⊹₊⋆.˚୨୧⋆.˚₊ ⊹
ڤێرۆنیکا کە بۆ ماوەیەک سەیری چاوەکانی ماکس ـی دەکرد کە خەریکە دەیسوتاند " دەمەوێت پرسیارێک بکەم ماکس " بە بوێریەوە سەیری دەکرد
چاوەکانی بۆ چەند چرکەیەکی کەم لادا و پاشان گەڕاندەوە سەری " من چیم بۆ تۆ ؟ " پرسیارەکەی وای لە ماکس کرد کەمێک برۆی گرژ بکات
" لەلام گرینگ نیە کە چی دەڵێیت بەڵام دەمەوێت بزانم "
ماکس بۆ ماوەیەك هیچی نەگوت تەنها سەیری دەکرد بەڵام ڤێرۆنیکا شتێکی لەچاوەکانی بینی کە وایکرد بیەوێت هەنگاوێکیش بێت بۆ دواوە بگەڕێتەوە بەڵام بەداخەوە کە دواوەی دەرگابوو
ماکس زەردەخەنەیەکی لاری کرد و دەستێکی لە گیرفانی دەرهێنا تا بەرزی بکاتەوە بۆ نزیک ڕووخساری ڤێرۆنیکا کە وا هەستی کرد زلەی لێ دەدات و چاوەکانی داخست بەڵام هەرکە هەستی بە بەرکەوتنێکی هێواش کرد لەسەر ڕوومەتی کرد چاوەکانی بەهێواشی کردەوە
بە نەرمی سەری پەنجەکانی هێنا بەسەر پێستی ڕوومەتی تا گەیشتە لای چەناگەی و بە پەنجە گەورەی پەنجەی هێنا بەسەر لێوی خوارەوەی
" پێموایە کە زۆر لە ڕادە بەدەر نەرم بووم لەگەڵت .. خەریکە ڕەفتارەکانت سنور دەبەزێنن "
قسەکەی وایکرد ڤێرۆنیکا هەست بە ترسێک بکات لە ناخیەوە
" بۆ وەڵامی پرسیارەکەشت پێویست ناکات بزانیت "
چاوەکانی بە سەرسوڕمان فراوان بوون و ویستی قسەبکات بەڵام پەنجەی ماکس لەسەر لێوەکانی بێدەنگی کرد
" هوشش ! ئەوە بەسە کە ئەمڕۆ بەبێ ڕێگەپێدان و پرسی من چویتە دەرەوە ، لێمەگەڕێ ئەم زمانە درێژەت توڕەم بکات و توشی کێشەت بکات خۆت باش دەزانی ئەگەر توڕە ببم چی ڕوودەدات ڤێرۆنیکا "
کۆتایی قسەکەی وەکو ئاگادارکردنەوە و هەڕەشەیەك گوت کە وای لە جەستەی کرد بلەرزێت چۆن ئەم پیاوە بێ ئەوەی دەستیشی لێ بەرز بکاتەوە تەنها بە سەیرکردن و قسەکانی دەیتۆقێنێت.
ماوەی چەند چرکەیەك و ماکس لێی دوور کەوتەوە تا پشتی لێ بکات " ئێستاش بڕۆ دەرەوە و بەو ئانتۆنیە نەفرەتیەش بڵێ کە لەدواوەی دەرگاکە وەستاوە بێتە ژوورەوە !"
ڤێرۆنیکا دەرگاکەی لەدوای خۆیەوە داخست و سەیری ئانتۆنی کرد کە وەکو ئەوەی ماکس گوتی لەبەر دەرگاکە وەستابوو و دەستەکانی خستبووە پشتیەوە
زەردەخەنەیەکی کرد هەرکە ڤێرۆنیکای بینی ..
" ماکس گوتی بچیتە ژوورەوە "
" کەواتە نۆرەی من هات .." بە هێمنی قسەی کرد و پاشان بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت
" ئەو توڕەیە .." ڤێرۆنیکا قسەی کرد تا ئانتۆنی بۆ کۆتا جار پێش ئەوەی دەرگاکە بکاتەوە سەیری بکات " بڕوام پێبکە لەوە خراپتریشم بینیوە لێی .. نیگەران مەبە نامکوژێت " کۆتایی قسەکەی بە تۆنێکی گاڵتەییەوە گوت و زەردەخەنەی کرد و لەپاشاندا چووە ژووەرەوە.
أنت تقرأ
Twisted obsession
Romanceلەچیڕۆکە خەیاڵیەکان و کتێبەکان بەردەوام ناوی " مافیا و پیاوە خراپەکانم " دەبیست و دە بینی .. زۆرێک لە خەڵک کە ئەو ناوە دەبیستن خۆیان بەدوور دەگرن دەترسن یان ڕادەکەن یان دوعا دەکەن کە کەسانی لەم شێوەیە هەرگیز نەیەتە سەر ڕێگایان ! بەڵام من .. بەپەرۆش...
