك پیاوێك کە گەورەترین سەرکردەی مافیایە ..
دەیتوانی دەستەکانی لابدات و هەڵبستێت بەڵام ویستی کەمێك یاری لەگەڵدا بکات .
پەنجەی بەرز کردەوە تا بە ڕوومەتیدا بهێنێت بە نەرمی .. " شازادە نوستووەکە دەتەوێت دوابکەوم لە کارەکەم !"ڤێرۆنیکا چاوەکانی بە بێزاری گرژ کرد وەك ئەوەی نەیەوێت هێشتا خەبەری ببێت .
ماکس کە بینی نایەوێت هەڵبستێت لێوی نزیک کردەوە لە گوێچکەی تا بە شەیتانی بچرپێنێت .
" ئەگەر تا پێنج چرکەی دیکە چاوەکانت نەکەیتەوە ئەوە لەبیر دەکەم کە ئەمڕۆ کارێکی گرینگم هەیە و کارەکەی دوێنێ شەومان تەواو دەکەم .. ڕات چیە !؟"هەرکە ڤێرۆنیکا گوێی لەقسەکانی و نزیکی دەنگی بوو لە گوێچکەکانیەوە بەخێرایی چاوەکانی کردەوە
تا یەکەم کەس ڕووخساری ماکس لەنزیکیەوە ببینێت کە زەردەخەنەیەکی لار لەسەر ئەو ڕووخسارە سەرنجڕاکێشەی بوو .
چەند جارێك چاوەکانی تروکاند تا هەستی بەخۆی کرد لە چ بارودۆخێکدایە ..
دەستەکانی لەدەوری ملی ئاڵاندبوو و ئەوەندەش نزیک بوون لەیەکەوە کە هەستی بە هەناسە گەرمەکانی دەکرد لەسەر ڕووخساریدا .. چەند ئینچێکی کەم دوور بوون کە دەیتوانی دووبارە ماچی بکاتەوە .
وەکو دوێنێ شەو ..! دوێنێ شەو! ڤێرۆنیکا لەکۆتاییدا ڕووداوەکانی بیرکەوتەوە تا بەخێرایی لەسەر سیسەمەکە هەڵبستێت و لەوێ وەستا
ماکس ـیش لەدوایەوە هەڵسا بەڵام هێشتا لەسەر سیسەمەکە دانیشتبوو ." من ... من دەگەڕێمەوە ژوورەکەم .." ڤێرۆنیکا قسەی کرد و بەخێرایی لە ژوورەکە چووە دەرەوە تا ماکس لەدواوەی زەردەخەنە بکات
دووای ماوەیەکی کەم .. ڤێرۆنیکا و ماکس لەهۆڵی نان خواردنەکە دانیشتبوو
خزمەتکارەکان خواردنەکانیان دەهێنا بۆ سەر مێزەکە .. و ماکس ـیش سەیری ڤێرۆنیکای دەکرد لەکاتێکدا زەردەخەنەیەك لەسەر لێوەکانی بوو
سەرەڕای ئەوەی کەشەکە هێشتا کەمێك گەرم بوو بەڵام ڤێرۆنیکا فانیلەیەکی بەملی پۆشیبوو وە دەشیزانی بۆ ئەوەیە تا نیشانەکانی ملی بشارێتەوە .
أنت تقرأ
Twisted obsession
Romansaلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...