· 1 ۩ New School ·

13.2K 881 91
                                    

༺✿༻



« JINHEE's POV »


❞دەتوانی بڵێی من Kjم؟❝لە بێ ئومێدیدا پرسیم.
لەم کاتەدا چوارچێوەیەکی ڕاستکردنەوەی ددنانه ساختە و چاویلکەیەکی گەمژانەم پێوەیە، هەروەها بێ میکیاژ.
بەڵێ،Kj ناوی سەر ستەیجە ئەگەر بەلاتانەوە سەیر بوو.


❞بۆ هەزار جار نەخێر❝بەڕێوبەرەکەم هاواردەکات.
❞ئێستا دابەزە، ئەگەر دوا بکەوم JYP هەردووکمان دەکوژێت❝وتی و منی دابەزاند لە ئۆتۆمبێلەکە و بە خێرایی ڕۆیشت.
خوایە، ئەو خێراییەی لە چییە لەبەر خۆمەوە وتم کاتێك لەبەردەم دەرگای سەرەکی بووم.


❞ئەوەیە جین هیی، ئەوە ژیانی قوتابخانە نوێیەکەتە❝هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا.
هیوادارم هیچ کەسێك نەمناسێتەوە یان شتێکی لەو بابەتە ئەگەر نا دواتر جارێکی تر وەك قوتابخانە کۆنەکەم کۆتایی دێت، قسەکردن لەسەر ئەوە تووشی موچوڕکەم دەکات، بیرکردنەوە لەوەی کە ژمارەیەکی زۆر دان پێدانانی خۆشەویستیم ڕەتکردووەتەوە هەموو ڕۆژێك، هیچ نهێنییەکت نییە، هاوڕێی ساختە، هەروەها ئاماژەم بەوەدا کە هەندێك لە ساسانگەکان هەوڵیاندا بمڕفێنن؟


بەڵام ئەم جارە جیاواز دەبێت! لە کۆتاییدا ژیانێکی ئاسوودەم دەبێ لە قوتابخانە، بێ بیرکردنەوەی زۆر.
چوومە ناوەوە هەروەها ئەو کاغەزەشم پێ بوو کە ژمارەی پۆلەکەمی لەسەرە.
ئەم قوتابخانەیە باشە، پاك و خاوێنە هەروەها پێم وابێت ڕێك و پێکە. بە ڕێڕەوی هۆڵەکەدا ڕۆیشتم پڕ بوو لە قوتابی، وادەرناکەوێت کەسیان بمناسنەوە.


❞پففف گەمژە❝گوێم لە کچێك بوو وتی کاتێك سەیری منی کرد دواتر هاوڕێکی دەستی کرد بە پێکەنین، تەنها شانم جوڵاند و بەردەوام بووم لە ڕۆیشتن، ئەوەی تێبینیم کرد ئەوە بوو کە کچەکانی ئێرە تەنوورەی کورتیان لەبەرە کە زۆر کورتترە لە ڕادەی پێویست، بەڵام هەرچۆنێك بێت، ئەوە هیچ پەیوەندی بە منەوە نییە.


🔔


ئاهـ نەفرەت هێشتا پۆلەکەم نەدۆزیوەتەوە J-17....
ئەو جەهەنەمە لەکوێیە، دوای چەند خولەکێك لە ڕاکردن، لەکۆتاییدا پۆلەکەم دۆزییەوە، سوێند دەخۆم ئەم قوتابخانەیەزۆر گەورەیە، بە تووڕەیی دەرگاکەم کردەوە...پۆلەکە ئاژاوەیەك بوو بۆ خۆی، تەنانەت کەس تێبینی نەکرد کە هاتمە ژوورەوە.


Bruhh


❞ئــ...ئایا تۆ قوتابییە گواستراوەکەی؟❝مامۆستاکە وتی.


❞بــەڵــێ❝وەڵامم دایەوە.


❞باشە، قوتابییەکان بێدەنگ بن❝وتی، لە کۆتاییدا قوتابییەکان سەیری منیان کرد، بەڵام وادیارە تەنانەت گرنگیشی پێ نادەن.


❞قوتابییەکی نوێمان هەیە، تکایە خۆت بناسێنە❝مامۆستاکە سەیری منی کرد.


❞نــ-ناوم کیم جین هیی'ە❝ئەی خوایە بۆ زمانم تەتەڵەی کرد❞من قوتابییەکی نوێم هیوادارم بەباشی مامەڵەم لەگەڵ بکەن❝قسەکانم تەواو کرد و وەك ڕێزێك خۆم دانواند.


گوێم لە هەندێك لە قوتابییەکان بوو منگەمنگیان دەکرد❞هیچ کەس بەلایەوە گرنگ نییە❝


❞باشە، جین هیی، من خاتوو لیی'م فەرموو لەوێدا دابنیشە❝دەستی بۆ جێیەکی بەتاڵ درێژ کرد لەداوە لە نزیک پەنجەرەکە.


❞سوپاس❝سەرم دانواند و دواتر چووم بۆ لای مێزەکەم، دەتوانم هەست کەمی هەوا بکەم لە دەورو بەرم کاتێك دانیشم، وادەردەکەوێت کچەکان سەیرکردنێکی ناشرین سەیرم دەکەن نازانم هۆکارەکەی چییە.


شتەکانم دەرهێنا لە جانتاکم و ئامادەبووم تێبینییەکانم بنووسم، یەك جاری تر سەیری دوروبەری خۆم کرد لە پۆلەکەدا تێبینی ئەوەم کرد کە کچەکان سەیری هەمان شوێن دەکەن، منیش شوێنی سەیرکردنەکەی ئەوان کەوتم و خۆم بینییەو سەیری کوڕێك دەکەم کە لە تەنیشتم دانیشتووە، سەری خستبووە سەر مێزەکە، پێم وابێت خەوتووە، یااااا پێکەنینی کچەکان زۆر بێزارکەرە.


کوڕەکە لەناکاو سەری بەرزکردەوە وایکرد تووشی شۆك بم، دەنگی فانەکچەکان بەرزبووەوە، ئایا ئەو بەناوبانگە یان چی؟


❞سەیری چی دەکەیت؟❝دەنگێکی ساردوسڕ منی لە بیرکردنەوکانم دەرهێنا،نەفرەت، لە بیرکردنەوەیەکی قوڵدا بووم تەنانەت تێبینیم نەکردبوو سەیر ئەوم کردووە.


واو ئەو زۆر جوانە، جلەکانی بێ لۆچە وای دەردەخات زۆر باش دەرکەوێت...بە نەفەرەت بێت جین هیی وەرەدەرەوە لەو بیرکدنەوانە!


❞تۆ کەڕی؟ بەس سەیری من بکە❝وتی بە بێزارییەکی ئاشکرا لەو کاتەدا.


ئۆو ئەوە زۆر بێ شەرمە.


« TAEHYUNG's POV »


❞تۆ کەڕی؟ بەس سەیری من بکە❝وتم، سوپاس بۆ مامۆستا ئێستا دەبێت کێشە لەگەڵ کچێکی تر دروست بکەم .


❞پفففـ❝چاوی وەرگێڕا.
چی؟ ئەو گەمژەیە چاوی لەمن وەرگێڕا؟ بە جەهەنەم.


دوای ماوەیەك، مامۆستا دەستی کرد بە وانەکە دواتر سەرنجم دا هەمووان تێبینی دەنووسن.
سەیری ئەو گەمژەیەم کرد وادیارە نوێیە بۆیە بەو شێوەیە ڕەفتار دەکات، گرەودەکەم کاتێك دەزانێت من کێم و زانیاری دەربارەم دەزانێت، دەست دەکات بە سوڕانەوە بە دەورمدا وەک هەموو ئەو کچانەی ئێرە.


لەو کاتەدا، دەفتەرەکەم فڕێدایە سەر مێزەکەی ئەو، هەست ناکەم ئەمڕۆ حەز بکەم تێبینی بنووسم، سەیری دەفتەرەکەی کرد و دواتر سەیری منی کرد دیار بوو شێوا بوو.


❞تێبینیەکان بنووسە❝داوام لێ کرد.
بەردەوام بوو لە سەیرکردنم وەك ئەوەی شێت بم دواتر گەڕایەوە سەر ئەو کارەی کە پێشتر دەیکرد.
پێم وابێت ئەم کاتە بۆ سەرخەوێك باشە.



━─━────༺✿༻────━─━
.
.
.
.
.
WORD COUNT : 651

𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now