· 3 ۩ I Hate You ·

3.6K 654 19
                                    

༺✿༻

« TAEHYUNG's POV »

دەبێت زەنگەکە بەم زووانە لێبدات هەروەها کوڕەکان بڕیاریان داوە بچن بۆ سەربانی قوتابخانە، بۆیە منیش دەچم بۆ شوێنێك بەتەنها بم، لە ڕاستیدا دەمەوێت خۆم لەم کافتریایە ڕزگار بکەم، ئەم کچانە زۆر بێزارکەرن.
❞کوڕینە سەیر بکەن❝نامجون وتی.

❞تۆ تەنها ناشرینێکی لاوازی، تەنانەت بیریش لە تایهیۆنگ نەکەیتەوە، وام لێ مەکە بتگرم بۆیە نەت بینم قسە لەگەڵ ئەو بکەی!❝سەیرم کرد و بینیم لاورا ئەوەی وت، دواتر بینیم ئەو گەمژەیە لە ناو دەستی دوو کچدایە.
لەو کاتەدا دەمویست بڕۆم گوێم لە یەکێک بوو هاواری کرد.

❞قسەی لەگەڵ بکەم یان نا ئەوە کێشەی تۆیە! کەسانی وەک تۆ نابێت بێنە ناو ئەو بابەتەوە!❝

ئەی هاوار ئەو کچە نازانێ ترسان چییە.
❞ئــۆۆو نـەفــرەت!❝هۆبی وتی و ئەوەی دواتر بزانم ئەو گەمژەیە لێدانی خوارد.

❞ئەوە ئێوە چی دەکەن کچینە؟!❝هاوارم کرد کاتێ بەرەو ڕووی ئەوان دەچووم BTSیش لە دوامەوە بوون.

نازانم لە بەر چی ئاوا پەرێشان بووم.

❞ئــ-ۆ-پـ-ا❝لاورا کە زمانی تەتەڵەی دەکرد وتی، چاوی فراوان بوو وەک ئەوەی خێوی بینی بێت، دوو کچەکەی تر وازیان لە گەمژەکە هێنا کاتێ منیان بینی.

❞ئۆپا، ئەو بێ شەرمە بۆیە تەنها هەوڵمدا وانەیەکی فێر بکەم❝دەستی گرت بە قۆڵمەوە، یەکسەرە لە خۆمم دوورخستەوە، ئەو کەسێکی چەند دوو ڕووە.

❞بڕۆ نامەوێ دەم و چاوت ببینم❝لە ڕاستیشدا نامەوێ.

❞بەڵام ئۆپـ─❝

❞بـــڕۆ!❝هاوارم کرد و دوورکەوتەوە، سەری داخست و ڕۆیشت دوو کچەکەش لە دوایەوە.

❞هەروەها جارێکی تر دەستی لێ نەدەیت❝دوای ئەوە بە تەواوی ون بوون، من هێشتا لێرەدا وەستاوم چاوەڕوانی سوپاس دەکەم لەو، بەڵام ئەو هیچی نەوت.

❞تۆ باشی؟❝جین پرسیاری لێ کرد.

❞من باشم❝بە ساردی وتی، ڕوومەتەکانی سوور بوو بوونەوە بەهۆی ئەو زللانەوە وای لێ کردم نیگەران بم.

❞ناوت چییە؟❝جیمین لێی پرسی، ئەییش بۆچی ئەو پرسیارە دەکات❞جــ-جین هی...کیم جین هیی❝ وەڵامی دایەوە و لۆکەرەکەی کردەوە.

جین هیی...ناوێکی خۆشە.

❞کوڕینە ئێوە دەبێت بڕۆن❝بە هێمنی وتی.

𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now