· 2 ۩ Jerk ·

3.9K 669 48
                                    

༺✿༻

« JINHEE's POV »

🔔

❞ئـــــاااا❝قۆڵەکانم درێژکرد وەك نیشانەی بێزاری و دواتر دەستم کرد بە ڕۆیشتن، لە کۆتاییدا کاتی پشووە! ئەوەی تێبینیم کرد.

ئەو گەمژەیە هەستاو دەفتەرەکەی لەسەر مێزەکەم هەڵگرت، بێ قسەکردن ڕۆیشتمە دەرەوە بەرەو کافتریا.

لە شوێنێکی بەتاڵ دانیشتم ، سندوقی خواردنەکەم دەرهێناو چێژم لە خواردنەکە بینی، سەیری دەوروبەرم کرد، ئەوانەی تر قسەیان لەگەڵ هاوڕێکانیان دەکرد ئەوەش وای لێکردم هەست بە تەنهایی بکەم، لە ڕاستیدا وایە چونکە ناتوانم هاوڕێیەتی کەس بکەم.
❞ئەی خوایە، BTS وا دێن هاوڕێیان❝کچێک وتی و پاش کەمێك کافتریا هەمووی بوو بە فانەکانی ئەوان....تووشی سەرئێشەم دەکەن.

هەروەها BTS چییە.....واته لە پشت دیمەنەکە!؟

هەمووان لەپڕدا بێ دەنگ بوون و سەیری ڕێڕەوەکەیان کرد، لەوانەیە سەیرکردنێکی باش بێ لەبەر ئەوەی بەهەرحاڵ منیش تامەزەۆم.
دەنگی هەنگاوەکان نزیکتر دەبووەوە دواتر حەوت کوڕ دەرکەوتن، لە ناکاو ئەو گەمژەیەم دۆزییەوە، کەواتە BTS گروپێکن لە کوڕە سەرنجڕاکێشەکان پێم وابێ ئەوان لە F4 دەچن لەم قوتابخانەیە، وایی کوڕەکانی تری گروپەکەش سەرنجڕاکێشن، هیچ سەیر نییە کچان بکەونە داویانەوە...بەڵام من نا~~سەیری خواردنەکەم کرد و بەردەوام بووم لە خواردن.
بەڵام دواتر ...گوێم لە دەنگی هەنگاوی کەسێك بوو کە لە شوێنەکەی من نزیک دەبووەوە، هەروەها هەستم کرد هەمووان سەیری لای منیان دەکرد.

سەرم هەڵبڕی و بینیم کوڕانی BTS لەدوامەوەن!
❞هێی کچە سەیرەکە!❝ئەو دەنگە دەنگی ئەوگەمژەیەیە، بێ قسەکردن، سەیری ئەوم کرد لەگەڵ سەیرکردنێکی وا کە پێی بڵێم"سەیرکەچیت─دەوێت"

❞ئەو کچە مردووە❝گوێم لێ بوو کەسێک لەبەر جۆیەوە وتی.

دواتر ئەو گەمژەیە دەفتەرەکەی دا بە دەم و چاوما.
❞بۆچی تێبینییەکانت کۆپی نەکرد؟❝مڕاندی بەسەرما.

❞بۆچی من بیکەم؟ دەستت هەیە خۆت بینووسە❝بە هێمنی و لەسەخۆ وتم، ئەوانی تر بە لایانەوە سەیر بوو.
❞ئــــــــــــــــۆۆۆ❝هەروەها گوێم لە پێکەنینە شاراوەکانی هەندێ لە ئەندامانی BTS بوو.

❞کەللة ڕەق...کەللة ڕەقی وانییە؟❝بە ساردترین تۆنی دەنگی وتی کە وای کرد موچوڕکە بە بڕبڕەی پشتما بێت.

❞مـ-مـن...❝توڕەم، لەو باشییە.
❞لە کۆتایی ئەمڕۆ بە تەواوکراوی دەمەوێت❝وتی و پاشان لەگەڵ ئەندامەکانی ڕۆیشتن، سوپاس بۆ خوا هێشتا سەلامەتم...بەڵام بۆچی هێشتا ئەو خەڵکە سەیرم دەکەن، بووەستە ئەوانە سەیر ناکەن، سەیرکردنێکی بریقەدارانە سەیر دەکەن.

𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now