· 45 ۩ Cheating [Final] ·

4.7K 533 97
                                    

༺✿༻


*دوای شەش ساڵ*







« JINHEE's POV »

❞ ئاااا...❝ئاهێکم هەڵکێشا و لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتم.


کەمێك دەبێت گەڕاومەتەوە لە وێنەگرتنی ڕیکلامە بازرگانییەکەم کە چوار کاتژمێری خایاند.



مۆبایلەکەم هەڵگرت و یەکسەر وەك هەمووکات ئینتەرنێتەکەم ئیش پێکرد، توویتەرەکەم کردەوە و چوومە سەر نامەکان.
...تایهیۆنگ...ئەو هێشتا وەڵامی نامەکانی منی نەداوەتەوە...


ئەوە شەش ساڵە بەیەکەوەین وەك ئەوەیە کە یەکەم مانگمان بێت.
بەڵام...ئەم چەند رۆژە شتێکی نامۆ لە ڕەفتارەکانیدا دەبینم.


دەزانم زۆر کاتمان نییە تا یەکتر ببینین بەهۆی ئەوەی من بەرنامەکانم زۆرن وە ئەویش خەریکی کۆمپانیاکەی باوکییەتی...بەڵام نابێت مەحاڵە هەستەکانی گۆڕابن مەحاڵە؟


سەرم ڕاوەشاند، لەوانەیە من زیاد لە پێویست بیر بکەمەوە.


تایJrم لەباوەش کرد و مۆبایلەکەم کوژاندەوە.


هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی...شتانێکی زۆر لەم چەند ساڵەدا ڕوویاندا، هەموومان زانکۆمان تەواو کرد و ئێستا هەر یەکەمان کاری خۆی هەیە.
ئەندامەکانیBts هەموویان لە کۆمپانیایی خێزانەکانیانن لەکاتێکدا من و بامبام و یۆگیوم بەردەوامین لە کارەکەی خۆمان وەك هونەرمەند.
جین و می یۆنگ هێشتا بەیەکەوەن هەروەها جیمین و یوجینیش.


دەنگی زەنگی مۆبایلەکەم منی لە بیرکردنەوەکانم پچڕاند، هیوادارم تایهیۆنگ بێت!


مۆبایلەکەم هەڵگرت، لایەکی لێوم خوارکردەوە...
می یۆنگ بوو...


📱من:- سڵاو می یۆنگ...

📱می یۆنگ:- سڵاو...جین هیی...

📱من:- تۆ باشی؟! دەنگت چییەتی؟!

📱می یۆنگ:- ...جین هیی...بەڵێن بە من بدە کە هێمن بیت، باشە؟!

📱من:- هێمن بم؟ بۆچی؟ من هێمنم! پێم بڵێ، شتێك ڕوویداوە، ئازارت هەیە؟!

📱می یۆنگ:- ...نەخێر...بەڵام...

📱من:- ...بــەڵام چـــی؟

📱می یۆنگ:- ...جین هیی، من لەگەڵ جین چووینە دەرەوە ئێستا هەروەها...تایهیۆنگمان بینی دەستی لەسەر کەمەری چەند کچێك بوو، ویستمان لەو کاتەدا ڕاست لێی بدەین! هەروەها ئێستا کچەکەی بردەوە ماڵەکەی خۆی!

📱من:- ...تۆ...گاڵتەناکەی...لـ-لەوانەیە ئەو نەبێت...لەوانەیە لێت تێکچووبێت بێت...

𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now