༺✿༻
« TAEHYUNG's POV »
گەڕامەوە بۆ پۆل کاتێك کاتی پشووی نێوان وانەکان تەواو بوو، بەڵام هەموو ئەوەی کە کردم لە پۆلدا ناردنی نامە بوو بۆ جین هیی...کە وەڵامی نەبوو.
کۆتا زەنگ لێیدا، قوتابییەکان خۆیان ئامادەکرد بۆ ڕۆیشتن، بەڵام من هێشتا بێ هیچ ڕۆحێك لە شوێنەکەی خۆم دانیشتووم و سەیری بۆشاییەك دەکەم.
پاش کەمێك هەمووان ڕۆیشتن لەنێوانیاندا بامبام و یۆگیومیش، منیش دواتر لە شوێنەکەی خۆم هەستام و لە جێیەکەی جین هیی دانیشتم، هەستەکە ئەفسوناوی بوو، وەك ئەوەی هەست بە گەرمی ئەو بکەم لەسەر قۆڵەکانم، بۆنی عەترەکەی کە بۆنی گوڵی لێدەهات، وە چاویلکە گەمژانەکەی.
هاتمەوە دنیای ڕاستی و لە خەیاڵەکەم وەستام کاتێك دەنگێک هات.
❞ ئـۆپـا! ❝دەنگێك هات و کەسێك دەرگاکەی کردەوە، یونا بوو.
~~~~~~~~~~~~~~~
❞وەك هاوڕێی ئەو، دەزانم هەرگیز جین هیی شتی وا ناکات، ئەوە یونا بوو خۆی ئەوەی دروست کردوو تاوانەکەی خستە سەر جین هیی، ئەو جێ دەستانە هی یونا خۆی بوو❝
~•~
❞ئەگەر تۆ باوەڕ بە من و جین هیی ناکەیت، کەواتە بڕۆو لە یونا خۆی بپرسە، ببینە بزانە چی هەیە بۆ وتن❝قسەکانی بامبام هاتنەوە مێشکی.
~~~~~~~~~~~~~~~
لەوانەیە کاتی من بێ تا ڕاستییەکەم بۆ دەربکەوێت.
❞ئۆپا چی دەکەیت لێرە؟!❝یونا پرسی و نزیك بووەوە.
❞هەوڵدەدەم قسە لەگەڵ جین هیی بکەم نامەی بۆ دەنێرم❝وتم.
❞بۆچی پەیوەندی پێوە دەکەیت؟❝یونا برۆکانی گرژ کرد❞ئەو ساختەچییە، ئەو تۆی هەڵخەڵەتاند، بیرت نایەت؟❝
ئەو منی هەڵنەخەڵەتاند...ئەوە گەمژەییەکەی خۆم بوو کە وای کرد باوەڕ بکەم کە هەڵیخەڵەتاندووم.
❞هەرگیز جارێکی تر بە ساختەچی ناوی نەهێنی❝وەڵامیم دایەوە.
❞ئۆپا، بەڵام ئەو!❝یونا کەللة ڕەقی کرد.
❞ئەوە بووەستێنە یونا! من هەموو شتێك دەزانم!❝پێم وت.
❞ئۆپا، تۆ باسی چی دەکەی؟❝یونا چاوی بە خێرایی دەتروکاند.
❞تۆ ساختەچییەکەی، ساختەچێتیت کرد، وایە؟❝بە تووڕەیی وتم.
❞ئۆپا، سـ-ساختەچێتی چی؟!❝زمانی تەتەڵەی دەکرد.
YOU ARE READING
𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)
Fanfictionچی ڕوودەدات لە ڪاتێڪدا ڪچێڪ نهـێنییەڪی گەورە لە پشتی چاویلڪە ساختەڪانییەوە دەشارێتەوە؟ ▪️ئەم چیرۆکە ئینگلیزییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : Suga_Kim@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ C O M P L...