سڵاو .. بەجدی دەمویست کە هاتمەوە بۆ پارتی نوێ بێمەوە نەوەك دووبارە هەمان بەزم !
باشە بۆ کاتێک بۆ ماوەیەك لەواتپاد دوور دەکەومەوە ڕێک سەپڕایزم بۆ دەکرێت؟ سەیرە ها؟
خۆتان دەزانن دووبارە چی ڕوویداوە .. بەڵێ بۆ جاری دووەم iam not your slave لە واتپاد سڕاوەتەوە 🙂👐🏻
باوەڕبکەن بەوە وا واتپاد لەبەرچاوم کاڵ دەبێتەوە ڕۆژ بەڕۆژ !! نەك یەکجار بەڵکو دووجار ماندووبوونم بەهەوا چوو ، چی بڵێم ؟
بەتەمابووم کە هاتمەوە هەواڵێکتان بدەمێ دەربارەی نازانم چەند دەبێت بەڵام ماوەیەکە نوسەرەکە خۆی داوای ئەوەی کرد چیرۆکەکە بسڕمەوە و هەندێک هۆکاری گوت کە ئەو پەشیمان بووتەوە لە چیرۆکەکە و لەلای خۆی لایداوە دەیەوێت منیش بەهەمان شێوە لایبدەم
ئەوکات پێمگوت کە ئەم ماوەیە هەندێک مێشکم سەرقاڵە هەرکە چوومەوە واتپاد مەسەلەکە بە خوێنەرەکانم دەڵێم و چیرۆکەکە لادەدەم . بەنیازی لادانی بووم نەك سڕینەوە بەلایەنی کەم دەمویست لەلای خۆم هەڵیبگرم .. نازانم ئەگەر هۆکاری سڕانەوەکەی ئەو بووە یان هۆکارێکی دیکە بەڵام بەنیازی هێناوەی نیم و نەخێر دووبارەش داینانێمەوە چونکە ماندوو بووم .
سوپاستان دەکەم کە چیرۆکەکەتان بەدڵ بووە و خۆشتان ویستووە .. نوسەرەکەی من نەبووم بەڵام وشەکانم بۆ وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردیەوە و زۆریش شانازیم پێیەوە دەکرد و دڵخۆشبووم پێیەوە چونکە بەجدی وەرگێرانەکە جوان و پوخت بوو ..
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
لەم ماوەیە لەناو فەترەی ئیمتیحاناتم دانایەکم لێ تەواو دەبێت دانایەکی دیکەی دێتە سەر هەتاوەکو مانگی پێنج ئەوە بێجگە لە پەستانی دەروونی و کۆمەڵێک شتی تر ~ کە نەهاتوومەتەوە واتپادیش ئەوە هۆکارەکەی بووە
وە سەبارەت بە چیرۆکەکەشمان نیگەران مەبن ئەوەیان هیچی لێ نایەت و ناسڕێتەوە ..
أنت تقرأ
Twisted obsession
Romanceلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...
