· 19 ۩ Girlfriend ·

2.5K 499 28
                                    

༺✿༻



« JINHEE's POV »

❞ هێی! ئەوە، ئەوە بووەستێنە!❝دەستی تایهیۆنگم بە تووندی دوورخستەوە لەخۆم...لەوە ناخۆشتر نییە کەسێک پاڵت پێوە بنێ کاتێک دەتەوێ تەرکیز لەسەر وانەکەت بکەیت.
❞بووەستە!❝کەمێک دەنگم بەرزکردەوە بەڵام بەس بوو بۆ ئەوەی مامۆستا سەرنجی مامۆستا ڕاکێشێت...خاتوو لیی بەچاوی هێمای بۆ کردم کە بێدەنگ بم.


❞ هـێـی ❝بە چرپە وتم❞تۆ هەمووکات من دەخەیتە کێشەوە!❝تایهیۆنگ هیچی نەکرد تەنها زەردەخەنە لاکێشەییەکەی دەرخست...ئەوە دیسان وای کرد، خۆی خۆشەویست دەردەخات، تووشی ناڕەحەتی دڵی کردم.


❞تێبینییەکانم بۆ بنووسە❝ئێستا ئەوە هەوڵدەدات بە ساردی مامەڵە بکات دەفتەرەکەی هەڵدایە سەر مێزەکەی من، هەمان شوێن و هەمان ئەو دەفتەرە بوو کە یەکەم ڕۆژی قوتابخانە فڕێی دایە سەر مێزەکەم.
ئەو دەفتەرە ئێمەی بەیەك گەیاند و یەکترمان ناسی.



❞دەتەوێ بمریت؟!❝بە گاڵتەوە وتم و سەیری ئەوم کرد .


سەیری ڕاوەشاند هەروەها پێدەکەنی بێ وەستان
❞تەنها گاڵتەم کرد!❝




« TAEHYUNG's POV »

❞دیسان هێلکەکەی من دەخۆیت!❝جین هیی ویستی هێلکەکەی لەمن بپارێزێ بەڵام زۆر درەنگە! ئێستا لە ناو دەممدایە...ویستم زمانم دەرکەم وەک گاڵتەپێکردن بەڵام ئەو بە هێواشی بۆکسێکی دا لە گەدەم، وای کرد تف لەدەمم بێتەدەرەوە.


❞ هـێـی! ❝هاواری کرد.


❞ئەوەش حەقی ئەوەی خواردنەکەمت خوارد❝زەردەخەنەی کرد.


❞دوو خۆشەویستمان هەیە دووبارە دەمەقاڵێ دەکەن❝لەو کاتەوە کە پێم وتوون بە جین هیی دەڵێم کە خۆشمدەوێ نەوەستاون لە گاڵتەپێکردن بە من و جین هیی.


❞خۆشەویستی چـی!❝زمانی تەتەڵەی دەکرد و چاوی بە خێرایی دەتروکاند...ئۆۆو کەسێک لێرە شەرم دەکات.


❞بەم─زووانە─دەبن─بە─خۆشەویست❝می یۆنگ چاوی داگرت و ئەوانی تریش پێکەنین.
ئایگۆۆۆۆ، ڕوومەتی منیش دەستی کرد بە سووربوونەوە لە شەرما...


بەڵام پێکەنینەکەیان بەرەبەرە نەما...


❞...هیون❝جۆنگکوك هەوڵیدا شتێکم پێ بڵێ، بەڵام دوای ئەوە ئەوەندەی بزانم هەموو شتێک ڕەش بوو.


بۆنی عەترێك هات، بۆنێکی نەناسراوە، بۆنی عەتری کچە، کچێک بە دەستی چاومی گرتبوو.


❞ئەوە کێیە؟!❝پرسیم، بێگومان جین هیی نییە.


❞ سڵاو...ئۆپا!❝ئەوە دەنگی کچە.


𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now