˚୨୧⋆。˚ ⋆ڤێرۆنیکا POV⋆ ˚。⋆୨୧˚چەند ڕۆژێک تێپەڕی بەسەر ئەوکاتەی کریستۆڤەر کارەکەی پێ گوتم .. ئێستا خەریکم خۆم ئامادە دەکەم بۆ چاو پێکەوتنی کارەکە ، لە ڕاستیدا زۆر نیگەرانم و زۆریش دەترسم بەڵام هەرچەند ئەو بارودۆخەی کە تێیکەوتووم ترسناک و مەترسیدار بێت ناچارم کە بەهێز بم چونکە دەرخستنی لاوازی لە ساتێکی ئاوایە هیچم بۆ ناکات
جلەکانم پۆشی کە بریتی بوون لە تەنورەیەکی ڕەش کە درێژیەکەی تا سەر ئەژنۆکانم بوو لەگەڵ قەمیسێکی سپی .. قژم بە شێوەیەکی ڕێک بەستایە و بێگومان ئارایشتێکی کەمم کرد نامەوێت وا تێبگەن کە دەچم بۆ ئاهەنگ !!
کاتێک تەواوبووم جانتاکەم هەڵگرت لەگەڵ مۆبایلەکەم تا لە ماڵەوە بێمە دەرەوە و سەربکەومە سەر ئەو تاکسیەی کە چاوەڕوانی دەکردم .. بێگومان تاکسیەکی ئاسایی نەبوو ئەوەش یەکێک بوو لە پیاوەکانی کریس .. وەکو ئەوەی ئەو ئاگاداری کردمەوە لەئێستادا زیاتر ئاگادارم لە هەڵسوکەوتەکانم . زیاتر هەوڵدەدەم هاوڕێکانم ببینم ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت ، ئەو چاودێریم دەکات ! مانای ئەوەیە پێویستە تا دەکرێت خۆم بە کەسێکی ئاسایی دەربخەم ..تەنها سی خوڵەک تاوەکو گەیشتمە شوێنەکە .. ئەوەی لەبەرچاوم دەمبینی ! یەکەمجاربوو بیبینم هەرچەندە کە ماوەی چەند ساڵێکە لە میلانم بەڵام هەرگیز نەمزانیبوو کۆمپانیایەکی وا گەورە هەیە لێرە لەهەمان کاتیشدا ئەو بەڕێوەی دەبات! بەردەوام بیرم لەوە دەکردەوە لەکاتێکدا ئەو خاوەنی ئەو هەموو موڵکەیە بۆچی خۆی سەرپەرشتی ئەو کۆمپانیایە دەکات ؟ لەکاتێکدا دەیتوانی وا لە کەسێکی دیکە بکات ئەو کارە بکات !! بێگومان بۆ ئەو پرسیارە چەند وەڵامێک بە مێشکمدا هات .. یەکێکیان ئەوەبوو .. لەژێر ئەم کۆمپانیایە شتێک هەیە ! یان دەیەوێت خۆی بە کەسێکی ئاسایی دەربخات ، بازرگانێکی ئاسایی نەک یەکێک لە سەرکردەکانی مافیا !!
بەهەرحاڵ لە ئێستادا کاتی ئەو جۆرە بیکردنەوانە نیە .. لە تاکسیەکە هاتمە خوارەوە و بەرە و دەرگای چوونە ژوورەوەی کۆمپانیاکە ڕۆیشتم .. لە هۆڵە گەورەکە نەخشەیەک داندرابوو بێگومان ئێرە ئەوەندە گەورەیە نەخشەیەکت پێویستە بۆ ئەوەی بزانی بۆکام ئاراستە دەڕۆیی
ئەوەی کریس پێی گوتم کە کارەکەی من لە نهۆمی چوارەمە ! لەبەشی HR .. بەڕاستی نازانم بۆچی لەم بەشەم لەکاتێکدا ئەوەی من چەند ساڵە دەیخوێنم finance ـە !
دەستم نا بە دوگمەی بەرزکەرەوەکە تا بمبات بۆ نهۆمی چوارەم . تەواوی کۆمپانیاکە حەوت نهۆمە .. بەڵام بۆچی من لە نهۆمی چوارەمم لەکاتێکدا ئەو لە نهۆمی حەوتەمە؟ بەڵام کە گەیشتم بە شوێنەکەم ئەوکاتە زانیم بۆچی .. هەمووان لە نهۆمی چوارەمەوە بەرەو نهۆمەکانی دیکە دەچن واتە پێنج و شەش و حەوت .. واتا کاتێک لە نهۆمی یەکەمەوە دێیتە سەرەوە بەرزکەرەوەکە لە چوارەم دەوەستێت دواتر لە چوارەمەوە دەچیتە ناو بەرزکەرەوەیەکی دیکە بۆ نهۆمەکانی دیکە !! لە ڕاستیدا یەکەمجار شتی وا ببینم زۆر سەیرە !
![](https://img.wattpad.com/cover/370289733-288-k486013.jpg)
أنت تقرأ
Twisted obsession
Romantikلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...