༺✿༻
« TAEHYUNG's POV »
دەسبەسەرکردنەکە کۆتایی هات، دڵنیا بووم کە جین هیی یەکەم کەسە کە کە بڕوا وە هەروەها کوڕەکانیش.
دوای ئەوە، قسەمان لەگەڵ لاورا کرد، ئاگادارمان کردەوە کە هەرگیز دەست لە جین هیی نەدات، چونکە جین هیی ئێستا بەشێکە لە ئێمە، لاورا یەکەم جار نیگەران دیار بوو، بەڵام بێگومان، ڕازی بوو، هەرگیز قسەی ئێمە ڕەتناکاتەوە.
❞ماڵئاوا تایهیۆنگ!❝Bts ماڵئاوایان لە من کرد و دەیان ویست بڕۆن.
❞ماڵئاوا❝منیش وەڵامم دانەوە.....کەش و هەوا زۆر خۆشە، بەڵام پێم وابێ دەبێت بە تەنها بڕۆمەوە ماڵەوە.
دەستم خستە گیرفانم و بەرەو دەرگای چوونەدەرەوەی قوتابخانە ڕۆیشتم.
❞هاااا بۆچی!❝گوێم لە دەنگی هاوار بوو ،دەنگێک کە وام لێدەکات زەردەخەنە بێتە سەر ڕووخسارم.
سەیری ئەولای شەقامەکەم کرد بینیم جین هیی هاوار بەسەر خۆیا دەکات، دواتر دەستی کرد بە لەقە لێدان لە بەردەکان لە بێ ئومێدیدا...زۆر سەیرە!
بۆچی هێشتا لێرەیە؟❞خوا بە نەفرەتی بکات❝تەواو بوو لە لەقە دواتر دەستی کرد بە ڕۆیشتن.
ئەم کچە بە تەواوی منداڵێکە.« JINHEE's POV »
❞دەتوانی من بگەیەنی، بەڕێوبەر نییم؟❝بە جوانترین تۆنی دەنگم پرسیم.
❞نەخێر، من سەرقاڵم خۆت بڕۆرەوە بۆ ماڵەوە❝بەیەک جار وتی.
❞بۆچی؟ تکایە بمبەرەوە❝لێی پاڕامەوە.
❞من سەرقاڵم بەهۆی تۆوە! دەرهێنەرەکە تووڕە بوو کاتێ تۆ وێەگرتنەکەت دواخست❝هاواری کرد.
❞هەروەها JYP وتی کە بەشەکەی تۆ کورتتر دەکاتەوە لە Comebackە نوێیەکە❝❞نااااااا!❝هاوارم کرد...بەشەکەم مەبڕن!
❞ئەگەر ئەوەت ناوێت، کەواتە جارێکی تر خۆت تووشی سزا مەکە، باشە؟❝بەڕێوبەر نییم وتی❞ئێستاش بەپێ بڕۆ یان سواری پاس بە، تۆ ئەمڕۆ هیچ بەرنامەیەکت نییە❝دواتر مۆبایلەکەی داخست.
❞ئااااا بۆچی!❝هاوارم کرد.
❞چۆن دەتوانێت بەشەکەی من ببڕێت❝منگەمنگم کرد.
❞بـۆچـی؟❝لەقەم لە بەردەکان دا هەروەها هەڵمدان...من وەک سەرخۆشم لێهاتووە.
❞خوا بە نەفرەتی بکات❝ئەوەم وت و دەستم کرد بە ڕۆیشتن...لەڕاستدا ڕۆیشتنێکی لار.
بەلایەنی کەمەوە ماڵەوە ئەوەندە دوور نییە.لە رێگادا، مێشکم لە شوێنی خۆی نەبوو، ئەمڕۆ ڕۆژێکی خراپ بوو بۆ من، بەڵام ئەوەی کە بتوانم لەگەڵ Btsبم دڵخۆشم دەکات، لەڕاستیدا پێم وا بوو بە شوگا یان ڕاپمۆن دەدۆڕێم، ئەوە بەبەختییە کە بردمەوە، بیرکردنەوە لە Bts...ئەو تایهیۆنگە!
خوایە ئەو نایەوێت بوەستێ لە ناوهێنانم بە وشەی
'نەزان' دەزانم من زیرەک نیم بەڵام زیاتر هەست بە گەمژەیی دەکەم کە بەوە بانگم دەکات!
YOU ARE READING
𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)
Fanfictionچی ڕوودەدات لە ڪاتێڪدا ڪچێڪ نهـێنییەڪی گەورە لە پشتی چاویلڪە ساختەڪانییەوە دەشارێتەوە؟ ▪️ئەم چیرۆکە ئینگلیزییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : Suga_Kim@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ C O M P L...