· 25 ۩ Baby ·

2.6K 489 42
                                    

༺✿༻




« JINHEE's POV »

❞دایکە بەیانیت باش❝چوومەخوارەوە و ماچێکی ڕوومەتی دایکم کرد پێش ئەوەی دانیشم.


❞ئەمڕۆ کچەکەم دڵی خۆشە❝باوکم وتی لەو کاتەشدا خەریکی خوێندنەوەی گۆڤار بوو کە وێنەی گروپەکەی ئێمە لە دواین لاپەڕەی گۆڤارەکەش هەبوو.


❞شتێك بووە؟❝دایکم پرسی.


❞هیچ نییە، تەنها ئەمڕۆ هەست بە دڵخۆشی دەکەم❝چونکە لە کۆتاییدا من و تایهیۆنگ بووین بە خۆشەویست.


❞ئۆو، هەروەها دەکرێت چیتر پۆستەرەکانم هەڵنەواسین؟❝پرسیم.


❞بۆچی؟ بەدڵت نییە؟ زۆر جوان دیاری لەو پۆستەرانەدا❝پرسی.



❞من تەنها...هەست دەکەم کە زۆر بینراوە، هەروەها هێشتا نامەوێت کەس بە ناسنامەکەم بزانێ، کە دەرچووم دووبارە هەڵیواسنەوە❝لەڕاستیدا پلانێکم هەیە کە خۆم ئاشکرا بکەم بۆ تایهیۆنگ و Bts مانگێکی تر ئاوا...
سەریان دەسوڕمێت وایە؟





« NO ONE's POV »

❞باشە! لێیاندەکەینەوە❝دایک و باوکی ڕازی بوون.

🔔🚪


❞ئەوە هات! ❝جین هیی هاواری کرد وە کۆتا پارچەی خواردنەکەی ناو دەمی دەجوی دواتر یەکسەر دەستی برد بۆ جانتاکەی و هەڵیگرت.


❞ بـــای! ❝ماڵئاوایی لەدایك و باوکی کرد وە وەک ئەوەی پێشتر پێڵاوی لە پێ نەکردبێ پێڵاوەکانی لە پێ کرد و دەرگاکەی کردەوە.


❞بە هیوای کاتێکی خۆش لە قوتابخانە!❝دایك و باوکی وەڵامیان دایەوە.


هەرکە دەرگاکەی کردەوە تایهیۆنگی بینی وەستاوە.


❞بەیانیت باش ئازیزەکەم❝تایهیۆنگ بە زەردەخەنە لاکێشەکەی زەردەخەنەی بۆ کرد جین هیی هەستی بە گەدەی دەیەوێ بچێتەوە یەك.


❞بەیانیت باش تای!❝وتم.


هەردووکیان بەرەو قوتابخانە دەڕۆیشتن، دەستی یەکیان گرتبوو باسی کۆتایی هەفتەکەیان دەکرد کە چۆن بووە، جین هیی شتی زۆری نەبوو تا بیڵێ چونکە هەموو ئەوەی کردبووی ڕاهێنان و پڕۆگرام و چاوپێکەوتن بوو.
کاتێک گەیشتنە بەردەم دەرگای سەرەکی قوتابخانە، هەموو ئەوانەی ئەوێ ئاڕاستەی سەیرکردنەکەیان بۆ لای ئەوان گۆڕی.


❞ ئۆو، ئەوان دەستی یەکتریان گرتووە! ❝
❞ ژووان دەبەستن؟! ❝
❞ نا نەفرەت وایە ژووان لەگەڵ ئەو گەمژەیە دەبەستێ! ❝
❞ من یونام بەدڵ نەبوو، بەڵام دانی پیادەنێم تایهیۆنگ ئۆپا لەگەڵ ئەو بوایە باشتر بوو نەك گەمژەیەك! ❝
❞ ناتوانم باوەڕبکەم! تایهیۆنگ ئۆپا بەوەوە گرتوویەتی! ❝


𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now