· 15 ۩ Vacation 2 ·

2.7K 518 26
                                    

༺✿༻


« RM's POV »

دەمزانی هەستم بۆی هەیە، دەمزانی ئەوم بەدڵە هەروەها دەزانم ئەو باشترین کەسە بۆ من.
ویستم پەیوەندییەکەمان بچێتە قۆناغێکی ترەوە،
دەمەوێت پەیوەندییەکەمان زیاتر بێت لە هاوڕێیەتی.


بڕیارمدا ئەوەی کە دەمەوێت پێی بڵێم.
جین هیی...هێێ! تکایە بڵێ بەڵێ!.


« JINHEE's POV »

بەتەنها لە ژێر ڕووناکی مانگ دانیشتووم، ڕاپمۆن پێی وتم کە لە لای مەلەوانگەکە چاوەڕێی بکەم، ئەو وتی کە شتێکی هەیە دەیەوێت پێمی بڵێ، بەلامەوە سەیرە ئەبێ چی بێت؟


❞بوووووووو!❝


❞هـێـی!❝لە ترسا بازم دا❞هێی! ئەوە لەبەر چی بوو!❝


❞ببوورە، تەنها ویستم بتترسێنم❝زەردەخەنەی کرد...چاڵی ڕوومەتی زۆر جوانە کاتێ زەردەخەنە دەکات.


❞دەتـوانـم؟❝دەستی بۆ تەنیشتی من ڕاکێشا بۆ ئەوەی لە تەنیشت من دابنیشێت.


❞بـێـگـومـان❝بێ دوودڵی پێم وت.
دانیشت لە تەنیشتی منەوە دواتر سەیری ئاسمانی کرد.


❞ئەمشەو ئەستێرەکان زۆر جوانن❝ئەوەی وت...
چاوەکانی دەبریسکانەوە.

❞ئـ، جوانن❝منیش سەیری ئاسمانم کرد.


❞بەڵام وەك تۆ جوان نین❝لەناو ئەو قسەیەی کرد،
نەفرەت سووربوومەوە!


❞ئەو قسە بێ مانایە چییە!❝گاڵتەم کرد.


❞نەخێر! بەڕاستمە! تۆ جوانترین کچی تا ئێستا بینیبێتم!❝


سەیری ئەوم کرد. نازانم دەبێت چی بڵێم، گفتوگۆکە بەرەو سەیری دەچێت...


❞جین هیی❝بانگی منی کرد.


❞بـەڵـێ؟❝


❞دەمەوێت شتێکت پێ بڵێم!❝وتی، هەروەها قژی بە شەرمنی شێواند.


❞فەرموو! بیڵێ❝


❞لەوانەیە لەناکاو بێت...بەڵام...❝
❞من...من تۆم بەدڵە!❝دانی پیانا بەڕاستی باوەڕم بە وشەکانی نەکرد کە دەیوت.


❞لەو کاتەوە کە یەکەم جار گوێم لە ڕاپەکەت بوو، لەو کاتەوە کە بووی بە بەشێک لە ئێمە تا ئێستا، هەر کاتێک تۆ دەبینم دڵم سەری لێ دەشێوێت...بۆیە بڕیارم دا دانی پیا بنێم؟❝


❞جین هیی...دەبیت بە خۆشەویستم؟❝دواتر جارێکی تر سەیری کردم بە چاوەکانی کەدەبریسکانەوە.


𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now