༺✿༻
« JINHEE's POV »
❞من-ئا....Kj...دەمەوێت شتێکت پێ بڵێم...❝لۆکەرەکەم داخست و بینیم لە دوامەوە کوڕێکی نەناسراو بوو بە شەرمەوە وتی.
تکایە وەك کوڕەفانەکانی تر مەبە کە داوای ژووان و چوونە ئاهەنگی شەوانە دەکەن چونکە تایهیۆنگ کردی ئێستا ئەو تاکە کەسە کە داوای ئەوە لە من بکات...
❞ ئــ...فەرموو ❝وەڵامم دایەوە، ئێستا کەمێك زووە بۆیە قوتابی زۆر لە ڕاڕەوەکە نییە.
❞دەزانم ئەگەرێکی کەمی هەیە کە ئەو کارەم بۆ بکەی بەڵام...تکایە دەتوانی شتێكم بۆ بکەیت؟!❝پرسی و بە شەرمنی دەستی دەهێنا بە قژیدا.
ئاییییش، باشترە ووشینی دوووەم نەبێت...
❞ئاه....فەرموو چیت دەوێت؟!❝زەردەخەنەم کرد.
❞ ئــ، دەمەوێت شتێك بە کەسێك بدەیت❝وتی.
❞بەهەرحاڵ، ناوم چۆنگهۆیە....فانێکی سەرسەرختی تۆم❝دەستی ڕاکێشا بۆ تەوقەکردن منیش تەوقەم لەگەڵ کرد هەستم بە لەپی دەستی کرد ئارەقی دەکرد.
❞ سوپاس ❝وەڵامم دایەوە❞ئایا لایەنگری منی لە گروپوکەدا؟❝
❞نەخێر، لایەنگری مین هیی'م❝چۆنگهۆ پێکەنی.
❞چی؟! کەواتە بۆچی داوا لە من دەکەیت؟!❝کەسێکی ڕاشکاو دیارە، بەدڵمە ئەو ڕاشکاوییە.
❞کەواتە دەتوانم زانیاری مین هیی لە تۆوە بزانم❝بە دەنگێکی گاڵتەئامێزا وتی.
❞ تچ ❝بە گاڵتەوە وتم❞یەکێك نەزانێت دەیدەم پێت❝
❞بەڕاستی؟! پێم وابێ دەبێت هەموو وێنە ناشرینەکانت نیشانی تایهیۆنگ بدەم❝چۆنگهۆ بە زەردەخەنەیەکی گاڵتەئامێزانە وتی.
❞زۆر خراپە چونکە هیچ وێنەیەکی ناشرینم نییە❝وەڵامم دایەوە.
❞باشە! تکایە! دەتوانی ئەمە بدەیت بە مین هیی!؟❝چۆنگهۆ نامەیەکی دا پێم، ئای لە فانە کوڕەکان.
« NO ONE's POV »
❞سەیر بکە V، وا دیارە کەسێك لە خۆشەویستەکەت نزیکدەبێتەوە❝هەموویان بەگاڵتەوە وتیان و بەرەو لای ئەو دوانە چوون.
تایهیۆنگ دەموچاوی گرژکرد کاتێك بینی جین هیی نامەکەی وەرگرت و پێدەکەنی لەگەڵ ئەو کوڕە.
❞ ئەوە چییە!؟ ❝تایهیۆنگ لە بێزاریدا وتی.
❞ئۆۆو، بەیانیتان باش هاوڕێیان❝جین هیی سڵاوی لێیان کرد❞بەیانیت باش تای❝
YOU ARE READING
𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)
Fanfictionچی ڕوودەدات لە ڪاتێڪدا ڪچێڪ نهـێنییەڪی گەورە لە پشتی چاویلڪە ساختەڪانییەوە دەشارێتەوە؟ ▪️ئەم چیرۆکە ئینگلیزییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : Suga_Kim@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ C O M P L...